وتار
عیراق و بڕیاری داگیرکردنی کەرکوک

سالار مەحمود

بەبێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی کورد   بە ئاسانی  ھەردوو پەرلەمان و حکومەتی عیراقی بڕیارێکی داگیرکاریانەیان بۆ کەرکوک و  سنورەکانی ھەرێمی کوردستان دەرکرد.   پێویستە ئەم بڕیارە بە ھەند وەربگیرێ لەھەموو لایەکەوە، بەتایبەتی لە  کوردستانەوە. راستە سروشتی دەرکردنی بڕیار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ھێزی پابەندبوونی وەک یاسا نییە، بەڵام ئەم بڕیارە پڕە لەپەیامی نوێ و مەترسی راستەقینە لەھەمانکاتدا عەرەبی سونەو شیعەو کۆدەنگی پەرلەمان و حکومەتی ھەبووە. 

ئەم بڕیارە بەقەد راپرسیەکەی ھەرێم گاپ و دابڕان لەنێوان کوردستان و عیراق دروست دەکات، ھەرچەندە راپرسیەکە مافێکی نیشتمانی بووەو ھەڕەشەی جوڵانی ھێزو گەمارۆدانی ئابوری تێدا نەبووە، بەڵام ئەو بڕیارە جگەلەوەی دەرخەری شۆڤێنیەتی لایەنە عیراقیەکان دەردەخات جوڵاندنی ھێزو زیاتر برسیکردن و داخستنی دەروازەکان دەکاتە چەکی ململانێکان. لەبەرامبەر ئەو بڕیارە یانزە خاڵیەدا ئەم ھەنگاوانە بە ئەرکی ھەنوکەیی و  نیشتمانی  ھێزو لایەنەکانی کوردستان دەزانم:

یەکەم: پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی نائاسایی بکات بۆ وڵامدانەوەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق لەلایەک و  پەرلەمان رۆڵی ئاشتەوایی و نزیکردنەوەی لایەنە ناکۆکەکان واتە ھەموو لایەنەکان و سەرۆکی پەرلەمان لەم دانیشتنەی پەرلەماندا ئامادەییان ھەبێت.

دووەم: بانگەواز بکرێت بۆ کۆمەڵی نێودەوڵەتی کە کوردستان لە ھێرشی دەوڵەتی عیراقی بپارێزن بۆ ئەوەی رووبەڕووبومەوە روونەدات و بکەونە نێوانی ھێزی پێشمەرگەو سوپای عیراق و حەشدی شەعبیەوە.

سێیەم: نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەن بگەڕێنەوە بە غداو لەوێوە فشار لەسەر حکومەت و پەرلەمان دروست بکەن کە وڵاتەکە بەرەو شەڕێکی نوێ نەبرێت کە بەغدا ۱۲٦ ملیار دینار قەرزارەو ھێشتا لەشەڕی داعشدایە. بەتایبەتی تەماس لەگەڵ سەفارەتی وڵاتان و ئەو ناوەندانەی ناکۆکن لەگەڵ سیاسەتەکانی عەبادی  لەبەغدا.

چوارەم: دەسپێکردن بە ھەڵمەتێکی دیبلۆماسی بۆ پیشاندانی نیازو مەترسیەکانی بەغدا بۆ پەلاماردانی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کە بەشێکە لە مەنزومەی ئاسایشی نیشتمانی.   

پێنجەم:   گرتنەبەری چاکسازیی ناوخۆیی و گەڕانەوە بۆ خەڵک و سزادانی ئەو بەرپرسانەی دۆسیەی گەندەڵیان بەسەردا ساغبۆتەوە لەلایەن لیژنە تایبەتەکان و  دیوانی چاودێریی و دەستەی نەزاھەوە. 

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.