وتار
هاوارمان کرد گورگان خواردمان مەکەن

ڕەنگین عەبدوڵا

پێش ئەوەی ریفراندۆم بکرێت، بە دەیان هەزار راپۆرت و نوسین و کورتە نوسین بڵاوکرایەوە، هەمووی بێ ئەوەی متمانەی تەواوی هەبێت بە دروستکردنی دەوڵەت و بە دەستهێنانی سەروەری، هەمووی دەنگی خۆی بۆ کوردستان بە بەڵێ خستە سندوقی دەنگدانەوە، چوونکە ئەوە موقەدەساتی گەلێکە، نەخێرکردن بۆی زۆر گرانە.
کاتێک ریفراندۆم کرا، ئیدی نۆرەی ئەوە هات سیاسیەکانی کورد یاریەکی باش بەم ئەنجامەوە بکەن، دەستکەوتێکی گەورە بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی قۆناغێک دۆخی سیاسی و ئیداری و دارایی پێشبکەوێت.
بەڵام بەداخەوە، حزبەکانی کورد، رێککەوتنێکیان قبوڵکردووە، ئەنجامەکەی لە خوار ئەو دەستکەوتانەوە بوو کەبەخوێنی پێشمەرگە بەدەستهێنرابوو، بۆ هاوڵاتیانی کوردستان جێگەی باوەڕ نەبوو.
ئەوەش بەرئەنجام نەخوێندنەوەی واقیع بوو، دەکرێت بپرسین ئەگەر رێککەوتن کرابوو، بۆچی هانی هاوڵاتیانتان دەدا بەرگری بکەن، لەبەرامبەر هێزێکی بێڕەحمی چەکداری بەهێز و تەیارکراودا، ئەی بۆ بە پێشمەرگەکانتان رانەگەیاندبوو ئێمە دەکشێینەوە تکایە سنگی خۆتان مەکەن بە قەڵغانی گوللە تۆپی سووپا و حەشدی شەعبی و سووپای پاسدرانی ئێرانەوە.
ئۆپۆزسیۆنی کوردستانیش، تەنها تەماشاکەری فیلمەکەیە، نایانەوێت خۆیان بۆ دۆخێکی ئاوا، مەترسیداریش بهێننە بابەتەکەوە و کاریگەریان هەبێت، لە کاتێکدا دەبوو ئۆپۆزسیۆن باشترین و کاریگەرترین چەکی هەبێت کە جەمارە و ئاگادارکردنەوەیانە بۆ ئەوەی رێگری لە رێککەوتنێکی ئاوا بکەن، بەڵام ئەوانیش هەر دیار نەبوون.
باشترە ئێوە خۆتان هەڵوەشێننەوە لەبری ئەوەی دابەش بوون بەسەر حزبە سیاسیەکانی دەسەڵاتداو و بوونەتە پاشكۆی ئەوان، مۆدێلی ئۆپۆزسیۆنتان نابووت کردووە، توانای بڕیاردانتان نیە لەسەر هیچ شتێک، تەنها کاردانەوەی نا مەنگقیتان هەیە.
بەشێک لە یەکێتی و پارتی کوردایەتیان ئەتککرد، نیشتیمانتان فڕۆشت، ئێوە کەڵکی ئەوەتان پێوەنەماوە، ببنە سەرکردەی ئەم وڵاتە و ئەم پێشمەرگە بەهێزەی داعشی تێکشکاند.
بە یەکتر نەخوێندنەوە و یەکتر شکاندن و دووبەرەکی ناوخۆییتان، عیراق کۆدەکەی دۆزینەوە، ئەگینا ئێستا کوردستان بەمجۆرە داگیرکراو نەبوو.
ئەوەی بەرهەمهاتووە، لە سیاسەتی ئێوە، ئێستا گەڕاینەوە بۆ سەردەمی حکومی زاتیەکەی سەددام حسێن و دوو رۆژە فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان، پێشتر هانی خەڵکی دەدا، بۆ ئەوەی لەگەڵ عیراق مامەڵە نەکەن، دەیوت سەری خۆم لە کەرکوک دادەنێم بەڵام ئێستا لە خانەقینەوە تا رەبیعە لە دەستی عیراقدایە، نە سەری دادەنێت و نەهەڕەشە دەکات و نە ئامادەییە داوای لێبوردنێک لەگەلەکەی بکات.
بۆیە دەبێت لە ئەمڕۆوە کورد، سەرکردایەتیەکی نوێ، کە باوەڕی بە کاری پەرلەمانی و دامەزراوەیی و یاسایی نێودەوڵەتی وهەبێت، بۆخۆی دیاریبکات.
سەرکردایەتیەک باوەڕبوونی بەهێزی خۆی لەواقیدا بێت نەک لەخەیاڵدا بێت و چارەنوسی گەلێک رەش بکات، حساب بۆ ئەمەریکا نەکات و بۆ تورکیا و ئێران نەکات، باوەڕی بەزمانی هەڕەشە هەبێت، بێ ئەوەی پێشمەرگەکانی چەکیان هەبێت و گوللەیان پێبێت، سەرکردایەتیەک بێت، لە وێنەی مام جەلال، توانایەکی باشی هەبێت، خوێندنەوەی بۆ گەلان و پەیوەندیەکان و کاری دیپلۆماسیەت هەبێت.
کاتی ئەوەیە، خیتابی سیاسی یەکگرتووی کورد دیاریبکرێت و هەموو حزبەکانی لە ژێردا کۆبکرێتەوە، لە پەرلەمان و دامەزراوە شەرعیەکانەوە، بەرژەوەندیەکان و جووڵە سیاسیەکان لە رێگەی پڕۆسەیەکی سیاسی دیموکراسیەوە، بکرێت نەک بەمجۆرەی ئێستا کە شکستی هێنا.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.