وتار
پەنابەر و ڕیـفراندۆم ! ؟

فەرەیدون کونجرینی

بەنابەرو خوێنەری ئازیز ، بیروڕام لەم نوسراوەدا ئەوەنیە کە لەگەڵ سەربەخۆۆیی نەتەوەکەماندا نەبین بەڵکو بەپێجەوانەوە چونکە ھەر نەتەوەیەک خاوەن کلتورو ئاڵاو ئاین و زوبانێکی تایبەتبێت واتا خاکیشی ھەیە، ئێمەی نەتەوەی کورد بێبەشــ نین لەو خاکە بەپیتە سروشتیە کانزایە بەرفراوانەو حەقی خۆشمانە ببینە دەوڵەت، بەلام ئایە کێ مافی ئێوە دەدات دوای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان، بەر لە دەنگدان دەبێت لێرەدا ڕاوەستین و لە ڕوانگەی ناوەکی و دەرەکی چەند پرسیارێ لە خۆمان بکەین.

پەنابەری کورد" بەتایبەت ئەوڕێژە زۆرەی لە ولاتی ئەڵمانیا جێنشینن گرنتی نەکراوە بۆ دوای ڕیفراندۆم کە ئایندەی چی لێ دێت ، لە پاش ڕیفراندۆم و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی گەر وڵاتانی ئەوروپی مافی پەنابەریان نەداتێ و ڕیپۆرت بکرێنەوە بۆ کوردستان کێ حەقیان پێ دەدات و ژیانیان دەپارێزێ ، چونکە ھەر نەتەوەیەک خاوەنی سەربەخۆییێت ، بۆ مافی پەنابەری لە ھەر وڵاتێکی جیھان ھەمو یاساکانی پێش ئازادیان نادرێتێ و شتەکان بەجۆرێکی تر دەگۆڕێ، لێرەشدا ئەوە دەتواندرێ بوترێ ئایە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پاش ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی ھاتون یان خەڵکی پێش ڕاگەیاندن و ڕیفراندۆم؟

وەبیر ھێنانەوەیەک لە ڕاگەیاندن و جیابونەوەی مێژوی سەربیاو کۆسۆڤۆ ، پەنابەرانی ئەو وڵاتە واتا کۆسۆڤۆ چیان لێ ھات و ئایندەکەیان چی بوو ؟ دەمەوێت ئەوە بڵێم ئایە بەختی پەنابەری کورد لە ولاتانی جیھان بەتایبەت ئەوروپا ھەمان ئایندەی دەبێت و زۆرێکیان ڕیپۆرت دەکرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستانی باشور ؟ ھەرێمی کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی زاتی ھەبوو لە سەردەمی کوشتارگەکانی لە دژی دانیشتوانەکەی ، ھاوشێوە چۆن کورد زەرەر مەند بوە لە وێرانکردنی پێنج ھەزار گوند و کیمیا بارانکردنی ھەڵەبجەو ئەنفال و ھاتنی ڕژێمی بەعس و داگیرکردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە کۆتاییەکانی جەنگی ناوخۆ، لە مانگی شوباتی ٢٠٠٨ سەرۆکی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ لە رێگەی نامەیەکەوە بۆ ھەموو ولاتانی جیھان جیابوونەوەی کۆسۆڤۆی لە سربیای ڕاگەیاند، ئەمەش لەلایەن حکومەتی ناوەندی سربییەوە ڕەتکرایەوە، سەربەخۆیی بۆ کۆسۆڤۆ پاڵپشتی کرا لەلایەن ناتۆ ئەڵمانیاو فەرەنسا بەتایبەت، تورکیا و زۆربەی وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتە یەکگرتووەکان و عەرەبستانی سەعوودی و بەحرەین و یەمەن و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، لە کاتێکدا ڕووسیا زۆر بە توندی ڕەتی کردەوە ، دواتر ئەویش دانی نا بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆ زیاتر لە ١٢٥ دەوڵەت دانیان بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا ناوە و ھەندێک دەوڵەتی ئەوروپی ھەن وەک ئیسپانیا دانیان بە بە سەربەخۆیی کۆسۆڤۆدا نەناوە لەبەرئەوەی ئیسپانیا سەربەخۆیی ھەرێمی باسک ڕەتدەکاتەوە لە خاکەکانی خۆی لەبەرئەوەی پشتی ھیچ جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت.

