وتار
مێژوو سەلماندویەتی کەرکووک کوردستانیە

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح

لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، فاتح یەڵدز باڵوێزی تورکیا لە عێراق، سەردانی شاری کەرکوکی کرد و کە ئاشکرایە بێگانەیە بەو شارە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیشدا زۆر بێشەرمانە وتی:- کەرکوک شاری باو و باپیرانمانە.!

جەنابی باڵوێز....مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە کەرکووک شارێکی کوردستانیە، لەتەک ئەوەشدا وا ناسراوە کە شاری فرە نەتەوەو فرەئاینیەکانە،شاری پێکەوە ژیانە، شارێکە لە چەشنی مۆم خۆی دەسوتێنێو و دەتوێتەوەو ڕوناکی بەخشە بۆ ھەمووان،بەڵام خەڵکانێک ھەن خۆیان کردووە بەدەم ڕاستی کەمە نەتەوەیەکی دیاری کراوو کە ئەجندای ووڵاتەکەی تۆ جێبەجێدەکەن،وەک تووتی قسەکانی ئێوە دەڵێنەوە،بیریان دەچێت و بیرتان دەچێت یا بە ئەنقەست خۆتان لە گێلی دەدەن وچاوتان مێژووی ڕاستەقینەی ئەوشارە کوردستانیە نابێنێت.!!

بۆ کوردستانی بوونی ئەو شارە وێڕای مرافەعە گەورەکەی سەرۆک کۆماری عێراق کە جەنابی مام جەلال سەرۆک کۆماربوو ئەنجامیدا لەمەجلیسی حوکم ولەبەردەم سەرجەم ئەندامەکاندا بەپێشاندانی نەخشەی کۆنی عوسمانیەکان کە سنوری جوگرافی لیوای کەرکوکی ئەوکاتی تێدا دیاری کراوەو دانیشتوانەکەی زۆربەی بە کوردولەسەر کوردستان ئەژمارکراوە.

بۆیە زۆر دوور ناڕۆین تەنھا دەگەڕێینەوە بۆ ئاماری ساڵی ١٩٥٧بابزانین ڕێژەی دانیشتوان وتەنانەت گەڕەکەکانی ئەوشارە چەند بووەو چۆنە:

ژمارەی دانیشتووان:

ژمارەی دانیشتووانی خەڵکی شاری کەرکوک لەساڵی (١٩٥٧) بەم جۆرە بووە:

•    کورد (١٧٨٠٠٠) بووە.

•    عەرەب(٤٨٠٠٠) بووە.

•    تورکومان (٤٣٠٠٠) بووە.

•    ئاشووری و کلدان (١٠٠٠٠) بووە.

لەھەمان ساڵی (١٩٥٧) دا ژمارەی کرێکارو کاربەدەستانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی کەرکوکدا لەسەدا ھەشتا (٨٠%) بووە بەڵام سەرژمێری کردنی کرێکاری کورد لەساڵی (٢٠٠٣) دا لەسەدا بیست (٢٠%) بووە ئەمە بەڵگەی ئەوپەڕی شۆڤێنیستی بەعس و دەووڵەتی عێراق دەردەخات کەچۆن ساڵ لەدووای ساڵ کوردیان نان بڕاوو دەربەدەر کردووە. 

کارێکی تری ژێربەژێر ھەیە لەبارەی کەرکوکەوە ئەویش پەیمان و ڕێککەوتنی (تورکیا / عێراق) ە کەمن دڵنیام بەنھێنی ئەم کارە کراوە چونکە لەچەند ساڵی دووای سەربەخۆیی و دەووڵەمەندبوونی کوردستان دەترسن.

گەڕەکەکانی شاری کەرکوک:

•    گەرەکە کوردنشینەکان (ڕەحیم ئاوا، ئازادی، مامۆستایان، شۆرجە، ئیسکان، بلاخ، قۆرییەشکاو، حەسیرەکە، تەپەی مەلا عەبدوڵڵا، دەروازەی باکووری کەرکوک، ئیمام قاسم، شۆراو، ئەحمەد ئاغا.خەبات)

•    گەڕەکە تورکومان نشینەکان (مێلی، معلمین،ڕێگەی بەغدا، قەسابخانە، ئەڵماس).

