وتار
نامەیەک بۆ سەرۆک وەزیران

ڕیبوار طە مصطفی

ھەموو جارێک گوێمان لەلێدوان وبەڵێنەکان دەبێت بێ ئەوەی جێبەجێ بکرێ یان کاری پێ بکرێ لەئەرزی واقیعدا ، لە کاتێکدا گەلانی عێراق لە باکوورەوە تا ئەوپەڕی باشوور ناخۆشی دەچێژن ، لە ھەرێمی کوردستان ھاوولاتی کورد گوناھی چییە کە نەتوانێت گەشت بکات بەھۆی رێوشوینەکانی حکومەتی ئیتیحادی ، سەرەرای ئەوەی ئومێدی ئەوەمان ھەبوو کە ئەو رێوشوینانەی دوای راپرسی گیرانە بەر زەرەر نەگەیەنێتە گەلی کورد بەڵام ئەوەی روویدا بە فیعلی  پێچەوانەی ئەوانەبوو لە راگەیاندنەکانەوە باسدەکرا. 

ماوەیەکە گوێمان لە بەڵێنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان دەبێت بەڵام ھیچ رێوشوینێکی جدی لەمبارەیەوە نەگیراوەتەبەر!  لە راستیدا ئەمە وەک یاری کردن بەھەستی گەلی کورد دادەنرێت کە دەستیکردوە بە لەدەستدانی متمانە بەم جۆرە لێدوانانە و لەم رووەوە ئاگاداری دەکەینەوە تا بابەتەکان بەتەواوی ھەلنەگەرێنەوە و ئالۆزتر نەبن، ھەروەھا داوایەکیش ئاراستە دەکەین و دەبێت بە جدی وەربگیرێت، ئەویش ئەوەیە کە لەو کاتەوەی ھێزەکان چوونەتە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان ململانێی سیاسی روودەدات لەو شوێنانە کە ئەمەش سەر لەنوێ دەرگای دۆزەخ دەکاتەوە بۆ درووستبوونی ململانێی تائیفی. بۆیە داوا دەکەین چاو بە سیایەتەکانی حکومەتی ئیتیحادیدا بخشێنرێتەوە ئەگەرنا ڕەنگە ئەوە ڕووبدات کە کەس ھیوای بۆ ناخوازێت ، وە دەبێت گوێ لەمەرجەعە ئاینییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حیزبە سیاسییەکان بگیرێت و سەرۆک وەزیران بخرێتە جێگای بەرپرسیاریەتی و ئاکامی ڕوودانی ھەر ھەڵەیەک لە ئەستۆیدا بێت ، بەڕێزیان چۆن بێدەنگ دەبن بەرامبەر ئەوەی لە خوورماتوو ڕویدا ، چۆن بێدەنگ دەبن بەرامبەر ڕاگواستنی نیوەی دانیشتووانەکەی و سووتاندنی سەدان خانوو ، یەک ووشەمان لەمبارەیەوە لەزاری بەڕێز عەبادییەوە گوێ لێنەبوو.

لەبەڕێز عەبادی دەپرسین چ شتێک ڕێگرە لە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ھەرێم بەتایبەت دوای ئەوەی ھەرێم قایل بووە بەبڕیاری دادگای فیدراڵی و دەرگای واڵا کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی جدی ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەخوارووی عێراقیش ھێشتا پارێزگاکان فەرامۆش کراون و مافی خۆیان پێنەدراوە ھەرچەندە نەوتیشیان لێوە ھەناردە دەکرێت و سامانێکی زۆریان تێدایە تەنانەت شایستە داراییەکانیانیش پێ نادرێت ، سەبارەت بەو شوێنانەی بەھۆی شەڕەوە وێرانکاری بەسەرداھاتووە باشتر وابوو حکومەت بڕە پارەیەکی لەبوودجەی ساڵی ۲۰۱٨دا تەرخانبکردایە بۆ ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوەیان ، بۆیە داوا لەبەڕێز عەبادی دەکەین بەڕەچاوکردنی چەشتنی ھەموو عێراقییەکان لە نەھامەتیەکان  ، ساڕێژی برینەکان بکەن بەحوکمی پێگەتان لەدەسەڵاتی جێبەجێکاری و بەرپرسیاریتان لەکارووباری وڵات." موسوڵمان نیە ئەوەی گوێ بەموسوڵمانان و کارووباریان نادات".

 نوێنەر لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.