وتار
دەمیرتاش و زیندانیکردنی زمانی کوردی

سالار مەحمود

کورد لە قۆناغەکانی خەباتیدا چەندین سەنگەری بەرگری و مانەوەی گرتووە.

یەکێک لە سەنگەرە سەخت و قایمەکان و رووبەڕووبونەوەی ستەم سەنگەری زیندان بووە. لەم سەردەمەشدا ھێشتا زیندان ھەر ھەمان سەنگەرەکەی خاڵە شیھاب و جەعفەرو ئەنوەرە.

دەمیرتاش لە نوێترین ھەڵوێستیدا لەبەردەم دادگا بە زمانی شیرینی کوردی بەرگری لە ناسنامەی خۆی و نەتەوە بن دەستەکەی کرد.

ھەبوون و ھەن بۆ تانەدان لەو جوامێرە باسی ئەوەیان دەکرد دەمیرتاش زمانی کوردی نازانێ، بێ خەبەر لەو کوڕە زازاییەی کە زۆربەمان ئەو دایەلێکتە نازانین، کە کوردیەکی پەتیە، بەڵام ئەو لەبەردەم دادگا بەشێوەزاری کرمانجی شیرین و بە زمانێکی پاراو بە رۆحی (سەحەر) بەرپەرچی تۆمەتە ناڕەواکانی دادگای تورکیای دایەوە.

ئەو سوربوو لەسەر وتەکانی کەلەپەرلەمان کردویەتی و داکۆیکردن بووە لەمافخوراوانی گەلەکەی.

ئەم سەردەمە زیندان یەکێکە لە سەنگەرە پڕ لە ژن و پیاوی نەبەز لەتورکیادا، ھەموومان پشتیوانی ئاشتی و کۆتایھاتنی کێشەکانین لە رێگەی دیالۆگ و کۆتایی ھێنان بە شەڕو کوشتار لەو روانگەی کە سەدان ساڵە کوشتن و بڕین و سیاسەتی ئینکار نەیتوانیەوە رێگا دروستەکەی ژیان بێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەو وڵاتانەی کوردستانی بەسەردا دابەشکراوە. پەیامی کورد پەیکی پێکەوەیی و داد بووە. سوربوون لەسەر ئەم ھێڵە دەمانگەیەنێتە ئامانجەکانمان.

پەیامم بۆ دەمیرتاشی ھاوڕێم، پەیامی سوربوون و بەردەوامیە لەو شێوازە نەرم و سۆز راکێشەیە کە گرتویەتیە بەر. ھەمووان پشتیوانی گوتاری خەباتی پەرلەمانیی و مەدەنی و بەرگری رەوایین لە دۆزە رەواکەی گەلەکەمان. تۆ سیمبولێکی بەرزی ئەو کاروانەیت و رۆژێ دێ بەرژەوەندی دونیا وەردەچەرخێتە سەر ئەم راستە رێیە.

رۆژگار دەڕواو خەرمانی خەباتت باڵاترو پڕ بەرھەمتر دەبێ و رۆژێک زووتر بێدەنگەکانیش ویژدانیان دەجوڵێ و لە قۆزاخەی بەرژەوەندیە بچوک و، کەوڵی شەرمنی دێنە دەرو لە دەمکەلی سەرکەتن سرودی سەرکەوتنی سەرتاسەری پێکەوە دەڵێینەوە.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.