وتار
ھەڕەشەی برسی کردن کاری موسڵمان و بەڕێزتان نییە

د.شوان قەڵادزێی

بەریزتان باش ئەزانن کە(ئافرەتێک بەھۆی برسی کردنی پشیلەیەکەوە بەجەھەننەم شادبوو)،لەبەرئەوە ھەرەشەی برسی کردن لە کوردومیللەتانی کوردستان کاری بەرێزتان و موسڵمان نییە،ئێوە سەرقافڵە بوون بۆ بەرگری وناردنی کۆمەکی بۆموسڵمانانی چەوساوەی بۆرما،کەشتی ئازادی ھاوکاریەکانیشتان ڕەوانەی فەلەستین کرد و لەگەڵ ڕژێمی جولەکە پەیوەندیەکانتان سڕکرد..

لەبەرئەوە ھیوادارین ھەڕەشەکانت تەنھا بۆمەرامی ڕازی کردنی شۆڤێنیەکانی وڵاتەکەت بێت ولەسەر کوردانی باشورو گەلی کوردستان پیادە نەکرێت وبەوھۆیەوە مێژوی ڕەش بۆخۆتان و پارتەکەتان و تورکیای ئێستا تۆمارنەکەن،بەتایبەت کەئیمە دوگەلی دراوسێ و جیرانین ، پێغەمبەری ئەکرەم( ێلی اللە علیە وسلم) لەوبارەوە فەرموویەتی (ئەوکەسە ئیمانی نییە خۆی تێربێت ودراوسێیەکەشی برسی)،ھەروەھا تەئکیدی کردۆتەوە لەوەی کە(ھەرکەس ئیمانی بەخواو دواڕٶژ ھەیە بەھیچ شێوەیەک ئازاری دراوسێیەکەی نەدات)..

مانۆڕی سەربازی و ئابڵوقەی ئابووری لەدژی کێ ئەنجام ئەدە ن؟ لەدژی نەوەکانی ێلاح الدینی ئەیوبی کەسەدان ساڵە کۆمەڵکوژئەکرێن و خاکیان سوتماک ئەکرێت و کیمیاباران و ئەنفال ئەکرێن، لەبری ئەوە پشتیوانی و ھاوکاری ڕابگەیەنن و یەکەمین دەوڵەت وسەرۆک کۆماربن لەپشتگیری گەلی مەزڵومی کوردستان.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.