وتار
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟

فەرەیدون کونجرینی

ئەوە چیە وو چیتان بیرخستمەوە ؟ عەبەشەکەنە" عەبە  کەسایەتیەکی کەمـفام و تێکچوی ژیان بوو لەشاری سلێمانی دەژیا " ھەرکات عەبەشەکەنە بگریایە دەیان گوت کارەساتێ بەسەر سلێمانیدا دێت ، بە ھەموان دڵیان ڕادەگرت و نەیان دەھێشت بگری تا شتێکی خراپ ڕونەدات، شەکەنەکەی لەوەوەھاتبو "  دەدوا بەجۆرێ قسەکانی دەبونە جێگەی سەرنج، زۆرێک لە قسەکانیان بەباش دەزانیو کاتێک بەسەریا دەخەوتن دەیان وت عەبە دارو دیواری دوێنێی ھەڵتەکاندو ئەمرۆش شتێ نەگۆڕا، لەو بێ بڕوایەوە پێیان دەوت عەبەشەکەنە تــڕمەکەنە دارو دیوار ھەڵ مەکەنە، جا خەڵکی سیاسەت مەدارو ڕاوێژکاری بندیوارو توێژەری سیاسی کورد یادو یادگاریەکانی عەبەشەکەنەمان وەبیردێنەوە  ئەوەی ئەمڕۆ دەیڵێن سبەی ڕونادات و زۆر دورە لەبۆچونەکانیانەوە ئەمەش وای لە سەرکردەکان کردوە گوێ ھەڵخەن بۆ خەڵکانی نامەعریفەو نەشارەزا دەرەنجام کارەسات بەدوای ڕوداودادێت و گیرسانەوەی قەیرانەکان مەحاڵ دەبێت  قوڵتر دەبێتەوە

 لە ئێستای دنیای ھەرێمی کوردستان و وەرزی سلێمانی و لە چاوپێکەوتنی مێدیاکاندا کەسانێک بەدەر دەکەون وەک توێژەری سیاسی و کۆمەڵایەتی یان لە ناکاودا دەبێتە نوێنەری گروپێ کەنازانن کاری چی بوە لە رابوردودا، ئەمەش بەزمی  مێدیاو کۆمێنتی بێ ئاگایی خەڵک لە خودەکان، پێشکەشکار پرسیار دەکات لەسەر بارودۆخێ ھەرێم و پەیوەندیە ئاڵۆزەکانی نێوان دولایەن ، بەڵام میواندار  باس لە منتوجاتی شیروپەنیردەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و تەواوی وەڵامەکە بە وتی وتی کۆتاھی دێنێت.

بەھۆکاری فراوانبونی خەڵکی ھۆشیار و دەرکەوتەی ئاستی ڕۆشنبیری جیھانی کوردی گتۆتۆتەوە،  تواندراوە جیاوازی نێوان ڕۆشنبیری ناوەکی و دەرەکی ھاوکێشبێت ئەویش لە ڕێگەی خوێندنەوە، بەراورد لەگەل جیھانی فکری و پەرتوکە فەلسەفەیە وەرگێڕدراوەکان و بواری خوێندنی باڵا لە وڵاتانی دەرەوەو  فراوان بونی ئاستی مێدیایی و ڕۆژنامەوانی کە بەھەمو پێوەرەکان  ڕونکردنەوە لە بڵاوکراوەکاندا ھەیە، پێویستە مێدیای کوردی کەسایەتی ناڕۆشنبیر بە ڕۆشنبیر ئاماژە پێنەکات  یان لە سیاسەت نازانێت بە توێژەری سیاسی دەناسێنن یان ئاستی راوێژکاری نیەو بێ بەڵگە بەڕاوێژکار ھەرژمار دەکرێ.

ئێمەی نوسەری سەربەخۆ و  ڕەخنەگر،  ڕێگیری دەکەین لە ھەر کەسێک بازرگانی بکات بە ھەر ھاوڵاتیەکی کوردەوە لەدەرەوەی ولات یان لە ڕوانگەی ناوەکی جێخۆشکاربێت لە پێناو بەرژەوەندی خۆی و پەردەپۆشکردنی خراپی کەسایەتی لە رابوردودا یان مەرامێکی دی ھەبێت وەک چۆن بەسەدان بەرپرس دەمیان ژەنیوەتە داھاتی نیشتمان، کەبۆ مەرامی خۆیی و بەرژەوەندیەکانی تاوی داوەتێ بەخۆھەڵواسین و لە ریگەی کەسایەتیەکی دیار  یان بازرگانێک.

