وتار
وتەی ژنۆرناڵ

ئاشتی عەبدوڵا

گوندی ژن لەرۆژئاوای کوردستان لەدوای داستانەکانی لەکۆبانێ کە ژنان تۆماریان کرد، ژنانی رۆژئاوا بوونە سمبولی ئازایەتی و ئیرادەیەکی پۆڵاین ، لەدوورەوە گۆڕانکاریەکانی کە لەسەردەستی ژنان لەرۆژئاوادا بەرجەستەبوو بینیمان، بەڵام کاتێک بەندە چوومەتە رۆژئاوا و لەنزیکەوە گۆڕانکاریەکانم بینی ، ئەتوانم بڵێم کە ئەو پێشکەوتنەی ژنان کە لەرۆژئاوا ھەیە تەنھا گۆڕانکارییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نیە، بەڵکو وەرچەرخانێکی سەرسورھێنەرە، لەوێ ژنان خۆیان خاوەنی بڕیارن و خۆیان پێشەنگن و لەسەر ئاستی سیاسی و کۆمەڵایەتیش، ئەمەش لەخۆڕا نەھاتۆتەدی بەڵکو بەتێکۆشانی ژنان و کارکردن لەسەر فکری تاک و پەروەردەکردنی تاک بووە، لەرۆژئاوا ئەکادیمیایەک ھەیە بۆ پێگەیاندنی ژنان تێیدا سەرلەنوێ بونیادی کەسایەتی ژن ئەنرێتەوە، دەیان شێوازیتریان ھەیە بۆ کارکردن لەسەر کۆمەڵگە، نموونەیەکیتر بۆ ئەو وەرچەخانەی کەھەیە ، دروستکردنی گوندی ژنە، کە وا بڕیارە لەم گوندەدا تەنھا ژنان ئەژین و خۆیان بونیاندنەری گوندەکەن و خۆیان ھەموو پێداویستیەکانیان دابین دەکەن و کشتوکاڵ دەکەن، ئابووری خۆیان بەڕێوەدەبەن. لەم گوندەدا کە لەقۆناغەکانی کۆتایدایە، ئەو ژنانە تێیدا نیشتەجێ ئەبن کە ھاوسەرەکانیان شەھیدە یان جیابونەتەوە وەیان بەھەر ھۆکارێکیتر دەیانەوێت لەوێ بژین ، بڕیاریشە ئەو ژنانەی کەمنداڵیشیان ھەیە لەھەردوو رەگەز ئەرکی پەروەردەکردنی منداڵەکانیان بگرنە ئەستۆ. ژنانی رۆژئاوا لەژێر چەتری سیستمێک کۆبوونەتەوە کە تێیدا ھەموو ژنانی پارتە سیاسیەکان بەدەر لەجیاوازییەکانیان قەزێیەی ژن بوونیان کۆیان ئەکاتەوە، کۆنگرە ستار نھێنی وەرچەرخانی دۆزی ژنە لەرۆژئاوا. ھەوڵدەدەم لەداھاتوودا بەزانیاری و بەڵگەی زیاتر باس لەم وەرچەرخانەی ژنانی رۆژئاوا بکەم ، ھێشتا لەوێین، زیاتر بینەری دیکۆمێنت و دەستکەوتەکانی ژنانی رۆژئاوا دەبینین.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.