وتار
سودوو زیانەکانی بڕیاری لێبوردنی گشتی

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح

ھەر لە دوای کۆتایی ھاتنی ماوەی سەرۆکی ھەرێم وجێگرەکەی لە دوای مشت ومڕێکی زۆرسەرجەم دەسەڵاتەکانیان دابەشکرا بەسەر ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەدا ھەر یەک لە سەرۆکایەتی پەڕلەمان وئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم،ھەرچی

دەسەڵاتەکانی وەک دامەزراندنی دادوەر و بریکاری یاسایی، بڕیاری لەسێدارەدان و لێبووردنی گشتی خرایە سەر ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم”. کە لێرەدا جێی باسەکەی  ئێمەیە کەخۆی لە لێبوردنی گشتیدا دەبینێتەوە.

تائێستا پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی،لەسێکات ت وبەرواری جیاوازدا لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێکەوە پێسکەش بە سەرۆکایەتی پەڕلەمان کراوە، لە ١٥-١١-٢٠١٧ لە پەرلەمانی کوردستان،خوێندنەوە یەکەمی بۆکراوە، ئێستا لە لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانەو بڕیارە لە یەکەم دانیشتنی داھاتوی پەرلەمانی کوردستان، بخرێتە بەرنامەی کار بۆئەوەی گفتوگۆ و دەنگدانی لە سەربکرێت.

ئەگەرچی راپۆرتی کۆتایی لەسەر پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی، لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانەوە تەواونەبوە لە قۆناغی گفتوگۆ و وەرگرتنی تێبینی و پێشنیاری لایەنە پەیوەندیدارەکانە، بەڵام خۆش بەختانە ھەندێک تاوان لەوانە( ئەو تاوانەی مەترسی لەسەر ئاسایشی گشتی دروست دەکەن، ماددەھۆشبەرەکان، کەیسی بردنی موڵک و ماڵی گشتی، ساختەکردنی دراو، کوشتنی ژنان، تیرۆر )، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.چونکە پێشتریش کە لە لێبوردنی گشتی ساڵی ٢٠٧ و ٢٠١٢ دا بەھەمان شێوە ئەوکەیسانەی نەگرتۆتەوە.

لە ھەموو حاڵەتێکدا ئەگەر پرۆژەکە بەڕێکارەکانی خۆیدا نەڕوات کاریگەری خراپی بۆ کۆمەڵگا دەبێت، بۆیە دەبێت خوێندنەوەیەکی ووردی بۆ بکرێت بە بەشداری یاساناسان خاڵە لاوازەکانی پرۆژە یاساکە دەستنیشان بکەن و دواتر لە ڕێگەی یاداشتێکەوە بیدەنە لیژنە پەیوەندیدارەکان.

 چونکە مەترسی ئەوە ھەیە پرۆژەکە دەرفەت بداتە ئەو کەسانەی بەھۆی گەندەڵیەوە دەستگیرکراون ئازاد بکرێن و دواتر ببنەوە مەترسی لەسەر کۆمەڵگا.

بەڵام ھەموو ئەو زیندانییەک نا بەڵکو ئەو زیندانیانەی ئازادبوونیان نەبێتە ھۆی تێکدانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان.

 لەبەر ھەستیاریی بارودۆخی ھەرێمی کوردستان کە  ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێت، داوا دەکرێت ئەو لێبوردنە گشتییە دەربچێت""مەبەست لەم لێبوردنە گشتییە ئەوەیە کە بە شێوازێک بێت بۆ زیندانیان کە ئازادبوونی ئەو کەسانە نەبێتە ھۆی تێکدانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە ھەرێمی کوردستان، بەڵکو ببێتە ھۆکارێک تا ئەوان بۆ جارێکیتر بتوانن بێنەوە ناو کۆمەڵ و دەرفەتێکی تریان پێبدرێت ژیانی خۆیان رێکبخەنەوە".ئەگەر ئەمە مەبەستە سەرەکیەکەبێت بەڕاستی جێی دەسخۆشیکردنە.

بەڵام پێویستە لە دەرکردنی ئەو یاسایەدا مەرج ھەبێت و ھەموو زیندانیان نەگرێتەوە، چونکە ھەندێک تاوان نابێ لێخۆشبوونی لەسەر بێت، کە رای گشتیی کوردستان قبوڵی نییە،تائێستاش جێی نیقاشی لایەنە پەیوەندی دارەکانە.

چونکە پێشترچەندین زیندانی لە گرتووخانەکان کە بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون، بە ماوەیەکی کەم دوای ئازادبوونیان، تاوانیان ئەنجام داوەتەوە و بۆ شوێنەکەی خۆیان گەڕاونەتەوە،  “سزا دەبێ ئازاری تاوانبار بدات، ئەگەر نا ھەست بە قەبارەی تاوانەکەی ناکات و دووبارەی دەکاتەوە”. 