 

خەڵکانێک بونیان ھەیە بەخۆیان دەڵێن راوێژکار"   چەمکێک لە گەندەڵی بەرپرسەکان بەھۆکاری خزمدۆستی و ھاوڕێیتی یان پەیوەندی نەھێنی بەزۆرکراون بەراوێژکار ، لە ئەوروپا ئەوجۆرە گەندەڵیە بونی نیەو لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە بنبڕکراوە، بەڵام کورد کۆڵنادات و دەیانەوێت ھەر ببنە راوێژکار بێ ئەوەی دەزگای ڕاوێژگای ھەبێت وەک چۆن لە مێدیا کوردیەکان و ئاسمانی فەیسبوکەوە بەڕاوێژکار خۆیان ناساندوە جگە لە پڕوپاگەندە شتێکی تر بەرھەم ناھێنێت و لە بەرژەوەندی گشتیدانیە.

وشەی راوێژکار  لە دیدی منەوە 

ڕاوێژکار / راوێژەر، واتا " لێ ووردبوونەوە، تەکبیرکار، تەگبیر، مشوور یان لێکدانەوەی ئەنجامی کارێک بۆ کەسێک یان کەسانێک، ئەمەش گرنگی ھەیە بۆ بەرپرس و ئەو سەرکردانەی وڵاتداری ئەرکیانەو پێویستیان بە ھاوکاریەو پرسیان پێ دەکەن ، واتا راوێژکار کەسی بە ئەزمون و شارەزا ، جا ئەوانەی خۆیان بە راوێژکار ھەرژمارکردوە بۆ کاری سیاسی و بەرپرسیارێتی مرۆڤایەتی ، گەر دڵنیانیە ستۆپێک گرێت.

 ئێمەی ڕەخنەگر وەک بێژنگێکی کۆمەڵگەواین ھەمو ئەوانەی دەیانەوێت بێنە ناو کایەی سیاسی و دەسەلاتی حکومی و ھەر ڕێکخراوو قەوارەیەک لەو بێژنگەی ئەدەین" بەجۆرێ خەڵک دڵنیابێت لەوەی کەسایەتی پوختە" بە ئاشکرا نەکردنی کەسایەتیەکان کۆمەڵگە چەقبەستو دەبێت و بەرەوچون شارستانی نوێ لەنەخشە دەبرێ، بەڵێ چەند ھاوڕییەک بە ئاگایان کردمەوە کە پاش ئەوەی بەزمی راوێژکارو نوێنەری ڕەوندی کوردی سەری نەگرت ئێستا بۆتە توێژەری سیاسی ، لەوە گەڕێ  باسم لەو خەڵکەنەکرد کە کۆمێنت دەنوسن بەمانایەک لێی تێنەگەیشتون، وەک لە فەیسبوک و مێدیاکان ھاولاتی شەلمــکوێرم جەند کۆمێنتی بۆدەنوسن ھەروەک لە ئەرشیفی وتاری پێشودا ئاماژەم پێکردوە ، بەڵام ئەمە گوێنەدانی مێدیای ئیفلیجە و ئەو خەڵکە خەوتوەیە کۆمێنت و لایکی بۆ دەکات بێ ئاگان  لێیان،   من نمونەیەکتان بۆ دێنمەوە کۆمێنت نوسان !  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کابرایەکم ھاتەبەرچاو   لە سەردەمی بەعسدا جاشخۆفرۆشێکی نەفسنزم بوو سەر بە دەزگا نھێنیەکانی بەعس بوو لە ناوەڕاستی ھەشتاکان تا پێش ڕاپەڕینەکە،    لە دیواری فەیسبوکی وێنەیەکی سەردەمی جاشایەتی پۆستکردبوو کڵاشنکۆفێکی لە شاندابو، لای سەرەوەی وێنەکە نوسیبوی سەردەمی شاخ یادی بەخێر پتر لە ٣٠٠ کۆمێنتی بۆ نوسرابوو  باس لە شەھامەتی کرابوو بەجۆرێک وەک ئەوە وابێت لە سەدان داستان و شەڕی پارتیزانیدا بەشداربوبێت"  لەکاتێکدا ئەو وێنەی پۆستی کردبوو چەکی بەعسبوو لە شانیداو بەرگو پۆشاکی ھی سەردەمی ئەو فەوجەبو کە وێنەکەی لەڕودا چرکاندبوو ، ئەمە بێ ئاگایی خەڵکە ئەوانەی لە دوای بەھاری ١٩٩١ لەدایک بون بێ ئاگان لە ڕابوردوی سەدان کەسایەتی ، ئێستا بەناوی کوردایەتیەوە لەناو حیزبەکاندا جێگای خۆیان دەکەنەوە بەناوی توێژەی سیاسی  بۆ پلەو پایە وەک پەرلەمانتاری و  راوێژکاری و ھتد.... 

