وتار
كایلاس وتی ..

عەبدولواحید محەمەد

كایلاس چالاكوانێكی جیهانیه‌ له‌بواری‌ كارپێنه‌كردنی‌ مندالاَن، چه‌ندین فلیمی‌ دیكۆمێنتاری‌ له‌سه‌ر مندالان  كه‌ كاریان پێده‌كردن ده‌رهێناوه‌ ،  تا ئێستا (8000) هه‌شت هه‌زار منداڵی رزگاركردووه‌، له‌سه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی پێبه‌خشراوه‌ ، له‌ هه‌شته‌مین كۆنفراسی ((EI )) كه‌ له‌ 19 تا 26 ته‌موز له‌ بانكۆكی پایته‌خی تایلاند به‌ڕێوه‌چو، وتارێكی تێروپڕی له‌سه‌ر منداڵ و په‌روه‌رده‌ و مامۆستا پێشكه‌شكرد، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ پێویستم زانی پوخته‌یه‌كی بخه‌مه‌ڕو:

پوخته‌ی  وتاره‌كه‌ی‌ كایلاس .....

خۆشبه‌ختم روبه‌ڕو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك داده‌نیشم كه‌ پڕن له‌ئاگر و ساردی‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ چیرۆكێكی‌ گێڕایه‌وه‌ وتی(( پیاوێك له‌ دارستان ده‌ژیا، مه‌لیكی‌ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ سوربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كوڕه‌كه‌ی بنێرێته‌ لای‌ ئه‌و كابرایه‌ دارستانیه‌ كه‌له‌ ناو كوخێكی‌ بچوك ده‌ژیا، تاوه‌كو فێری‌ بناماكانی‌ ژیانی‌ بكات، منداڵه‌ ئه‌میر چووه‌ دارستانه‌كه‌ و له‌ ده‌رگای‌ كابرای‌ دا، ئه‌ویش وتی‌ كێیه‌؟ وتی‌ ئه‌میرم ئه‌ویش ده‌رگای‌ نه‌كرده‌وه‌،  كوڕه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ لای‌ باوكی‌ وتی‌ ده‌رگای‌ نه‌كرده‌وه‌، مه‌لیك جارێكیتر ناردیه‌وه‌ لای‌ و له‌ ده‌رگای‌ دا، ئه‌مجاره‌ كه‌ وتی‌ كێیه‌؟ ئه‌میره‌كه‌ ته‌نها ناوی‌ خۆی‌ وت، وتی‌ گه‌وره‌م ئه‌گه‌ر بزانم كێم پێویستم به‌وه‌ نه‌ده‌بوو بێمه‌ ئێره‌ ، ئینجا  كابرا قبوڵی‌ كرد بچێته‌ لای‌ و فێری‌ بكات، (12) ساڵ لای‌ مایه‌وه‌، پاشان ویستی‌ بڕوات، به‌ر له‌وه‌ی‌ بڕوات، كابرا پێی‌ وت ئێستا ده‌زانی كێیت، وتی‌ ئێستا ئاگرم و دنیا روناك ده‌كه‌مه‌وه‌، كێ ده‌توانێ ئه‌وه‌ بكات ئه‌گه‌ر مامۆستا نه‌بێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ وتم هه‌ست ده‌كه‌م له‌به‌رده‌م ئاگرم كه‌ ئێوه‌ وزه‌تان پێیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دنیا روناك ده‌كه‌نه‌وه‌، هه‌ست ده‌كه‌م جیهان به‌ئێوه‌ روناك ده‌بێته‌وه‌، كه‌ستان دامه‌مێنن هه‌ر ئاگر بن  هه‌ر كه‌سه‌ و به‌رێگای‌ خۆتان، من له‌ ساڵی‌ 1980 وازم هێناوه‌ له‌ مامۆستایه‌تی‌ به‌لاَم له‌ناوو ناوه‌ڕۆكا هه‌ر مامۆستام .

