وتار
نوکتەکانی پاش کوشتنی خاشقچی......!!

عەبدولواحید محەمەد

ھەموو لایەک کەم و زۆر چیرۆکی کوشتنی رۆژنامەنوس جمال خاشقچیمان لە ٢ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە کونسوڵخانەی شانشینی عەرەبی سعودی بیست، زۆری لەسەر وترا و کۆمەڵێک وڵاتیشی بەخۆوە خەریک کرد، تا ئەمساتەش نەبڕاوەتەوە، تەنانەت بۆتە کاڵایەکی گرنگ بۆ گەرمکردنی بازاڕی سیاسی ھەندێک وڵات لەوانە تورکیا و ئەمەریکا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ھیتر ، بۆ ئەوەی لە بەدەستھێنانی دەسکەوتی ماددی ، سەربازی ، ئابوری بەکاربھێنرێت، من بە راستی جارێ مەبەستم ئەوەیە نیە  ئەو بابەتەَِ شیبکەمەوە، چونکە دڵنیام ھێشتا سەرەتایە و نھێنی زۆری لە پشتەوە ھەیە، ئەکیدیشم حکومەتی ئەردۆگان رۆڵێکی گرنگی لەو نمایشە بینیوە، ئەوەی لێرە دەمەوێ بیخەمەڕو نوکتەکانی پاش کوشتنی خاشقچیە، کە لێرەولەوێ وەک تەنز و نوکتە چەندینی لەسەر ھێنراوەتەوە، وەک :

ئەڵێن کوڕێک پرسیاری لە خۆشەویستەکەی کرد، ئێستاش ھەر منت خۆش دەوێ؟ کچەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت ھەر یەکێک بچێتە ناو دڵمەوە نایێتە دەرەوە ، ئەویش وتی، چیە دڵت کونسوڵخانەی سعودیە؟

یەکێکیتر لە نوکتە تەنز ئامێزەکان دەڵێت:

نزا دەکەم لە خوا کاتێک دەچیتە کونسوڵخانەی سعودیە ، دوورت بخاتەوە لە مشارو دەمەقاڵی و پزیشکی پشکنین و دارتاش و زمان پیسی کەرێکی وەکو عتێبی.

ھەر لەسەر ئەوە نوکتەیەکیتر رەواجی پەیدا کردووە دەڵێت: بەخێرھاتنتان دەکەین بۆ کونسوڵخانەی مەملەکەتی خێرو بەرەکەت، بۆ بڕینەوە نمرە ( ١ ) داگرە، بۆ ئازاردان و شاردنەوە نمرە (٢)داگرە.

ھەروەھا دەوترێت سوپاس بۆ ھاتنە ژورەوەی کونسوڵخانەکەمان، تکایە چاوەڕوان بن دوای (٧) خولەکیتر لەسەر ئاوازی موسیقا دەتبڕینەوە.

    لە لایەکیتر ئەو روداوە وەک پەندی لێھاتوە دەڵێت: بە درێژایی تەمەنمان بیستومانە ((چوە دەرەوە نەگەڕیاوە )) بەڵام ((چونە ژوورەوە و نەھاتنە دەرەوە نوێیە بۆ ئێمەمانان لە کونسوڵخانەی سعودیە فێر بووین))

 نوکتەیەکتریش دەڵێت: ھاوڵاتیەکی سعودی لە دەرەوە داوای نوێکردنەوەی پاسەپۆرتەکەی کرد، چوە سەفارە و پێیان وت بڕۆ نوسینگە ، ئەویش وڵامی داوەنەوە و وتی، بڕۆن بە یەکێکیتر پێبکەنن، خۆ ئەمن خاشقچی نیم، کۆنسۆل با  بەخۆی و  بە مۆرەوە لەژێر کامیراوە بێتە دەرەوە.

کۆتا تەنز ئەوەی تا ئێستا من بیستومە کە رەنگە کۆتایی نەبێت، دەڵێت ((وەڵڵاھی (١٠٠) ساڵ خاشقچی ئۆپزسیۆنی سعودیەبوایە ھەرچی بیزانیبا  بیوتایە، ھەرگیز وەکو کوشتنەکەی سعودیەی ریسوا  نەدەکرد،

لەکۆتایدا دەڵێم ئەوەیە حاڵی ئەو وڵات و دامودەزگایانەی پەنا دەبەنە بەر تیرۆر بۆ سەرکوتکردنی رای ئازاد و سیخناخکردنی دەنگی راستی کە ھەرگیز کپ ناکرێتەوە و ھەر درێژەی دەبێت، کوشتنی ئەو پیاوەش بەدەر لەوەی چی بووە و چەند پیاوەکی خراپیش بووە بەرامبەر بە کورد، بەڵام ھەڵایەکی نایەوە بە دڵنیاییەوە کۆمەڵێک ئەوراقیشی ھەیە ھەڵدەدرێتەوە ، دەبێت خەڵکانیتر ئەگەر شتێکیان کردووە یان بە نیازن بیکەن، پەندو عیبرەت وەرگرن و خۆیان نەکەنە گاڵتەجاری مێژوو و بنیشتە خۆشەی سەر زاران.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.