ھاوشێوە ئێستای ھەرێمی کوردستان ، ئەوکات خەڵکی کۆسۆڤۆ لە شارو گوند و ناوچەکانیان ڕۆژانە ئاھەنگیان دەگێرا بەتایبەت ئەو پەنابەرانەی لە وڵاتانی ئەوروپا بون و مافی پەنا بەریان نەدرابو  لەکەمپەکاندا مابونەوە ، پاش راگەیاندن و جیابونەوە ، وڵاتی ئەڵمانیا ھۆڵەندا فەرمانێ کرا کە ئەوانەی کەیسیان لەسەر باری کۆمەلایەتی و سیاسی ھەیەو تایبەتە بە کێشەی سەربیا و مەکەدۆنیا ڕەوانەی پرشتینا بکرێنەوە لەگەڵ جەند یاسایەکی دی ئەمەش مافی پەنابەری زۆرێک لە ھاولاتیانی کۆسۆڤۆیی ڕاگرت و بوە نیگەرانی ڕەوەندی کۆسۆڤۆ، سەدان ھاوڵاتی کۆسۆڤۆ لە سەر داوای خۆیان گەرانەوە سەدانی تر بەزۆر ڕەوانەی وڵات کرانەوەو سەدان ھاوڵاتی تر لەکەمپەکاندا لە جاوەڕوانیدابون ، وە ئەوانەی کێیسیان کۆمەلاتی ناو کۆسۆڤۆ ھەبوو یان لەگەڵ حیزبە کۆسۆڤۆیەکان و بەرپرسەکان ، مافی تەواوەتیان دراێێ، زۆرێکیان مافی پەنا بەری دوساڵی یان زیاتریان ھەبوو لە پاس راگەیاندن و جیابونەوەی کۆسۆڤۆ لە سربیا بۆیان درێژ نەدەکرایەوە بەوەی خاوەنی دەولەت و بونەتە نەتەوەیەکی سەروەر لە بانگراوەندی دەولەتدان .

ھەڵبەت ئێوەی پەنابەر دەبێت خۆتان بۆ ئەم چاوەڕوانیە ئامادەکەن و ھێزێکی تایبەتان ھەبێت کە زۆرێکتان نیگەران دەبن بەتایبەت ئەوانەی کێیسەکانیان لەسەر ئەو ناوچانەیە کە سەر بە وڵاتی ئێراقە، پێویستە ئێوەی پەنابەر داوای یەکلا کردنەوەو گرنتی ژیانتان بکەن لە حکومەتی ھەرێم و مافی خۆتان داوابکەن لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەلایەتی یان لە ڕێگەی نوسەران و ڕۆژنامەو مێدیاکانەوە ئەو باسە بگەیەنە بەرپرسیارانی ڕاگەیاندنی دەولەت و ڕیفراندۆم ، ئەودەولەتەی ڕادەگەیەندرێ لەسەر دەستی ئەو کەسایەتیانە دەبێت کە ئێوە کەیس و شکایەتان لێکردون و مافی پەنابەریان لەسەر وەردەگرن ئێوە بەھۆکاری ئەوان برسی بون زەرمەندی ژیان بون ئێستاش لە پێناو ھەمان حوکومڕانیدا دەکەونە بەر چاوەڕوانیەک کە ھێشتا دیارنیە و ئایندەتان نادیارە ، داوای مافی خۆتان بکەن لە حکومەتی ھەرێم تا ماف و جارەنوستان دیاری بکرێ. پێویست دەکات نوسەران لێرەدا ئاماژە بە بیرورای خۆیان بدەن و ئەم باسە بکەنە داکۆکی کردن لە مافی پەنابەران پاش ڕیفراندۆم ، من وەک خۆم لێرەوە پشتیوانی پەنا بەران دەکەم داوادەم مێدیاکانی کوردستان گرنگی بدەن و چارەنوسی پەنا بەران قسەی لەسەر بکرێت تا حکومەتی ھەێم ڕێگا جارەیەک دیاریکات لەسەر ئایندەی پەنابەران .

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.