وتار
دەربارەی ئەمریکا و ئیران و گریەکانیان

دارای مام علی

بەشی یەکەم

لەگەڵ ھەموو ئەو ھەڕەشەو سووربوونانەی ئەمریکا بۆ کۆتاییھێنان بە دەسەڵاتی ئێستای ئێران،لەگەڵ ئەوەی کە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەی تووشی ئاڵۆزیەکی زۆر کردۆتەوە،بەڵام ھاوکێشە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەکان و ھەژموونی ئێستای ئێران لەسەر ناوچەکە،ئەوە روون دەکاتەوە کە لێدانی سەربازی  نە وا بەئاسانی دەکرێت،نە بەئاسانیش تێپەڕ دەبێت.ئەمەش لەبەر دوو ھۆکار

یەکەم/

رۆڵ و پیگەی سیاسی و عەسکەری و سەربازی ئێران لەناوچەکە،بەجۆرێک ئێران ھەژموونی سەربازی و ئامادەییەکی تەواوی لەزۆربەی وڵاتانی دەوروبەر ھەیە ھەر لەعێراق تاکو سوریا و لوبنان تاکو لیبیا و یەمەن و بەحرێن(بەجۆرێک کە سەرۆکی ئەمریکا بەنھێنی سەردانی سەربازەکانی دەکات لەعێراق،بەڵام رۆحانی وەکو حاکمی سێبەری عێراق دێت و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان دەکا) .

 جگە لەو توانا ئابوریەی کە لە رووی خۆژێنیەوە دروستی کردووە،ھەروەھا ئەوتوانا سەربازی و مرۆییە گەورەیەی ئێران،وا دەکات کە رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لای ئەمریکا نەبووبێتە بڕیاری کۆتایی.

دووەم:

لێدوانەکانی ئەم دواییەی روسیا و ھەندێ وڵاتی تر،کە دژی ھێرشی سەربازین بۆسەر ئێران،وا دەکات کە ئەمریکا نزیکەی بەتەنیا بمێنێتەوە لەم بڕیارە

،لەساڵی ۲۰۰۳ و لەکاتی لێدان لە رژێمی عێراق،لەگەڵ ھەموو ئەو وڵات و ھێزە گەورانەی وەک بەریتانیاو کەنەداو کۆریاو ...ھتد لەگەڵ بوو،وە روسیاش بەدەنگێکی نزم ناڕەزایی نیشان دا،کەچی تاکو ئێستاش مقۆ مقۆی ئەوە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تەنانەت خودی ئەمریکاش کۆتایی نەھاتووە،کەلێدانی سەربازی لەئەعێراق،ھەڵە بوو یان راست؟

بەتایبەت کە تاکو ئێستا نەتوانراوە عێراقێکی سەقامگیر دروست بێت.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولواحید محەمەد
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.