وتار
وەفدی کوردی - وەفدی عێراقی

ھونەر تۆفیق

یەکێک لە پرەنسیبەکانی سەروەری بەپێ ی یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ، دەست نەخستنە ناو کاروباری ناوخۆی وڵاتانە. 

کاروباری ناوخۆ ، کێشەنێوخۆییەکانی وڵاتان ، پرسە تایبەتیەکانی ناو دەوڵەتان ، ڕێگەپێدراونیە ، کە وڵاتانی تر ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ خۆیانی تێ ھەڵقورتێنن .

پرسی کورد لە عێراقدا لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا ، لەدیدی ھاوسێکانی کورد و سیاسەتی نێو دەوڵەتیەوە پرسێکی نێوخۆیی عێراقی بووە . لەکاتێکدا دۆست و دوژمنی کوردان باسی چارەسەری پرسەکەیان کردووە ، تەنانەت لە ڕیفراندۆمەکەی ھەرێمیشدا گوتوویانە : دەبێت لەچوار چێوەی عێراقدا کێشەی کورد چارەسەربکرێت .

ناوخۆیی بوونی پرسە نیشتمانی و نەتەوەیەکانی کورد لە عێراقدا لەو پەڕی ھەوڵی چارەسەریدا کراوەتە پرسێکی ئەمنی - پۆلیسی - سەربازی ڕووبەڕووی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراوەتەوە .

لەھەموو دانوستانەکانی پێش کەوتنی کۆمارەکەی سەدام حوسەینەوە . لەسەرەتاوە لەوەزارەتی ناوخۆوە ڕێکارەکانی دانوستان دیاری کراوە . 

لەپاش ڕوخانی کۆمارەکەی سەدامەوە کورد گەیشت بە قۆناغێکی باڵاتر ، تائەو ئاستەی زۆربەی حکومەتەکانی بەغدا لە ھەولێرەوە پێکدەھێنراوە و تەشکیل دەکرا.

ھەڵەی ڕیفراندۆم، ئەو شکۆ و سەروەریەی لەکورد سەندەوە کە کوردی باشووری گەڕاندووە بۆ سەرەتاکانی شێوازی دانوستانی کورد و بەغدا . پرسی کورد گەڕایەوە بۆ پرسی نێو خۆیی عێراق و لەئاستی وەزارەتی ناوخۆوە چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و کورد دەکرێت . 

سەرەتای ئەم پاشەکشەیەش لە ھاتنی وەفدی بەغداوەیە بۆ ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ دانوستان لەگەڵ کورددا . مانای گەڕاندنەوە بۆ ھەمان مۆدێلی مفاوەزاتی شەستەکان و حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەنێوان کورد و بەغدادا . 

ناساندنەوەی پرسی کوردە وەک کێشەیەکی نێو خۆیی لە عێراقدا و چارەسەرکردنیشیان داوەتەوە بە وەزارەتی ناوخۆ . 

ئەمەش دەستکەوتە مەزنەکەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو .

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.