وتار
لە نێوان رەمەزانی پیرۆز و جەژندا سەرگەردانم

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

خوای گەورە، نازانم بۆ ئێمەی کورد نە رەمەزانمان رەمەزانە و نە جەژنیشمان جەژن ؟

لە لایەکەوە خوا خوامە کە مانگی رەمەزانی پیرۆز زوو کۆتایی پێ بێت تا نەبا ھەمدیس جەندرمەکانی سوپای تورک بە پۆستاڵە گڵاوەکانیانەوە ھەڵ بکوتنە سەر گۆندێکی کورستانە ئازیزەکەمان بە بیانوی ئیفتارەوە!!!‌ وەک ئەوەی کە نیسکێنە قات بووبێت لە تورکیا..

و لەولاشەوە خوا خوامە کە رەمەزان ھەرگیز کۆتایی نەیت و ئەمساڵ جەژن نەیت! لەبەر ئەوەی کە بەرپرسان لە ئێران بە نیازن پاش جەژنی رەمەزان کۆتایی بە ژیانی لاوێکی کورد بێنن..

لەوێ و لە کونجی زیندانێکی تاریکدا ( رامین) دەستی بڕیوەتە ئاسمان و نزا ئەکات جەژن دووا بکەوێت..

لێرە گۆند نشینەکان لە خوا ئەپاڕێنەوە کە رەمەزان تەواو بێت و میوانی پۆستاڵ لە پێ روو نەکاتە گوندەکانیان..

لەولا عەفرینی و کۆبانیەکان.. دەستیان لەسەر دڵیانە و نازانن درێژ بوونەوەی رەمەزان یاخود ھاتنی جەژن دادیان ئەدات..

ئێمەش نە رەمەزانمان رەمەزانە و نە جەژنیشمان ھەرگیز جەژن بووە…

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.