وتار
عادل موراد و كوردانی بەغدا

سالار مەحمود

سالار مەحمود

لەهەر كوێ زوڵم زیاتر بێ بەرهەڵستكارو نەیاری ستەم زۆرتر دەبێت. كورد جگە لە كوردستان لە زۆر شوێنی ترو لەدەورانی ستەمكاریدا زوڵمیان لێ كراوە.

كوردانی بەغدا لەو چینەن كە هێشتا كەمترین ئاوڕدانەوە لە شێوازی بوونیان و چۆنێتی و مێژووی هاتنیان بۆ بەغدا و هەبوونیان دراوە.

لە سۆنگەی ساڵڕۆژی ماڵئاوایی یەكێك لە سیاسی و دیپلۆماتكارە كوردەكانی بەغدا ( عادل موراد)ەوە. كورتە راستیەك لەسەر كوردانی بەغدا وەبیر دێنمەوە. كاك سەعدون فەیلی دەیگێڕێتەوە دەڵێ كەلە زیندان بووین كۆتایی ساڵی حەفتا یەكەم وەجبەی زیندانیانی كۆمەڵە بووین، میمكم خوشكی باوكم زانی سجنكراوم بۆ موجەهە كردن هات سەری لێمدا لە ئەبو غرێب. پوری دەڵێ سەعدون تۆ عومرت نۆزدە ساڵە لەسەر چی گیراوی ئەمیش ئەڵێ لەسەر كورد، دیارە زۆری پێ خۆش دەبێ لەسەر شتی لاوەكی و یا هەرزەكارانە نەگیراوە، كاك (عومەری سەید عەلی)یش لە ژوورێكا بووە لەگەڵ كاك سەعدون، پوری پرسیار ئەكا ئەڵێ ئەی ئەم (جاف)ە لەسەر چی گیراوە ئەڵێ میمكە ئەمیش لەسەر كورد، ئەڵێ روو ئەكاتە كاك عومەر پێی ئەڵێ (كاكە فرە مەمنون).

لەم رستەیەی ژنێكی كوردی فەیلی بەغاییەوە دەردەكەوێ كە كوردایەتیان بە خەبات و مەسەلەی زانیوەو گیران لەسەر كوردایەتی بە پشتیوانی بۆ خۆیان زانیوە و سوپاسی كاك عومەری كردوە كەلەسەر مەسەلەكەی ئەوان كەلەسەر كوردایەتی گیراوە.

كوردانی فەیلی بە خۆیان دەڵێن كورد، بە سۆرانی دەڵێن جاف و بە بادینییش دەڵێن زازا. خۆیان لەهەموو لایەك بەكوردتر زانیوە.

سەردەمانێك كوردانی بەغدا لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری و خەبات و بەخشین بونە. لە مێژووی هەردوو شۆڕشدا ناوەكانیان دیارە.

سەركردە عادل موراد یەكێكە لە ناوە درەوشاوەكان و دامەزرێنەری یەكێتی و خاوەن پێگەیەكی بەرجەستە بوو.

دژی حوكمی بنەماڵەیی و خاوەن رای خۆی بوو، نەیاری قسەی بێ كردار بوو ناكۆك بوو لەگەڵ ئەوانەی بەناوی پەیڕەوو دیموكراسیەوە كاری ناپەیڕەوییان دەكرد.

سەرمایەیەكی بەجێهێشت ئەویش ئەوەیە

لەدوای خۆی موڵك و ماڵی تاڵان نەكردو تاپۆ نەكرد.

لەهەموو سەردەمێ زیاتر پێویستە گیانی گەنجێتی خەباتی عادل موراد بەتایبەتی لەبەغدا زیندوو بكرێتەوە. بە چەمكی عیراقچیانە نا! بەڵكو بۆ بەدەستهێنانی مافە نیشتمانی و دەستوریەكانی گەلەكەمان كە عادل موراد و هاوڕێ راستەقینەكانی لەپێناویدا كۆششیان بۆ دەكرد.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.