وتار
ڕێکەوتنێکی گشتگیر بۆتێپەڕاندنی ئەم دۆخە ناهەموارە!!!

ئەبوبەکرهەڵەدنی

دوای دووساڵ لە پەکخستنی پارلەمان وئیفلیج بوونی حکومەت وکەڵەکەبوونی قەیرانەکان ,لەسەرووی هەمویانەوە دۆخە ئابوریە نالەبارەکە وتێکچوونی گوزەران وژیان وبژێوی وکەسابەتی هاوڵاتیان,سەرەڕای دەیان سەردان وکۆبونەوەی چوار

قۆڵی وپێنج قۆڵی وسێ قۆڵی,ڕێکەوتننامە,پەیام وبەڵێن بەدەرزەن,کەچی هیچ ئاسۆیەکی ڕوونی چارەسەر شک نابڕێ وقەیرانەکان کەڵەکە تر دەبن,ئەوەی ئەمڕۆ دەیڵێین پار بمانکردایە باشتر بوو لەئەمساڵ.
بەکورتی سەرتان نەیەشێنم ,نەکۆبونەوەو سەردانی دەوێ,,چونکە دووساڵە هەموو لەخواستی یەکدی حاڵی بووین ,بۆیە واباشە ڕێکەوتنێکی گشتگیر بەسازشی هەمەلایە ئەنجام بدرێت کەخواستی هەموان لەنێوەندا کۆبکاتەوە,ئەویش بە:
_ کاراکردنەوەی دەسبەجێی پارلەمان بەپێكهاتەی ئێستای ودەرکردنی یاسای ڕیفراندۆم وسەرپەرشتی کردنی پرۆسەی ڕیفراندۆم وڕیفۆرم لەلایەن پارلەمانەوە.
_دەستبەکاربوونەوەی لیـژنەی ئامادەکردنی دەستوور بۆڕاپرسی وتەواوکردنی ئەرکەکەی لەنەوەد ڕۆژدا.
_بارزانی لەئەرکەکەی تاهەڵبژاردنی داهاتوو ,یان ڕیفراندۆم بەردەوام بێت,بۆئەوەی گرفتی دەرچواندنی یاسامان نەمێنێت.
_سەرجەم هێزەسیاسیەکان هەموو ووزەی خۆیان بۆسەرکەوتنی ڕیفراندۆم بخەنە گەڕ وتەبایی بگێڕنەوە بۆناوخۆبەکوێرایی چاوی تورک وفارس وعەرەبە شۆڤێنیەکان کەقەت هیچمان پێ ڕەوانابینن.
_ڕاگەیاندنی شێوازی حوکمڕانی داهاتوومان کە دەوڵەتی سەربەخۆی باشووری کودستانی کۆماری دیمۆکراتی پارلەمانی.
_دەستبەجێ بڕیاری پاشەکوتی موچە هەڵبوەشێنرێتەوە,گرێبەستنەکانی نەوت بە گوماناوی نەهێڵرێنەوەو چاکسازی ڕاستەقینە نەک ماکیاچ وپینەوپەڕۆ بکەوێتە سەرپێ وبڕیاری بوێرانە لەم بارەوە بدرێ.
گەر ئە م هەنگاوانە نەنێین ولەسەر ئەم خاڵانە ڕێک نەکەوین,ئەوا مانای وایە نەوانەمان لە ڕابردوو وەرگرتوە,نە بۆ ئێستاش دەست دەبەین بۆچارەسەرێکی واقعیانە,نەخۆشمان بۆداهاتوو ئامادە دەکەین.. کەواتە هەرخەریکی هاشو هوش ومزایدە وخۆ کردن بەپاڵەوان ولەبیربردنەوەی کێشەکان وڕاکردنین لەبەرپرسیاریەتی.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
فەرەیدون کونجرینی
د.بەختیارشاوەیس
فەرید ئەسەسەرد
د. ئیسماعیل نامیق
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.