وتار
لەشفرۆشی وەک دیاردەیەک...

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح

لەشفرۆشی، مێژوویەکی دیاریکراوو دیاردەیەکی نوێ نییە. ئەوەندە نەبێت، بەڵگە مێژووییەکان، دەیسەلمێنن، کە لە سەرەتای کەڵکەڵەی گرتنە دەستی دەسەڵاتی پیاوسالارییەوە لەھەزارەی پێش زایینەوە، دەستی پێکردووە. جگە لەوەی ژنان، بوونەتە دیاری بۆ ئاشتبوونەوەی نێوان بنەماڵە  و خێڵ و شانشینەکان و پاشاکان، لەھەمان کاتیشدا ژنیان وەک کاڵایەک بۆ پێشکەشکردن، لەنێوان خۆیاندا بە کارھێناوەو گۆڕیوەتەوە.

لەشفرۆشی ئەگەرچی دیاردەیەکی نامۆیە بە کۆمەڵگای کوردی بەڵام ماوەیەکە لە ھەندێک لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەر شەقامەکان بەدیدەکرێت و ئەگەر جاران حاڵەت بووبێت و بە کەمی لە شارەکانی ھەرێم ھەبوبێت ئێستا بۆتە دیاردە و بە ئاوابونی خۆر لەسەر شەقامەکان ژمارەیەک ژن و کچ بە بیانوی فرۆشتنی بنێشت و کلێنیکس و کەرەستەی تر لە ترافیک لایتەکاندا لەتەک کاری ڕۆژانەدا خەریکی کاری لەشفرۆشین.

لەشفرۆشی، لەکوردستاندا، ھەموو قۆناغەکانی خۆی بڕیوە. بێجگە لەوەی پڕکراوە لەژنانی لەشفرۆشی ووڵاتانی دیکە، ڕاستەوخۆش لەلایەن ژنانی ناوخۆوە، کۆپی دەکرێتەوە. چونکە پیاوان، بەئاشکرا سێکس دەکڕن. ھەربۆیە، ژنان ھەندێکیان بە نھێنی و ھەندێکیان بەئاشکرا لەشفرۆشی دەکەن. دەیان کچ، بەدووای پزیشکێکی شارەزاوەن تاکو پەردەکەیان بۆ چاک بکاتەوە. 

پرسەکە لەدیاردەیەکەوە پێی ھاویشتۆتە بوونییەتی خۆی و کردووتییە ئەمری واقیع و خەڵکی بەگشتی ناچار بەبێدەنگی کردووە. ھەندێک وەک چالاکووانی بوواری مەدەنی پێیان وایە پێویستیی بە ئاشکراکردن و ئازادکردنی ھەیە. کە بووەتە ھۆی کوشتن و لەناوبردنی کۆمەڵێک ژنی زۆر لەژێر ناوی شەرەفدا و ھەندێکیش، ھێشتا لەژێر تەوژمی خێڵگەراییدا بێت یان ئاین، پێیان وایە پێویستە قەدەغە بکرێت.

لەشفرۆشی لە زۆریەک لە وڵاتانی دنیادا وەک پیشەیەک چاوی لێدەکرێ و بە پێی یاسا پارێزگاری لێ ئەکرێ و بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی ئەم کارە ئەکەن، یاساگەلێکی چڕ و پوختە داڕێژراوە. وردەکاریەکان و ئاستی ئازاد بوونی ئەم پیشەیە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێک و لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە.

لە وڵاتەکانی نیوزیلەند، سوئیس ، ئۆستراڵیا، ئارژانتین ، بلژیک ، برێزیل ، کانادا، ئۆتریش، کاستاریکا، دانمارک، ئاڵمان، تورکیە، ئیتالیا، یوونان، ھۆڵەندو ھتد...لەشفرۆشی یاساییە و لە ژێر چاودێری و پارێزگاری یاسای تایبەتایە. 

ھەروەھا لە بریتانیاش لەشفرۆشی ئازادە بەڵام نابێ لە شوێنە گشتیەکان بانگەشەی بۆ بکرێت{بۆ سەلماندن پێویستی بە ژێدەرە} . ویلایەتی نێڤادای ئەمریکا، تەنیا ویلایەتێکە کە لەشفرۆشی تا رادەیەکی دیاری کراو ئازادە.

بەڵام لەھەرێمی کوردستاندا  دۆخەکە لەوە مەترسی دارترە کە لەعێراق وجیھاندا دەگوزەرێت،نە یاسایەکی تایبەت ھەیە بۆ کۆنترۆڵ کردنی باروو دۆخەکە وەنە لەبەرنامەی حکومەتیشدایە بۆرووبەروو بونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە  کەلەزۆربەی شارو شارۆچکەکاندا بە شێوەی نھێنی کرین وفرۆشتن بەژنانەو دەکرێت لەژێر پەردەی ھێنانی کرێ کاری بیانی وکارکردنیان لە ھۆتێل وبارەکان و یاخود یانە شەوانەییەکاندا ...ھتد  ئەمە وێرای مەترسی گەورە دەکرێت کە لەرووی تەندروستیەوە پێش بینی دەکرێت کە جەندین جۆری نەخۆشی  بەدوای خۆیدا بھێنێ.بەداخەوە حکومەت وەک بەرنامەی ڕووبەڕووبونەوەی نیە کەچی لە بێبەرنامەیی و ناکارامەییدا خۆیان دەکەن بە بەشێک لەکارە تاوانکاریەکاندا،ھەروەک بینیمان کە یەکێ لە کارمەندەکانی دەزگای پۆلیسی ھەولێر بە شێوەیەکی نایاسایی ھەستا بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی باندێکی لە شفرۆشی کە ڕێک چوە ئاستی تۆمەتبارەکانەوە، بێشک بێ سزا دەربازی نابێت.

ھۆکارەکانی ئەم دیاردەیە زۆرن لەوانەش: ھەژاری، گەڕان بەدوای ئاستێکی بەرزتری بژێوی، کەمی دەرفەتی کار و دامەزراندن، گەندەڵی گشتی و تایبەت، تاوانی رێکخراو، توندوتیژی لە دژی ژنان و منداڵاندا، نائارامی سیاسی و ململانێی چەکداری، دابڕانی منداڵ لە قوتابخانە.یەکێ لەو ھۆکارە رەمەکیانەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لە نێوان سنوورە نێو دەوڵەتییەکان بە جیھانی بوونی بازاڕەکان و ھێزەکانی کارە.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
فەرید ئەسەسەرد
ھونەر تۆفیق
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.