وتار
خاشقچی بناسن.....!!

عەبدولواحید محەمەد

  دیارە لە دووی تشرینی دووەمەوە زۆربەی ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی جیھان بە کوشتنی جەماڵ  خاشقچیەوە سەرقاڵن، بە گرنگم زانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بیرو بۆچەنەکانی ئەو پیاوە بزانن بە لای کەم لەسەر ئێمەی کورد، بۆیە و بۆ ئەو مەبەستە دوای بە دواداچون  ئەم وتارەم نوسی ھەوڵدەدەم زانیاری زیاتریش لە داھاتو  بخەمەڕو

خاشقچی بناسن.....!!

جەماڵ خاشقچی نوسەر و رۆژنامەنوسێکی عەرەبستانی سعودیە، پێشتر گۆییندەی دەرباری پادشایەتی بوو، پاشانیش بەھۆی زێدەڕۆیی و وابەستەی ئەو پیاوە بەناوەندێکی سیاسی دیاریکراو، لە ٢٠١٧ وڵاتەکەی بەجێھێشت و بووە رکابەر و بیر و بۆچونەکانی لەسەر سیستەمی سیاسی سعودی لە رۆژنامە جیھانیەکان بڵاودەکردەوە، بەمدواییەش لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست کاری دەکرد، لە دووی تشرینی یەکەم بۆ ھەندێ کاروباری تایبەت سەردانی کونسلخانەی سعودیەی لە ئەستەنبۆڵ کرد، لەوێ لە روداوێکی تەم و مژاوی شوێن بزر کرا ئیتر ئەوە دەرگای کردەوە بۆ کۆمەڵێک پێشھاتی گرنگ و بووە کێشەیەکی جیھانی تا ئەم ساتە لەسەر ئاستی باڵا وڵاتانی بەخۆوە خەریک کردووە، دواجار لە ژێر فشارێکی توندی نێودەوڵەتی چارەنوسی دیاریکرا بەوەی لەلایەن کارمەندان و تیمی تایبەتی کوشتن و شوێن بزرکردن،کوژراوە، لەمبارەیەوە من وای دەبینم ئەمە سیناریۆیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو بووە وئەجیندایەکی سیاسیشی لەپشتەوەیە،  نیزامی تورکیش دەستی تێدایە زوو یان درەنگ ئاشکرا دەبێت، روداوەکە وەکو خۆی تێپەڕی لێکەوتەکەی ماوە و دەردەکەوێت، ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئێمەی کورد خاشقچی بناسین و بزانین راو بۆچونی لەسەر کورد چۆن بووە، چونکە لێرەو لەوێ دەبینین بەگەرمیەوە باسی لێوەدەکرێت، لە راستیدا ئەو پیاوە دوژمنی کورد بووە و لەزۆربەی بۆنەکاندا  بەخراپی قسەی کردووە و ھەتا سەر ئێسقان قەومەچی بووە و نەشیشاردۆتەوە، بەئاشکرا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بابەتی نوسیوە، بۆ نمونە لەسەر روداوەکانی سوریا دەڵێت (( ئەوەی خێری سوریا دەوێت دەبێت پشتگیری یەکپارچەیی سوریا بکات و دەستی ھاوکاری بۆ ناوچە رزگارکراوەکان لەلایەن حکومەتەوە درێژ بکات و سنورێک بۆ کوردەکان دابنێن کە دەیانەوێت سوریا پارچە پارچە بکەن، بە توندیش ھێرش دەکاتە سەر کورد و حیزبەکان بە جیابۆەوە لەقەڵەمیان دەدات)) لەلایەکیتر فرمێسک بۆ عەرەبەکانی جزیرە و رقە و رۆژھەڵاتی فورات دەڕژێی و دەڵێت ئەوانە لەنێوان چەکوچ و سندانن دڵیان بۆ ئەدلبی سوریای عەرەبی دەسوتێت، دەربارەی ھێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین نوسیویەتی (( نابێت ھیچ کەس لەدژی ئەو ھەڵمەتە بێت چونکە رەوایە، زۆر بەتوندیش ھێرش دەکاتە سەر نوسەری سعودی ( غازی الحارپی) لەبەر ئەوەی دژی ھێرشەکەی تورکیا بووە) ) لەو بارەیەوە وای نوسیوە ( حارپی بێ ئاگایە لەوەی گرنگی عەفرین و سەرکوتکردنی قەسەدە چیە) ئەمە ئاماژەیەکی تەواوە بەوەی رەوایەتی بە ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عفرین و ھێزەکانی سوریای دیموکرات داوە، لەچەندین بۆنەیترا بابەتی خراپی دەرھەق بە کورد و داخوازیەکان نوسیوە، دیارە ئەوەشی نەشاردۆتەوە ئەو سەر بەجولانەوەی برایانی موسلمانە ( حرکە اخوان المسلمین) کە ئەردوگان سەرکردایەتی دەکات بە سروشتیش ئەو پیاوە دژی ھەموو جۆرە مافێکە بۆ کورد و کوردستان،  من ئەم رونکردنەوەم  لەسەر ئەو پیاوە بە باش زانی بۆ ئەوەی بناسرێت، ئەوە مانای ئەوە نیە کوشتنەکەی بە تاوانێکی گەورە نەزانم بگرە بە دڕندەیشی ھەژمار دەکەم نزا دەکەم لێیانەوە بە دوور بین.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.