وتار
ڕۆژانە دەیان جار دەیان کوژین!

عومەر گوڵپی

ڕۆژانە دەیان جار دەکوژرێن، تەنها کەمێکیان بە جەستە، زۆرینەیان بە مەعنەوی‌:

بە بچوک تەماشای‌ دەکەیت کوشتوتە، بە بێ عەقڵ سەیری‌ دەکەیت کوشتووتە، بە وەسیلەی‌ تێربوون تەماشای‌ دەکەیت کوشتووتە، دەیخەڵەتێنێت و ئیستیغلالی‌ دەکەیت کوشتووتە، بێ بەشی‌ دەکەیت لە میراتەکەی‌ باوکی‌؟ کوشتووتە، پشتیوانی‌ نابیت و پاڵپشتی‌ ناکەیت و نایپارێزیت؟ ئێ ئەوە کوشتنە، بێ بەشی‌ دەکەیت لە خوێندن؟ لە کار؟ لە ژیان؟ کوشتووتە ... 

لێی‌ ناپرسینەوەو فەرامۆشی‌ دەکەین؟ کوشتوومانە، خۆشەویستی‌ بۆ دەرنابڕین و درۆی‌ لەگەڵ دەکەین؟ ئێ ئەوە ڕێک کوشتنە، وای‌ دەبینین ئەو خزمەتکارمانە؟ کوشتوومانە، ئێمەی‌ پیاوی‌ کورد تەریق نابینەوە کاتێک دایکمان لە تەمەنی‌ شەست ساڵیشدا ئاومان بۆ دەهێنێت و چامان بۆ تێدەکات و قاپمان بۆ دەشوات و تەوالێتمان بۆ پاک دەکاتەوە! برای‌ خۆم با ئەویش نەزانێت، ئەوە کوشتنە...

من و تۆ هەموو ڕۆژێک ژن دەکوژین، تەنها کەمێکی‌ کەممان بەو تاوانە دەچینە زیندان، تەنها کەمێکی‌ کەممان دەبینە سەر دێڕی‌ هەواڵەکان ...

لێ گەڕێن با تەنها ئەو مافانەیان پێ بدەین کە خوای‌ میهرەبان پێی‌ بەخشیوین، هیچی‌ تریان ناوێت، خوایەک کە هاوسەنگی‌ لە نێوان هەردوو ڕەگەزەکە ڕاگرتوە، ناڵێم ئەوەی‌ مسوڵمان پێی‌ بەخشیوە، ناشڵێم عەقڵی‌ شێواوی‌ ڕۆئاوای‌ ژێرکاریگەریی‌ هەوەس و هەوەسبازی‌ تا ئاستی‌ ڕێگەپێدانی‌ هاوڕەگەزبازی‌، بەڵکو تەنها و تەنها ئەوەی‌ خوای‌ بە میهر پێی‌ بەخشیون، واتە لێگەڕێین با تەنها وەک مرۆڤ سەیریان بکەین، هیچی‌ تر نا...

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولواحید محەمەد
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.