وتار
سوڵاحەدینی موھتەدی

سالار مەحمود

جگە لە کورد زۆربەی نەتەوەکانی جیھان قەدری سەرکردەکانی خۆیان بە زیندوویی دەگرن. یەکێک لە ئەستێرەکانی کورد سوڵاحەدینی موھتەدییە، ھاوڕێی زیاتر لە پەنجا ساڵ خەباتی مام جەلال ئەدیبێکی سیاسیی و سیاسیەکی ئەدیب. 

لە مێژووی ھاوچەرخی کوردایەتی لە رۆژھەڵاتی کودستاندا بەتایبەتی لە دوای دەورانی کۆمارەوە ناتوانرێ ناوو پێگەی ئەم کەسایەتیە نادیدە بگیرێ.

ئەو ناوێکە لەگەڵ قاسملۆو شێخ عیزەدینی حوسێنی د جەعفەری شەفیعی و فوئادی مستەفا سوڵتانی و شەرەفکەندیدا دێت. موھتەدی نزیکایەتیەکی زۆری لەگەڵ جوڵانەوەی ئازادیخوازی کورد لە باشوریشدا ھەیە، بۆ زۆر پرس و بابەت مام جەلال راوێژی پێکردوەو تا لەسەر شانۆی سیاسەت لەکاردا بوو موھتەدی وەک ھاوڕێ و گەورە راوێژکارێکی ئەو رۆڵی لەدەوڵەمەندکردنی بیرو تێزەکانی مامدا ھەبووە.

ئەم کەسایەتیە لە خانەوادەیەکی دیاری بۆکان و کوڕی حاجی رەحمان ئاغای خانی زادەیە، باوکی لە کۆماردا وەزیر بووە. یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران، لەباری سیاسیەوە بەیەک مەسافە نزیکایەتی لەگەڵ حزبەکاندا ھەبووەو ھەیە ھەمیشە رۆڵی کۆکردنەوەو یەکڕیزیی بینیوە.

لە رووی ئەدەبییەوە خاوەن چەندین دەقی شیعریی و چیرۆکی دانسقەیە.

لە چلەی مام جەلالدا وەک وەفاو ئەمەک ناسیەک بۆ ئەو مێژووە پڕ لە تێکۆشانەو ھاوڕێیەتی و تێکەڵی و پێکەوە گرێدانی خەباتی ئەو لەگەڵ باشورو رۆژھەڵاتی کوردستاندا لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکدا ئەمڕۆ سەردانیم کردو چەند ساتێک لە خزمەتیا بووم. 

بەڕاستی گوفتارو جوڵەی بەرامەی مامجەلالی پێوەیەو خاوەن ئەزموونێکی زۆرو فەرھەنگێکی گەورەی ئەزمووندارییە لە مێژووی ئەدەبیاتی سیاسی گەلەکەماندا.

بە پێویستی دەزانم تا زووە بەزیندووی پەیکەریی رێزلێنان یا ناوەندێکی ئەکادیمی سیاسی و رۆشنبیری لە باشووردا بەناوەوە بکرێت..

وەک گوزارشتێک بۆ پێزانین لەتێکۆشانی ئەم گەورە پیاوەی کوردستان..

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.