•    گەڕەکە عارەب نشینەکان (گریق بغداد، ١ی حزیران، وحدە، حریە، اشتراکیە، ممدودە، ٧نیسان، حی البعپ، نێروالعروبە، قادسیە، غرناگە).

•    گەڕەکە کلدوئاشوورییەکان (شاگرلو، عرفە، الماس).

کەچی جەنابی باڵوێز ئێوەو بەرەی تورکمانی لەپێش چاوی ھەموو دونیاخۆڵ دەکەنە چاوی خەڵکەوە.! جارێک  دروشمی کەرکووک شارێکی تورکمانیەو ھەربە تورکمانیش دەمێنێتەوە لەوشارەدا بەرزدەکەنەوە،جارێکیش ئێوە لە ووڵاتێکیترەوە دێن ودەڵێن کەرکووک شاری باووباپیرانمانە.!

ئێوە ھەرخەریکی پیلان و ئاژاوە گێرین و ئاژاوە بۆ پێکھاتەکانی شارەکە درووست دەکەن وھەوڵی شێواندنی مێژووی شارەکەدەدەن.!

ھەر بۆیە بەرەی تورکمانی پشت ئەستورن بە ئێوەی ئاغایان  واخۆیان لێبوە بەوپشیلەیەی کەلە ئاوێنەدا خۆی بەشێر دێتە پێش چاو.! ئەوە ئێوە دەست لە پشتیان دەدەن ئەگەر نا ئەو زومرەیە زاتی ئەوە ناکەن تەنانە سەیری نێو چاوی مناڵێکی کوردش بکەن.

ئەگەر نا ئەو بەرەیەی ئێوە لە پشتێوەن، بەبێ ھۆ دژی ھەمووجۆرە بڕیارو جموجوڵێکی کوردو ھێزەکوردیەکانن لەوشارە کوردستانیەدا،لەھیچ ھەڵبژاردنێکدا دوکورسیان بەتەواوەتی نەھێناوە،کەچی خۆیان کردووە بەدەم ڕاستی تورکمان وخەڵکی ڕەسەنی کەرکوک.

تەنھا بۆ ڕازی کردنیان و ئاوژاوە نەگێڕن لەشارەکەدا دوور کەونەوە لە نۆکەری بۆ بێگانە ،لەلایەک پارتی دیموکراتی کوردستان پاڵپشتیەکی باشیان بوو بۆ جێگیر کردنی پێنچ کورسی کۆتای پەڕلەمانی لە پەڕلەمانی کوردستان،کەچی لە پەڕلەمانی عێراق تەنھا دووکورسیان وەک کۆتا پێ ڕەوا بینرا بۆداندراوەو نقەشیان لێوەنەھات.!!

بەھەمان شێوە یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە  %٣٣دەسەڵاتی ئیداری لەوشارەداپێدان.!!

ئەگەر بە پێوەری مافی دەنگ دان و(استحقاق الانتخابات)بێت بێگومان ئەو ڕێژە خەیاڵاویەیان بەرناکەوێت،یاسا ھەڵە قەبوڵ ناکات،بەخشین وخێروسەدەقە لە جێبەجێکردنی یاسادا جێی نابێتەوە،ھاتنەسەر سفرەی حازری زیاد لە مافی خۆیان ئەم کێشەیەی لێدەکەوێتەوە کە ئێستا بەرەی تورکمانی لێکردووین بە کەڵەگا و ووڵتێکی بێگانەی کردووە بەدەم سپی تورکمان و بەرەکەیان. 

بێگوومان  کورد لەم سیاسەتەدا فەشەلیھێنا وایان دەزانی بەرەی تورکمانی لایەنێکی سەربەخۆن،بەڵام بەھەڵەدا چوون،سەلمێنرا ئەوان تەنھا جێبەجێکارن وئەجندای دەوڵەتی تورک پیادەدەکەن.ئەمە فەشەلی دبلۆماسیەتی کوردیە  تائێستا نەیان توانیوە تەنانەت ئیدانەی لێدوانەکەی یەڵدزیش بکەن.!

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
ئاشتی عەبدوڵا
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.