وتار
ئاگره‌كه‌ داهاتووی عێراق دیاری ده‌كات

ھونەر تۆفیق

له‌ كۆتایی شوباتی1933 دا ، ڕایخستاگ( بینای په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی ) ئاگری تێبه‌ردرا. له‌و ئاگره‌وه‌ نازیه‌كان شیوعیه‌كانیان تۆمه‌تباركرد به‌هۆكاره‌كه‌ی له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان دوریان خستنه‌وه‌  هیتله‌ر حكومه‌تی نازی به‌ ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌های خۆیه‌وه‌ پێكهێنا.

ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ به‌شێك له‌ گه‌نجینه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، كه‌مترنی یه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌رقه‌دی ئیمامه‌ینی عه‌سكه‌ری له‌ سامه‌ڕا، له‌ 2006 دا. كه‌ شه‌ڕی ناوخۆی نێوان شیعه‌ و سونه‌ی تیادا ڕاگه‌یه‌ندرا. هاوكات هه‌مان دیمه‌نی سوتاندنی ڕایخستاگی به‌رلینمان بیرده‌خاته‌وه‌ كه‌حكومه‌تی داهاتووی عێراق دیاری ده‌كات به‌ زه‌بری سوتاندن بێت یان حكومه‌تی ته‌واری.

ئه‌م ڕووداوانه‌ چاوه‌ڕوانكراوبوون به‌پێ ی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی ناوچه‌كه‌ و جیهان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراقدا. پێكهێنانی حكومه‌تی ئایینده‌ی عێراق، زۆر سه‌ختره‌ له‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی نێوان ئه‌مریكا - ئێران و كۆریای باكور.

پێشتر باس له‌ هه‌ڵكردنی ڕه‌شه‌بای پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانمان كردووه‌. مه‌ترسیه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجامه‌كانیمان دیاری كرد كه‌ له‌سندوقه‌كانه‌وه‌ له‌بری ده‌نگی سیاسی هاوڵاتی عێراقی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت جه‌وله‌یه‌كی تری جه‌نگی نێوخۆی عێراقی لێ بكه‌وه‌ێته‌وه‌.

پاڵه‌وانه‌ ڕاسته‌قینه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقدا، كاره‌كته‌ره‌كانی نێو پارله‌مان نین، به‌ڵكه‌ كاره‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كان له‌ تاران و واشینتۆن و ریاز و ئه‌نكه‌ره‌وه‌ ڕه‌سمی ئاینده‌ی عێراق ده‌كێشن. یه‌كه‌م په‌یامی توندی ئێرانیش له‌ به‌رانبه‌ر هێزی پشت ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ئه‌نكه‌ره‌ و واشینتۆن ئه‌مڕۆ به‌ئاگره‌وه‌ گه‌یشت.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.