ئه‌مڕۆ پرسیارێك دروست ده‌بێت بۆچی‌ پێویسته‌ مامۆستایان وازنه‌هێنن سور بن له‌سه‌ر په‌یامه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ جیهان له‌ مه‌ترسی دایه‌، ژینگه‌ له‌ مه‌ترسیدایه‌، دیموكراتیه‌ت له‌ مه‌ترسیدایه‌، ئه‌گه‌ر مامۆستا ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ هه‌ڵنه‌گرێت ئه‌ی‌ كێ بیكات؟ ئێستا (428)ملیۆن منداڵ له‌ هه‌ژاری‌ جۆراوجۆردان، نیوه‌یان ته‌مه‌نیان له‌ (10) ساڵ كه‌متره‌، له‌م جیهانه‌ له‌هه‌ر(50) منداڵ یه‌كێكیان له‌ شوێن له‌تێ نانی خواردن ده‌گه‌ڕێت، له‌به‌ر ئه‌و زۆرداریه‌ی‌ له‌ جیهان ده‌كرێت، (50) ملیۆن منداڵ به‌هۆی‌ كاره‌ساته‌ سیاسی‌ و سه‌ربازی‌ و ژینگه‌یه‌كان به‌رده‌وام بێ جێن، له‌و ماوه‌یه‌ منداڵێكی‌ سوریم له‌ ئه‌ڵمانیا دیت لاقه‌كانی‌ بڕابۆوه‌، وتی‌ به‌ بۆمب وام لێهاتوه‌، وتم ده‌خوێنی‌؟ وتی‌ ماڵی‌ خۆم ده‌وێت كه‌ له‌  كوێره‌ دێیه‌كی‌ سوریه‌، بۆ منداڵ شوێنی‌ حه‌وانه‌وه‌ گرنگه‌ خوێندنیش گرنگتره‌، راسته‌ له‌ساڵی‌ (2000)ه‌وه‌ هه‌ندێك پێشكه‌وتن هاتۆته‌ ئاراوه‌ له‌بواری‌ كاری‌ پێنه‌كردنی‌ مندالاَن، به‌لاَم هێشتان (121)ملیۆن منداڵ كاریان پێده‌كرێت، وه‌ك فرۆشتن و سێكس و به‌كارهێنانیان له‌بواری‌ جۆراوجۆر كه‌ دژی‌ یاسا و ریساكان، له‌ 2030 به‌ پێی پێشبینیه‌كان ژماره‌یه‌ی‌  ته‌سه‌ڕوب زۆر ده‌بێت كه‌ هاوتا ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ژمارانه‌ی‌ ئێستا فورسه‌تی‌ خوێندنیان نیه‌، خوێندنی‌ ئه‌هلی‌ هۆكارێكه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ی‌ مندالاَن، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر مامۆستای‌ باشمان هه‌یه‌ به‌لاَم  له‌به‌ر ئه‌وه‌ حكومه‌ت ژیانیان فه‌راهه‌م ناكات، ناتوانن ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ناشتوانێ ره‌خنه‌ش بگری چونكه‌ سه‌ركرده‌كان ناتوانن  قبوڵی‌ ره‌خنه‌ بكه‌ن .

گۆڕانكاری‌ هه‌ر به‌ ئێوه‌ ده‌كرێت، كاتێك روناكی‌ توشی مت بوون ده‌بێت دنیا ده‌كه‌وێته‌ به‌ر مه‌ترسی تاریكی‌ و روبه‌ره‌كه‌ داده‌پۆشێ، دیموكراتیه‌تیش روبه‌ڕوی‌ زۆرداری‌ ده‌بێته‌وه‌ سه‌ركرده‌كان ده‌رده‌كرێن به‌ڕاستی‌ سه‌ركرده‌كانیش مامۆستاكانن، ئێوه‌ن، بۆ سه‌لماندنی‌ ئه‌و راستیه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كاتێك ئاگرێك له‌ دارستانێك به‌ربوو هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كان به‌ گه‌وره‌و بچوكه‌وه‌ رایان كرد، یه‌ك چۆله‌كه‌ی‌ بچوك خه‌ریكی‌ ئاگره‌كه‌ بوو، وتیان تۆ چی ده‌كه‌یت؟ وتی‌ ئاگه‌ره‌كه‌ ده‌كوژێنمه‌وه‌ به‌و دڵۆپه‌ ئاوه‌ی‌ به‌ ده‌نوكمه‌وه‌ ده‌یهێنم، كه‌وایه‌ ئێوه‌ن ده‌توانن هه‌موو شتێك بكه‌ن، كه‌وایه‌  مه‌وه‌ستن و مه‌شترسێن ئێوه‌ن ئاگر، دنیاش هه‌ر به‌ ئێوه‌ روناك ده‌بێته‌وه‌  

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولواحید محەمەد
د.بەختیارشاوەیس
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
به‌ختیار محه‌مه‌د- كاروان محه‌مه‌د
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.