وتار
کەرکوک، بەھای نەتەوەیی یان بەھای مرۆیی؟

ئاشتی عەبدوڵا


لەرێگەی کۆمەڵێ دەزگای راگەیاندنی زەبەلاحی حزبی و سێبەرەوە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت ، چەواشەکارییەک بکاتە واقیع، ھەروەک چۆن بەبێ دووربینی سیاسی و بەبێ ئامادەکاری و لەبەرچاوگرتنی لێکەوتەکان ریفراندومی سەپان لەپێناو ئەوەی دەستکەوتێکی مێژووی لەسیڤیەکەی بارزانیدا تۆماربکەن و ریفراندۆمیان کردە واقیع.
ئاخر ئەم سەوداومامەڵە سیاسیە پڕ فرتوفێڵانە مەگەر بەس لای ئەوان لۆژیک بێت، لۆژیکێک بەپێوەری ئەوان حەتمەن باوەڕپێکراونیە.

*بەھای نەتەوەیی یان بەھای مرۆیی؟

لەگەڵ ھەموو رەخنەو تێبینیەکمان، بەڵام ئەوەی پارساڵ لەکەرکوک روویدا لەنێو ئەو پلانە ئیقلیمییە و ئاسانکاریەکانی پارتی بۆ جێ بەجێکردنی پلانەکان بەتایبەت لەکەرکوک، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەجووڵەیەکی سیاسی و سەربازی تر بەرامبەر ئەم پلانە ھاتە نێو ھاوکێشەکەوە ئەگەرچی بۆ ئەوێ رۆژێ لەرووی لەدەستدانی خاک و ھەستە نەتەوەییەکانمان رۆح بریندارکەربوو، بەڵام لەو واقیعە تاڵەدا تاکە بژاردەبوو، کە لەناو کەرکوکدا خوێن رشتنی راگرت، بەرامبەر بەبەھا نەتەوەییەکان بەھا مرۆییەکان گرنگتربوو لەو ساتەوەختە دژوارەدا.
ئەو پلانەی لەسەرکەرکووک بوو ھەمان پلانیش بەجۆرێکیتر لەسەر عەفرین بوونی ھەبوو ، دەرئەنجامی ھەردوو پلانەکەش بۆ ئێمەی کورد پڕ ئازاربوو ، ھەر ئەم دوولێکچوونە لەپلان و دەرئەنجام لەکەرکوک و عەفرین وەڵامێکی موقنیعە بۆ سەوداو مامەڵەکردن بەرووداوەکانی کەرکوکەوە.

*لەڕووی تێڕوانینی سیاسییەوە

ئەو لۆژیکەی پارتی دەیەوێت بسەپێنێ و لەشکرێکی شوێن خۆی خستوە و بەچەواشەکارییە سیاسیەکانی پارتی دەڵێن ئامین و رێگریکردن لەخوێن رشتن لەکەرکوک بەخیانەت ناودەبەن، لەچوارچێوەیەکدا لەڕووی تێڕوانینی سیاسیەوە، ھەر ھێزو لایەن و گروپێک بیەوێت بەچەواشەکاری عەیبە سیاسیەکانی خۆی پەردەپۆش بکات،  بە فێڵ و تەڵەکەی سیاسی ناودەبرێت.
دوو ھۆکارھەن لەپشت شاردنەوەی راستیەکان: یەکەمیان بۆ شاردنەوەی شکستی سیاسی و ئیفلاس بوون لەسەر ئەرزی واقیعی سیاسیە. دووەمیشیان بۆ ئەوەیە کە مێژوویەک لەخیانەتی پێ پەردەپۆش بکەن .

(خلاصە کلام) ئەوەیە ھەموو کوردی باشوور باجی ریفراندۆم و عینادیەکەی بارزانی دا و لەبری داوای لێبوردن لەخەڵک و کەرکوکیەکان بەتایبەت بەشوێن حیلەیەکی ناشەرعیدا دەگەڕێن، تا بەلۆژیکی خۆیان شەرعیەتی پێبدەن.

ئاشتی عەبدوڵڵا

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.