وتار
لەنێوانی کوردو قودس دا!؟؟

ئەبوبەکرهەڵەدنی

وەک کوردێک شانازی دەکەم باوە گەورەی من سەڵاحەدینی ئەیوبی ڕزگارکەری قودسی پیرۆزەونمونەی سەرکردەی  دادپەروەرو ئازاومرۆڤ دۆستە,ھەروەھا ڕژێمی جولەکەی زایۆنی بەداگیرکەرو تیرۆریست و دژەمرۆڤ دەزانم وئێمەی کوردی دڵساف وسینە خاوێن ھاوسۆزی دۆزی فەلەستین وکێشە ڕەواکەی بوین,گەلێکمان فرمێسک بۆسەبراوشاتێلا ڕێژا وئەسرینمان بۆ محەمەد دوڕە ھەڵڕشت وگەمارۆی سەر غەزەمان ڕیسوا ومەحکوم کرد, لە ھەموو شەڕەکانی نیوان موسوڵمان وعەرەب دەگەڵ ئیسرائیلدا لە ھەزارەی بیستەم داکورد بەشداری ئەوشەڕە بوە وبەسەدان فیدایی لەوێ لەسەر خاکی فەلەستین خوێنی پیرۆزیان ڕژاوەو شەھیدوبریندار بوون یەکێک لەوانە مامە ڕیشەی ئەفسانەو داستانەکەی سەدەی بیست وکوڕە بەئەمەکەکەی بابە گوڕگوڕوئاسکە تیژڕۆکەی جەباری وھەڵۆبەرزەفڕەکەی گەرمیان بوو.

بەڵام ئایا فەلەستینیەکان وسەرکردەکانی وگەلەکەی (کەچاوکراوەترینن  لەناو عەرەبدا چونکە وەک ئێمە کێشەیەکی ڕەواوچارەسەر نەکراویان ھەیە),جگەلەھەندێکیان کە بەپەنجەی  دەست دەژمێردرێن زۆربەیان نەک ھەربێھەڵوێست بوون لەئاست ئەو تراژیدیا ومەرگەساتانەی بەسەرگەلەکاماندا ھات، بەڵکو کەوتنە ژێر کاریگەری نەعرەتەی  شۆڤێنیەتی بەعسیە عەفلەقیەکان,لەکاتی ئەنفالی ھەڵەبجە کەڕوبۆکیمیابارانی ھەڵەبجە کوێرو بۆ سوتماک کردنی  پێنج ھەزار گوندی کوردستان نەعامە ئاسا بێ ئاگا وبۆپرۆسەبەدناوەکانی ئەنفال کاس وبۆپرۆسەی ڕیفراندۆمیش دژو نەیار.

بۆیە ھەقە ئێمەش بەئاگا بێینەوەلەگەڵ ئەوەی ناسۆر دەچێژین لەھەر شوێنێکی ئەم زەویە مرۆڤ سوکایەتی پێ بکرێت,بەڵام دەبێ بۆخۆمان بگرین,بۆبێ نازی وبێ کەسی خۆمان,کێشەی قودس کێشەی ئێمە نیە باباگوڕ گوڕوکەرکوک ومھاباد وئامەد وقامیشلۆ دۆزی ئێمەن ,عومەری خاوەر سونبولی قوربانی دانمە ,بالیسان وسێوسێنان وبارزان وگەرمیان نمونەی  سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزین,شێخ سەعیدی پیران وقازی محمە مەد سەرکردەی بۆ بیروباوەر ژیاوی منن, ژان وفرمێسکەکانمان تەنھا بەشی خۆمان دەکات,خۆمان شین ومۆر بکەینەوە بۆیان براعەرەبەکانمان ھەربە ئیسرائیلی دووەم  وخەنجەری ژەھراوی پشتی ئومەی عەرەبیمان  دەزانن,بەتایبەت ڕووی قسەم لە برائیسلامیەکان وڕاگەیاندیانە، گەل و بیست ودوودەوڵەتی عەرەبی لە ئێمە لەپێشترونزیک ترنشین وشەپۆڕ بۆ قودس بکەن نەک ئێمەیەکی بێ قەوارە ودابەشکراو بەسەرداگیرکەران وستەملێکراوبە دەست برا موسولمانەکانی عەرە ب و تورک وفارسەوە کەسەدان ساڵە خوێنمان دەمژن وقڕمان دەکەن.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.