وتار
سەرکردایەتی سیاسی کوردستان- عێراق و درێژەدان بەپاشاگەردانی!؟

ئەبوبەکرهەڵەدنی

لە ماوەی بیست و شەش ساڵەی دەسەڵاتی کوردی لە باشوور وەک تەمەن و ماوەیەک لە زەمەن ھێندەی حکومەتە یانزە مانگی و بیست و سێ ڕۆژەکەی کۆماری کوردستانی قازی محەمەدی نەمر دەسکەوتی سیاسی و مەعنەوی و ڕۆشنبیری و فەرھەنگی بەدەست نەھێنراوە.

بیست و شەش ساڵە تۆ لەپەنای حکومەت وپارلەماندا، گوێ بیستی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان وئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم وئەم دواییەش سەرکردایەتی سیاسی کوردستان _عێراق دەبین.

ئەم داھێنانە عەنتیکانەی دەسەڵاتی کوردی لەیەک مانا زیاتر ھەڵناگرێت ئەویش ئەوەیە نامانەوێ خاوەنی دەمەزراوەی دەستوری ویاسایی وحکومەتی دامەرزاوەودام ودەزگای نیشتیمانی بین,دەبێت تەواوی ئەو جومگانەی دەسەڵات بەپارلەمانیشەوە پینەچی وشەرعیەت پێدەرو پاساو ھێنەرەوەوی فیعلی نایاسایی حزبە کان بن.

گەر ڕۆژێک لەڕۆژان ئەم دەسەڵاتداروحزبانەی لەمەڕ خۆمان بڕوایان بەپەرلەمان ودامەزراوە نیشتیمانیەکان بوایە ,خۆیان دەچونە ناوی وشکۆیان دەپاراست ودەیانکردە مەرجەعی ڕاستەقینەی بڕیارە چارەنوسسازوشوێنی یەکلاکەرەوەی پرسە نەتەوەیی نیشتیمانیەکان.

مرۆڤ لەم کردانەوە ئەو ڕاستیەی بۆ نمایان دەبێت نابێت ئومێدی گەورە لەسەرئەم برادەرانە ھەڵچنین وبەتەمایان بین لەسەر دەستی ئەمان حوکمی ڕەشیدو دەسەڵاتی دادپەروەر ودەزگای نیشتیمانی بەرقەرار بێت.

حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەبێت ئەو ڕاستیە بزانن گەورەترین ڕێز گرتن وپشتیوانی بۆ جەنابی کاک مەسعود وەک تاکە سەرکردەی دیاری ئێستای گۆڕەپانی سیاسی ئەوەیە جار جارە (نا)و(نەخێڕ)ێک بکەن,کەبە موجامەلەو خاترانە ھەمووشت بەڕێدەکەن یان ئەو زاتە عەیبدار دەکەن ، یان زراووزەندەقیان لێی چوە یاخود لەماھیەتی حزبی سیاسی ڕاستەقینە خاڵی بونەتەوە.

ئەم ئەنجومەنە نوێ یەش جگە لە درێژەدان بەپاشاگەردانی وگورچکی کەمەرشکێن وەشاندن لەپارلەمان وحکومەت چی دی نی یە.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.