وتار
پرسی ژن بۆ چەند سەدەیەک دواتر

ڕەنگین عەبدوڵا

ژن لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق، گەشەی کرد، چەند ھەنگاو چووە پێشەوە بۆ ئەوەی بەشێک لە مافەکانیان دەستەبەر بکەن، وەک بەشداری پڕۆسەی سیاسی و ئابووری و زانستی و کۆمەڵایەتی. 

بەڵام ئەم دەرفەتە سەرجەم ژنانی نەگرتەوە بگرە ھێشتا ژن لە کێشەو بەرەی بەشداریەکانی بوو ھەندێک بەرەوە پێشەوە ھەنگاو بنێت، یاسایەکیان بۆ ھێناوەتەوە، ڕێگە دەدات لە نۆ ساڵیەوە کچان بدرێن بەشوو. 

بەداخەوە ئەمە سەرەتایەکی مەترسیدارە چەندین سەدە دۆزی ژنان دەگەڕێنێتەوە بۆ دواوە و وا دەکات ژن لە ماڵەوە بە تەمەنێکی منداڵی توشی کێشەی ژیان بکەن، لە کونجی ماڵدا زیندانی بکەن و بیکەنە کائینێکی ئیفلیج. 

ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانە، بە داخەوە ژنان خەبات دەکەن دژی وەھا یاساییەک.

بۆیە ئەمساڵ قسەیەکی ترم نیە لەسەر کێشە ھەنووکەییەکانی ژنان، لە کاتێکدا خەریکە بە یاسا ھەرچیکراوە بۆ دۆزی ژن، لە بناغەوە ھەڵیدەتەکێننەوە. 

باوەڕیشمان بە ھێزی عەقڵ و ئاوەزی خۆمان ھەیە و بەرەنگاری ھەر یاساییەک و رێنماییەک دەبینەوە ئامانجی ژنان بێت لە کۆمەڵگاکەماندا و، بەردەوام بەرگری لە دۆزی رەوای ژنان دەکەین، دۆزی ژن رادەستی کەسانێک ناکەین وەک خۆی لە بوونیەتی ژن و تەنانەت مرۆڤایەتیش تێناگەن.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
فەرید ئەسەسەرد
ھونەر تۆفیق
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.