وتار
گەورەم

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

بەقەدەر ھەموو دنیا و بە ئەندازەی پان و بەرینی ئاسمان و قووڵی ئوقیانوسەکان و تینی گەرمی گڕی پشکۆی ناو ئاگردان و ڕووناکی خۆرو ساردی چلورەی گوێسوانەکانی لادی و ناڵەی بە سۆزی شمشاڵی شوانەکانی کویستان و دڵی پڕ لە ئازاری کەسوکاری ئەنفاڵکراوانی گەرمیان و ئازاری سنگی کیمیاباران کراوەکان و کوڵی فرمێسکی دایکی شەھیدان و دڵی شکاوی دادەکەم بیرت ئەکەم..

سەرۆکە پێشمەرگە و پێشمەرگە سەرۆکەکەم ..

وا لە وادە شومەکە نزیک دەبینەوە… رۆژی سێ شەمە بوو سێی مانگ دەوروبەری سەعات سێ… کە دڵە گەورەکەت کۆڵی دا لە لێدان و ھەناسە گەرمەکەت وەستا و دەستەکانت چیتر نەیانتوانی یەک بگرن… 

ئاخ مامە.. نازانیت چ کەلێنێکت خستوتەوە.. نازانیت چۆن پاش تێپەربوونی ساڵێکیش ھێشتا ھەر چاوەڕوانی ئەوەین کە بگەرێتەوە.. نازانیت چ خەمێکت خستە ناو دڵە پڕ خەمەکان.. نازانیت لە دووری تۆ چیان بەسەر ھێناین و چیان بە یەکێتیە نازدارەکەت کرد..!!! 

بەڵام مامی ئازیزم دڵنیابە کە ئێمە بەڵێنمان داوە بە ھەردوو چاوە جوانەکانت.. بەو خەندەیەی کە ئارامی پێ ئەبەخشین.. بە خەون و ئارزوەکانت کە تا دووا ھەناسە نە رێگەکەت بەر‌دەین و نە پشت بکەینە حزبەکەمان..

مامی گەورەم.. بە دڵنیاییەوە من ھەر خۆم نیم ھەزاران.. ھەزاران.. ھەزارین.. ئێمە ئەو جەماورەین کە یەکێتی و رێبازەکەت وەک بیلبیلەی چاومان دەپارێزین.. ئێمە ئەوانەین کە نە سەختی رێگا و نە زۆری و زۆرداری کەس کارمان تێ ناکات .. ئێمە قاعیدەین نەک قیادە..

رۆحت شاد مامە گیان..

یادت بەخێر سەرکردە بێ وێنەکە…

دڵنیابە سەفین لەبن دێت و یەکێتی لەبن نایەت..

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.