وتار
ئۆخەی (مۆگابی)ش رازییە !!

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

(پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی گەێندرایە سەرکردەی وڵاتان)!! ئەوە ناونیشانی ھەواڵێک بوو کە ئەمە ناوەڕۆکەکەی بوو؛ ( بەرپرسی کاروباری سیاسی و پەیوەندییە گشتییەکانی مەکتەبی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ماڵتا پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەگەیەنێتە بەشداربووانی خولی ھێڵی دووی دیپلۆماسی..) تا ئێرەی کێشە نیە… کێشەکە لەوێوە دەست پێ ئەکات کە ئەو لایەنە سیاسیەی کە پێویست بە ناو ھێنانی ناکات! بە خۆشحاڵیەوە ڕای گەیاندوە کە دیپلۆماتکارە بەشداربووەکانی ئەو خولە بریتین لە نوێنەرانی عیراق و ئێران و تورکیا و سعودیە و ھتد…

ئەڵێم ئەرێ باشە چ پێویستی ئەکرد ئەو ھەموو ڕێگایە بڕۆیشتنایێ بۆ (ماڵتا) تا پرسی رێفراندۆم و سەربەخۆیی بگەیێننە دراوسێکانمان؟؟ ئێ خۆ دوو ساڵ لەمەوبەر وتیان کە ٢٨ وڵاتی زەبەلاح پاڵپشتمانن و دەرودراوسێکانمان ھەموو رازین و وایان تێگەیاندین کە تەنانەت خودی ئۆردۆغان قوردێلەی دەوڵەتەکەمان بۆ ئەبڕێ و عەبادی ھەریسە و زنودالست و خورما لە بۆنەکەدا ئەبخشێتەوە و ڕۆحانی فەرشە سوورەکەمان بۆ دابین ئەکات و ئۆباما ووتاری سەربەخۆییەکەمان پێشکەش ئەکات.. کەچی تازە مژدەی ئەوەمان ئەدەنێ کە شوکور لە ماڵتا ئەو پرسە ئەگەیێننە گۆێی دراوسێکانمان!

بەزاتی خوا ئەترسم گەر کار وا بڕوات سبەینێ بڵێن وا پرسی ریفراندۆم و سەربەخۆییمان گەیاندە زیمبابوی و ( ئۆخەی مۆگابیش رازی بوو) و تەنیا ئەنگۆلا و برۆندی و جبوتی و ئەریتیریا و زامبیا و سۆماڵ ماون و ئیتر دەوڵەتەکەمان ڕا ئەگەیێنین!!

بەراستی نازانم تا کەی وا گاڵتە بە ھەست وسۆزی ئەم میللەتە ئەکەن ؟ تاکەی سوکایەتی بە پرسی نەتەوەیک و خەونی میللەتێک ئەکەن؟

نازانم کەی ھەندێک لەوە حاڵی ئەبن کە تاوەکو پەرلەمان کارا نەکەنەوە و متمانەی خەڵکی بەدەست نەھێننەوە و مووچە و سەروەت و سامانی گشتی نەگەڕێننەوە بۆ میللەت کەم کەس ئەو پرسە گرنگە بە جدی وەرئەگرێت.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
E-Mail: [email protected]
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.