وتار
بەخوا سەیرین….!!

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

ئەمڕۆ ٣ی ئابە واتە یادی رۆژە شومەکەی بەدەستەوەدانی شەنگال..

یادی غەدرو تاوانێکی مەزنی سەردەم.. یادی تۆمار کردنی ترسنۆکانەترین داستانی مێژوی گەلەکەمان .. 

ئەمڕۆ ڕۆژی بە بیر ھێنانەوەی کیژۆڵە چاو کاڵەکانی بارازە پڕ لە شەرمەزارییەکەی ڕەقەیە… 

ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی کەڕ بوونی گوێکان و کوێر بوونی چاوەکانە… 

ئەمڕۆ ساڵ ڕۆژی خیانەتێکی نیشتمانیە…

ئەمڕۆ یادی رۆژی بازرگانیکردن بە خاک و گەل و نەتەوەکەمانەویە…

بەڵام ئاخ کە سەیرین…!!!!

باس لە مێژو ئەکەین ھەر وەک ئەوەی کە خۆمان بەشێک نەبین و نەبووبین لیێ... 

باس لە غەدەر ئەکەین وەک ئەوەی کە خۆمان بێ بەری بین لەو ھەموو غەدرە…

یادی ئەنفال و ھەڵەبجە و ٣١ی ئاب و ٣ی ئاب و پێشترو دواتریش لەگەڵ ئەنفاڵجی و بەزێو و ڕاکردووەکاندا ئەکەینەوە … باس لە داد پەروەری و سەروەری یاسا و کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و خەون و ئاواتەکانمان لە گەڵ خاک فرۆشاندا ئەکەین…

بەڵێ .. بە جلی ڕەشەوە بۆ قوربانیانمان شیوەن ئەکەین شان بەشانی بکوژانیان..

ساڵی یەک جار بۆیان ئەگرین و وێنەی قوربانیانی تاوان و کارەساتەکانمان نمایش ئەکەین بەڵام سبەینێکەی فرامۆشیان ئەکەین..

بەڵێ باس لەسزادانی تاوانباران ئەکەین و لیژنە دائەنێین و لێکۆڵینەوە ئەکەین و فشە فشی سیاسی ئەکەین و لە کۆتاییدا نە کەس باجی ھیچ تاوانێک ئەدات و نە ئێمەش ھیچ ھەڵوێستێکیان بەرامبەر وەر ئەگرین….

باس لەسەروەری یاسا ئەکەین کەچی لە کاتێکدا کە بە بەرچاوی ھەر ھەموومانەوە دووگی حەیوان و جگەری مریشک و جوجک و تریاک و حەب و مەب و بەنزینی خراپ دەرمانی ئێکپسایەر بە مێگ زەمینیەک لە پێشەوە و مێگ زەمینیەک لە دواوە دێتە شارەکانمانەوە فزەمان لێوە نایەت و ئەچین بە پێشمەرگەیەکی دێرین ئەلێین کە بۆت نیە لەسەر عارەبانە تەوقە و شانەی قژ و شەکڕۆکە ‌بفرۆشێت….

بەخوا خەتای حوتەکان نیە ئێمەین کە خەڵکمان کردوەتە حوت…..

ئێمەین کە خۆمان یەکلا نەکردوەتەوە و نازانین چیمان ئەوێت.. ئێمەین کە دیکتاتۆر دروست ئەکەین..

ئێمە تاوابناری سەرەکەین…

ئێمەین کە تەنیا ساڵی یەک شەو بۆ شەنگال و نەنفال و ھەڵبجە و کەرکوک و عەفرین و کۆبانی و ئامد و مەھابادو سنە و خانوە قوڕەکان ئەگرین و سێ سەدو شەستو چوار ڕۆژ خەریکی ماستاو و فرکان فرکان و خڕی مڕی و پشت گوی خستن و فرامۆش کردنی تاوان و ئازارەکانمانین…

واتە ئێمەین کە سەیرین…

ئێمەش واتە ھەر ھەموومان…….

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
رەهبەر سەید برایم
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
ھونەر تۆفیق
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.