وتار
تاوان.. وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح

چەمکی تاوان لە یاسادا پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە، دەشێ بڵێین: ئەنجامدانی رەفتارێکە یاسا قەدەغەی کردووە، یاخود ئەنجام نەدانی رەفتارێک کە یاسا بەئەرک ھەژماری کردووە.  

کاتێک باس دێتە سەرتاوان،یەک سەر شێوەی کەسانی تاوانبارلەپێش چاومان وەک تارماییەکی ترسناک وێنادەبێت ، بێگومان ھەموو ھەستەکانیشمان ئاراستەی بکەروکرداری تاوانبار دەبێت، کە چۆن کەسی تاوانبار ھەستاوە بە ئەنجامدانی کارێکی تاوانکاری. بێشک ھەرکردەیەکی تاوانکاریش دژە بەیاساوڕێساکانە،لەھەمان کاتیشدا پێچەوانەیە لەگەڵ داب ونەریتی کۆمەڵگادا، دەرەنجامی ئەوکردارە تاوانکاریەی کە وای کردبێت، بوبێتە ھۆی گەیاندنی زیانی گیانی و مادی  بە تاکەکانی تری نێوکۆمەڵگا.ھەروەک دەبینین ودەبیستین لەم ماوەیەدا دیاردەی تاوانکاری لە ھەرێمی کوردستان،بە شێوەیەکی ترسناک روو لە زیادبوون وھەڵکشانە،ناکرێت ھەروابە سانایی و نادیدە سەیربکرێت وھۆکارەکانی شەن وکەونەکرێت وھیچ خوێندنەوەیەکی بۆنەکرێت.!! 

ڕاستە "تاوان"، دیاردەیەکی کۆمەڵایەتیە لە ھەمو کۆمەڵگایەکدا بونی ھەیەورودەدات، ئەگەرکەسانی ھەرزەکارونەوجەوان ئەنجامی بدەن یاخود گەورەکان ، بەڵام رێژەکەی‌و شێوازی کۆنترۆڵکردنی لەکۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر دەگۆڕێت. 

ھۆکاری بەرپرسیار لە ھەڵکشان و زیادبونی‌گیانی تاوانکاری ‌وکوشتاردا لە ھەمو کۆمەڵگاکانی دونیادا چەند ھۆکارێکن: دابونەریتی کۆمەڵایەتی، خراپ بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا، پەروەردەی خێزانی، رۆڵی دەسەڵات لە سەروەرکردنی یاسای پێشکەوتوو جێبەجێکردنی چەسپاندنی سزادا، باری ئابوری کە گرنگترینیانە. تاوان پەیوەندی بە پێشکەوتویی‌و دواکەوتویی کۆمەڵگاوە نییە، وڵاتە عەربیەکانی وەک عێراق ‌وسوریاو ووڵاتانی رۆژئاوا ئەمریکا ئەمانە نمونەی ھەرە دیاری تاوانن‌و سەرقافڵەن لە لیستی تاوانکارییدا.

 لە ھەرێمی کەردستانیشدا وەک ھەروڵاتێکی تر بەدەر نیە لە کاری تاوانکاری رۆژانە لەشاروو شارۆچکەکانی کۆمەڵگەی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی پسپۆرانی بوارە جیاجیاکانی بواری یاسایی و کۆمەڵایەتی و دەرونی توشی جۆرێک لە سەرسام بون کردوە ئەوکارە قێزەون وتاوانە ترسناکانەن کە لەم دواییەدا  تاوانی قێزەوون ئەنجام دەدرێ،بەڕاستی  پێویستی بەھەڵوەستە کردنە دەنا ئایندەی کۆمەڵگاکەمان لەبەردەم ھەرەشەو مەترسیەکی گەورەدایە. 

نابێت وناکرێت دەزگا تایبەتمەندەکان لە ئاست ئەم ھەموو تاوانانەدە، ھیچ بەرنامەیەکیان نەبێت، ھیچ رێکارێکی کرداری نەگرنەبەر بۆ کەم کردنەوەی ئەم رێژە زۆر و دوبارەبۆوەی تاوان کە لەلایەن کەسانی تەمەن گەورەو بەتایبەتی نەوجەوانانەوە زیاتر دەدرێت. 

ئەوەی کە پێویستە پەلەی تێدا بکرێت ھەموار کردنەوەی ئەو مادە یاسایی یانەیە بە جٶڕیک سزاکە توند بکرێت کە ببێتە (ردع ا لغیر) چونکە یاسای سزادانی عیراقی لە دادگاکاندا لە کاتی دادبینی کردنی تومەتباراندا کە تومەتەکەیان لەسەر جێگیر بو سزایان بەسەردادەدرێت بە یاسای سزادانی عیراقی بەپیی مادە(٤٠٦) فقرە ١ لەیاسای سزادانی عێراقی ٩ جۆر کوشتن سزاکەی لەسێدارەدانە.یەکێک لەوفەقەرانە ج_ کوشتن بەریگای وەحشیانە یە: - ئەو جۆرەکوشتنەیەکەوا ئاسەوار بەجەستەی کوژراو دیارەوەک کوشتن بەقامە ‌چەقوی قەساب یاخوت پارچەپارچەکردن یان سوتاندن. 

نمونەی سوتانی سێوەخان ومناڵەکانی لەشاری چەمچەماڵ ئەگەر تومەتەکە ساغ بێتەوە بەسەر ھاوسەرەکەیدا وئەم کارە قێزەونەی ئەنجام دابێت،ئەوا ئەم مادە یاساییە بەسەریدا جێبەجێدەبێت.

بۆنەھێشتن و یاخود کەم کردنەوەی گیانی تاوانکاری پێویستە ئەم ھەنگاوانە بگیرێتەبەر: - جێبەجێ کردنی ئەوبریارو راسپاردانەی کە دادگا حوکمی پێدەرکردوە لەکاتی خۆیدا جێبەجێ بکرێت، جەخت کردنەوە لە یاسای قەدەغەکردنی چەک ھەڵگرتنی یی مۆڵەت، پیادەکردنی رۆشنبیری یاسایی لەسەرجەم قۆناغەکانی خوێندندا، دانانی سیستەمێک بۆ سنوردار کردنی بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بەتایبەت ئەنتەرنێت، قەدەغەکردنی ئەوزنجیرە درامایانەی کەتوندوتیژی تیایە، رۆڵی راگەیاندن وەک میدیای بینراوو بیسراو ورۆژنامەکان چونکە ئەم ماکێنانە دەتوانن رٶڵێکی گەورە ببینن لە وشیارکردنەوەی کۆمەڵگابەگشتی و نەوجەوانان بەتایبەتی ، دابین کردنی کار بۆئەو نەوجەوانانەی بێکارن چونکە خراپ بونی باری ئابوری یەکێکە لە ھۆکارەکانی زیاد بونی تاوان لە نێوکۆمەڵگادا.

بۆیە کارکردن لەسەر ئەم ھەنگاوانە و چەندین ھۆکاری تر کەپسپۆرانی بوارە جیاجیان پەی پێدەبەن بەدڵنیایەوە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی دیاردەی تاوان.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.