وتار
ھەڵوەستە لەسەر ریفراندۆم بکەن!

ئارێز عەبدوڵا

دوای دەرکەوتنی ئەو ھەموو فشارە زۆرەی سەر ھەرێم بۆ دواخستنی ریفراندۆم لە لایەک و لە لایەکی دیکەش نەبوونی یەک ھەڵوێستی نیشتمانیی دەرکەوت جگە لەوەی زەمینەسازی باش نەکراوە کاتی گونجاویشی بۆ ھەڵنەبژێردراوە. بۆیە ھەڵوەستەکردن و ھەڵسەنگاندنەوەی بارودۆخەکە کارێکی زۆر زۆر پێویستە. لەم کاتەدا و لە ساییەی ھەڕەشەکانی تورکیاو ئێران و عێراق و ڕکابەریکردنی ئەنجومەنی ئاسایش... ھەڤاڵینە دەوڵەت دانامەزرێ. من ھەر چەند بیردەکەمەوە ئەڵێی دەسەڵاتدارانی ئێمە ئەو خوێندکارە تەمبەڵەن کە پرسیارەکانی بەکەلۆریای دەکەونە بەردەست و بێ خۆماندوکردن و بێ باک دەچێتە ناو ھۆڵی تاقیکردنەوە. ئەرێ گەڵۆ ئێوە پرسیارەکانی ریفراندۆمتان لایە وا بەبێ باکی دەچنە بەردەم ئەو تاقیکردنەوە گەورەیە؟

من لەگەڵ ریفراندۆمم و دەنگیش بۆ سەربەخۆیی دەدەم، بەڵام بەبێ پاشگەز بونەوە لە ئامانجەکانی ریفراندۆم. تا UN و دۆستەکانی ترمان لە ھەوڵدان و دەرفەت ماوە ھەڵوەستە کردنێک گرنگە، بۆ ئەوەی بە ھێمنی و دووربینیەوە بەدەر لە کاروکاردانەوە بڕیارێکی گونجاو بدرێ. چارەی خۆنوسین و دامەزراندنی دەوڵەتیش مافێکی خوایی خۆمانە و لێی پاشگەز نابینەوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زەمینە و زەمانی گونجاو نییە بۆیە, ھێشتنەوەی دەرگای دیاڵۆگ بە چاودێری UN و زلھێزەکان وەک ھەنگاوێک بۆ سەرخستنی پڕۆسێسەکە بەباش و پێویست دەبینم.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.