وتار
فەشەلی چارەسەرە یۆنانیەکەی ھەرێم

ھونەر تۆفیق

ھەریەک لە یۆنان و ھەرێمی کوردستان لەیەک کاتدا دووچاری قەیرانێکی قوڵی دارایی بوونەوە . ھۆکاری قەیرانەکەی ھەردوولایان تا ڕادەیەک ھاوشێوەی یەکتربوو کە بریتی بوو لە خەرجیەکی زۆری حکومەت لە موچە و تەرخانکردنی بودجەی زەبەلاح بۆ خزمەتگوزاری وەھمی . ھەردوولا پێویستیان بە دوو بڕیاری خێرا ھەبوو بۆ چارەسەری قەیرانەکەیان . یەکەمیان پەیداکردنی قەرزێکی گەورە بوو بۆ ئەوەی سیستەمی دارایی پێ ڕێکبخەنەوە . 

دووەمیان پاشەکەوتکردن لە موچەی فەرمانبەراندا . مۆدێلی پاشەکەوتی موچە لە ھەرێم بە چاولێکەری بوو لە چارەسەرە یۆنانیەکە ، بەڵام بە شێوازێکی ناشیانە بەھۆی نەبوونی کۆنتۆی بانکی بۆ موچەخۆران کە بڕی ڕۆژانەی ڕاکێشانی پارەی موچەکان لە بانک ئۆتۆماتەکانەوە لە یۆنان دیاری کرابوو بۆئەوەی نەبێتە فشار بەسەر سەرمایەی سیستەمی بانکیەوە لەوڵاتدا .

لە کۆتایی ئابی ڕابردوودا سندوقی دارایی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند یۆنان لە تەنگانە داراییەکەی دەربازبووە . حکومەتی یۆنان سەرکەوتوانە بە بڕی ٢٤ ملیارد ئیۆرۆی قەرزی سندوقەکە توانی لەماوەی سێ ساڵدا چارەسەری قەیرانەکەی بکات .

بەپێ ی ئاشکراکردنی قەرزەکانی حکومەتی ھەرێم لەھەمان ماوەی سێ ساڵدا بڕی ٢٥ ملیارد دۆلار کە نزیکە لە ٢٥ ملیارد ئیۆرۆکەی یۆنانەوە ، ھەرێمی کوردستان قەرزی وەرگرتووە . بەڵام چارەسەری قەیرانەکە نەکراوە . ئەمەش بەڵگەی فەشەلی ئیدارەی سیاسەتی دارایی و چۆنیەتی چارەسەری قەیرانەکەیە . لەکاتێکدا بەبەراورد بە یۆنان و خەرجیەکانی ئەو وڵاتە ، ھەرێمی کوردستان مەسرەفێکی ئەوەندە زەبەلاحی نیە ، کەچی بەو قەرزە گەورەیەشەوە نەیتوانی قەیرانەکە بنەبڕبکات . قەرزەکە بارە ئابووریەکەی سەخترکرد .

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.