وتار
پرسیارو وەڵام

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

زۆر بوون ئەوانەی لە کاتی دەستپێکی بانگەشەی ھەلبژاردندا لە دەروازەی ڕاپەڕین پرسیاری ئەوەیان لێ ئەکردم کە ئایا دادە ڕای خۆی گۆڕیوە سەبارەت بە مەرجەکانی کاندیدی پۆستی سەروک کۆماری و ئایا بێدەنگی منیش لەو بارەیەوە لەبەر ئەوەیە کە چوومەتە ژێرباری ئەو پلانەی کە لە لایەن ناوەندی بڕیاڕەوە دارێژراوە؟؟؟

سەرەتا ئەمەوێت ھەموو لایەک لەو راستیە ئاگادار بکەمەوە  کە نە من و نە ھیچ کەسێکیتر نوێنەری دادە نین و کەس مافی ئەوەی نیە کە بە ناوی دادەوە قسە بکات..!! 

ھەر بۆیەش پێویستە کە وەڵامی ئەو پرسیارە لە زاری خودی دادەوە ببیسترێت و وەک ھەمووشتان ئەزانن دەرگای دادە ھەمیشە کراوە و لەسەر پشت بووە و ئێستاش کراوە و لەسەرپشتە بۆ ھەموو ئەوانەی کە بیانەوێت رای بزانن..

دوێنێ ئێوارە لە کاتی سەر‌دانی کردنمان بۆ کەناڵی گەلی کوردستان  ستافی ئەو کەنالە ئازیزە ھەمان پرسیاریان لە ‌دادە کردو دادە وەڵامی دانەوە….. ھەق وابوو گەلی کوردستان وەڵامەکەی دادەی سەبارەت بەو پرسە وەک خۆی بڵاو بکردایەتەوە  بۆ دڵنیایی کردنی جەماوەری یەکێتی لە نەگوڕینی ھەڵوێست و ئەو پەیامەی کە بە ڕوونکردنەوەیەکی پلان بۆ دارێژراو بووە ھۆی نائومێدی ھەموو دڵسۆزانی یەکێتی …!!  

لەوەڵامی ئەوانەشدا چ لەئاستی سەرکردایەتی و چ لەئاستی جەماوەر و دڵسۆزانی یەکێتی کە پرسیاری بۆچوونی من ئەکەن بەڕاشکاوی ئەڵێم  بە ھەموو شێوەیەک پشتیوان و ھاوڕای دڵسۆزان و خەمخۆرانی یەکێتیم و بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەنیم کە کەسێکی (بەرژەوەندیخواز و سپڵە) دەرحەق بەیەکێتی واتە حزبی شەھیدان و ڕێبازەکەی مام کاندیدی ھیچ پۆستێک بێت لەلایەن یەکێتیەوە نە لە عیراق و نە لە ھەرێمیشدا و بە تایبەتیش کەسێک کە ھەوڵی پووچەڵ کردنەوەی دەنگی کوردی لە قودسی کوردستان دابێت…. 

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.