وتار
ھەڵبژاردن یان ریفراندۆم ؟

ئارێز عەبدوڵا


ریفراندۆم بابەت و باسی ھەرەگرنگی ئەمڕۆی کوردستانە. ھەرچەندە بڕواناکەم کوردستانییەک ھەبێ دژی سەربەخۆیی بێ و ئامادە نەبێ قوربانی لە پێناو بدا لەگەڵ ئەوەشدا شەقامی کوردستان دابەش بۆتە سەر دوو بەرە. بەرەیەک بێ قەیدو شەرت لەگەڵە و بەرەیەکیش گومانی لە ئامانجی ریفراندۆمەکە ھەیە و تا ئێستاش بەرەی یەکەم نەی توانیوە گومانەکە بسڕێتەوە (بڕواش ناکەم بتوانێ بیسرێتەوە)، تا شەقامەکە یەک بخاتەوە و ھەڵوێستێکی نیشتیمانیی یەک دەنگی و یەک رەنگی بنوێندرێ. من لەگەڵ پڕانسیپی ریفراندۆم و پێشمەرگەی سەربەخۆیی کوردستانم، بەڵام یەکێکم لەوانەی گومانم لە ئامانجەکەی ھەیە. زووتر زۆرم نوسیوە و بۆ چوونەکانی خۆم لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەربڕیون ، بەڵام لێرەدا بەراوردی نێوان بایەخی ھەڵبژاردن و ریفراندۆم دەکەم :

دەپرسم ئایا باشتر نەبوو ھەڵبژاردنەکان لە پێش ریفراندۆم بان؟
١. بێگومان ئەوکات یەکێک لە بابەتەکاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان ریفراندۆم دەبوو، ئەوکات ھەموو حزبەکان ناچار دەبوون بۆ چوونی ڕونی خۆیان لەو بارەیەوە رابگەیەنن.
٢. ئەو لایەنانەی کە زۆرینەیان بەدەست دەھێنا بڕیاریان لەسەر کردن یان نەکردنی ریفراندۆمەکە دەدا.
٣. وڵات سەرۆک و پەرلەمان و حکومەتی دەبوو ئەوکات لە بەرامبەر ھەر پێشھاتێک ئێمە ڕووبەڕووی بۆشایی سیاسی و دەسەڵاتێکی خۆ سەپێنەر نەدەبووینەوە و دامودەزگاکانیشمان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەوە جێگەی رێز و متمانە دەبوون.
بەڵام ئێستا بە بیانوی ریفراندۆم ھەڵبژاردنەکان ناکرێن واتە لە جیاتی بەرەو پێش بردنی سیستمی حوکمڕانی کوردستان مخابن بەرەو دواوەی تاو دەدەنەوە، کە ئەوەش مەترسیەکی گەورەیە و ئەبێ لەبەر چاو بگیرێ. پێم وایە ئەوانەی بەراستی بە پەرۆشی سەربەخۆیی کوردستانن دەبێ بیر لە چاککردنی سیستمی حوکمڕانی و دوای ریفراندۆمیش بکەنەوە.

خەڵًکی ناھەقیان نیە کە گومانیان لە ئامانجی ریفراندۆم ھەیە و منیش ھەروەھا لەم کات و بەم شێوازە نەک ھەر گومانم ھەیە، بەڵکو بە کودەتایەکی سیاسی دەبینم بەرەو ئایندەیەکی نادیار !

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.