لەبەر ئەوەی تاوەکو ئێستا ناتوانین بڵێین کە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان بەتەواوی بوونەتە دەزگای چاکسازی و تاوانبار بە چارەسەرکراوی رەوانەی کۆمەڵگا دەکەنەوە”.

لە ھەرێمی کوردستان ژمارەی حکومدراوان زیاتر لە ٤٥٠٠ کەسە و بەھەزاران کەیس ھەیە، ئەو کەیسانە چۆن دادەخرێن، لێرەدا ئەوەی لە پرۆژە یاساکان ھاتووە ھەمووی بەستراوەتەوە بە بابەتی لێخۆشبوون، واتا کاتێک ئەو تاوانە لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە دەبێت لێخۆشبوون لەنێوان سکاڵاکار و سکاڵالێکراو ھەبێت.

گوومانی تێدا نیە دەرکردنی بڕیارێکی لەم چەشنە( بڕیاری لێبوردنی گشتی )بڕیارێکی زۆرھەستیارە، ھەم سوودی ھەیەو ھەم زیانیش،بۆیە لێرەدا بەگرنگی دەزانم کە باس لە ھەندێک لە سوودو زیانەکانی ئەم بڕیاری یاسای لێبوردنی گشتیە بکەین کەوا چاوەڕوان دەکرێت بە نزیکانە دەربچێت..

سوودەکانی :-

١- لەڕووی داراییەوە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئەرک لەسەر حکومەت،وەک خەرجی وخزمەت گوزاریەکانی تر،چونکە لە ئێستادا بەھۆی زۆر بوونی ژمارەی زیندانیەکانەوە تێچوی زیاد لە پێویست دەکەوێتە سەر حکوموت.

٢- دەرفەتێک دەدات بە ھەندێک لە زیندانیەکان کە سوود مەند بوونە لە بواری چاکسازیەوە،گەرانەوەیان بۆ ناوژیانی ئاسایی لە نێوکۆمەڵگادا.

٣- لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە بۆ خێزانەکانیان کۆمەڵێک کێشەی جۆراوجۆر چارەسەردەکات.

٤- بڕیارەکە دەبێتە ھۆی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بە ھۆی لێخۆشبوونی خێزانەکان لەیەکتر،زیاتری ئەوکەیسانەی کە کوشتنی تیایە و کە پێشتر زۆرترین ڕوداوی کۆمەڵایەتی لێکەوتۆتەوە.

٥-دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی ئەرک وماندووبوونی دادگاکان ( قچا‌و ) بەگشتی.

زیانەکانی :-

١- دەرچونی لێبوردنی گشتی بۆ تاوانباران مەترسیدارە، زۆرجار لەم ڕێگەوە تاوانباری مەترسیدار ئازاد دەکرێت، یان سوڵحی کۆمەڵایەتی کەزۆر جار لە گەورەی تاوانەکان کەمدەکاتەوە و وادەکات تاوانبار بەبێ ترس بەھۆی بونی پاڵپشتی عەشایەری تاونەکە دووبارە بکاتەوە.

٢- ھەندێ لەتاوانبارەکان لە بری سوودیان لە چاکسازی وەرگرتبێت،پێچەوانەکەیان وەرگرتووە بە ھۆی تێکەڵاویان لەگەڵ کەسانی لاساروو متمڕس کەسانی زۆر مەترسیداریان لێدەردەچێت،کەدواتر دەبنە ھۆی مەترسی لەسەر کۆمەڵگا.  

٣- ئەگەر پرۆژەکە بەڕێکارەکانی خۆیدا نەڕوات کاریگەری خراپی بۆ کۆمەڵگا دەبێت،واتە سەرجەم ڕێکارە یاساییەکان پەڕەوبکرێت.

٤- ئەگەر لە دوای ئازاد کردنیان چاودێری نەکرێن ئەوە زیانەکانی زۆرتر دەبێت وەک لە سوودەکانی.

٥- ڕەنگە ببێتە ھۆی ھاندانی خەڵک بۆ کردنی تاوانی ھەمەچەشنە،دەڵێێن دوایی بە بەر لێبوردنی گشتیەک دەکەوین ئازاد دەبین.

لە ئەنجامدا..دەکرێت بڕیاری لێبوردنە کە دەربکرێت، بە مەرجێ سودوو بەرژەوەندی گشتی ڕەچاوبکرێت،دووربێت لە مەرامی سیاسی وبانگەشەھەڵبژاردن،چونکەھەڵسان بە بەرپرسارێتی ئەرکێکی پیرۆزە لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین دەسکەوتی بەھا ئەخلاقی و مرۆڤایەتیەکانە پێش ھەرشتێکیتر.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.