وتار
بارودۆخی کەرکوک

ڕیبوار طە مصطفی

ماوەی چەند ڕۆژێکە گرژی و ئاڵۆزی و دڵەڕاوکێ کەوتووەتە نێو شارە خۆشەویستەکەمان ، بۆیە دەمەوێت لەڕێی چەند خاڵێکەوە دڵنیایی بدەمە خەڵکی خۆشەویستی شارەکەمان.

۱ - لەئێستادا نزیکبوونەوەی تەواو دروست بووە لەبیر و ڕاو بۆچوونەکانی ھەردوولا بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان.

۲- شەڕو ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپادا ڕوونادات.

۳- ئەو پڕووپاگەندانەی لەبارەی ھاتنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سووپاوە دەکرێت بۆ شاری کەرکوک دوورە لە ڕاستیەوە.

٤- گەڕانەوی سوپا بۆ ناوچە دابڕاوەکان دەبێت بە ڕێکەوتنی سیاسی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ وحکومەتی ھەرێم بێت و ھەنگاوەکانیش بەھەماھەنگی لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری بنرێت.

٥- دەبێ ھەمووان ئەوە بزانن کە نابێت شەڕی نەوت بە کەرکوکییەکان بکرێت.

٦- کەرکوکییەکان لەھەمووان زیاتر پێویستیان بە ئارامی و سەقامگیری ھەیە بۆیە نابێت پڕوپاگەندەکان بکرێنە موزایەدە بەسەریانەوە.

۷- لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەپەیوەندیەکانمدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکە ، ھەموویان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەوان لەگەڵ بژاردەی شەڕدا نین.

٨- بۆ رزگاربوون لەو تەنگەژە سیاسییەی ئێستا ھەیە پێویستە ھەمووان سیاسەتە حەکیمانەکانی سەرۆک مام جەلال بکەینە بنەما و وەک تاکە چارەسەر کێشەکانی ناوچە دابڕاوەکان (کەرکوک)ی پێ چارەسەر بکەین. 

بەپێویستیشی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری کەرکوکییەکان بکەم کە ھەمیشە دڵسۆزانە لەخەمی پاراستنی شارەکەماندا بوونە.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.