 

دوای ئەوەی وتارێکم لەسەر نیوە وەرگێڕێک و بەخێوکارێکی کەم ئەندام و راوێژکاری بەنابەران و راوێژکاری تۆستن ئەلبیگEx-Ministerpräsident  بڵاو کردەوە بەناوی ( ڕەوەندی کوردی نوێنەری نیە) ئەو ڕاوێژکارە کارتۆنیە کەوتە سڕینەوەی نوسین و ڤیدۆو جاوپێکەوتنە تیڤیەکانی کوردستان و وێنەکانی لە فەیسبوک و یوتوب ترسا لەوەی تۆستن پێ بزانێ بەناوی ئەو لە مێدیا کوردیەکان دەدوێ و خۆی کردوە بە کەسێکی بە ئەزمون و ڕاوێژکاری ،  یان بەناوی راوێژکاری شلیسفیگ ھۆلشتاین کەمن چەندین بەڵگەم لەبەر دەستایە کاتێک مێدیا کوردیەکانی پێ گەوجاندوە!  بەوەی کوردێک چۆن درۆ بەناوی بەرپرسانی ئەڵمانی دەکات بێگومان بەبەڵگەوە، بەوجۆرە  مێدیاکانی گەوجاندووە ھەروەرزەو بە ناوێ  خۆی دەناسێنێت. ھەرجەندە لای سەرەوە کورتە پێناسێکم کردوە، خوێنەر دەتوانێ لەو کەسایەتیانە بپرسێ کە ئێستا بونەتە راوێژکاری سیاسی یان ڕاوێژکاری بەرپرس و کاربەڕێکاران تا بزانن وشەی راوێژکار بۆ کێیەو ئەرکی چیە!؟ 

ھەرکات  گەشتی بکردایە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەچوە مێدیاکان و داوای مقابەلەی دەکرد دەیوت من راوێژکاری پارێزگاری شارەکەی خۆمم  یان لە پەرلەمان کار دەکەم جاریک لە نوسینەگە، جاریکی تر بەناوی پەرلەمانتاریەوەو جارێکی تر بەناوی راوێژکارو نوێنەری پەنابەران و جەندین پڕۆژەی کۆپی کراوی دەبردەوە، یەکێک لەو پڕۆژانە پڕۆژەیەکی من بوو دزیوو لە میدیای یەکێتی و گۆران خۆی پێ راوەشاندو خۆی دەرخست کە ئێستا لە ئەرشیفدا ماوە. جا کاکی ڕاوێژکارو توێژەری سیاسی" کەخۆت پێ دروست و ھەڵنــاچندرێ " بەبونی کەسێکی دی بنیادی خۆت مەنێ.

گەر دەتەوێ ببیتە توێژەری سیاسی زۆرتان ماوە بۆ وتنەوەو فێربونی وانەی بیرمەندانی سیاسی وەک مە" گوڵم "  ھەرکات بویتە خوێندکارێکی لیبراڵ ، جا بزانە لیبراڵ بریتیە لەخۆگرتنەوەی لیبرالیزمی دەستوری نەک توێژەری سیاسی و دیموکراسی ، ئەوەشتان بیرخەمەوە دیموکراسی لە شتێکی وەھاوە نەتوە کە زۆر قورسایی خستبێتە سەرمان ، دیموکراسی زۆر لە مافە سڤیلیەکان دەپارێزێ ، مافی دەنگدانی جیھانی، کە ھەموو ھاوڵاتیان مافی دەنگدانیان ھەبێ بێ ئەوەی رەچاوی رەگەز یا توخم یا بڕ سەروەت و سامان بکرێ ، نەک بەومانایەی تۆی توێژەر باسی لێوە دەکەیت ، دیموکراسی بزانە کە لەوانە ئازادی قسەکردن و کۆبونەوە و خۆپیشاندانە، ئازادی رۆژنامەوانی و سودوەرگرتن لە سەرچاوەکانی تری زانیاریەکان ھەروەک چۆن لێرە من تۆی راوێژکارو توێژەر فێردەکەم ، دیموکراسی ئازادی پێکھێنانی کۆمەڵەکان لە بانگراوندێکدا کۆدەکاتەوە کە ھاورابن و دەولەتێ لە جەند ولاتێ پێک بێنن ھەروەک چۆن ویلایەتە ئەمریکی و ئەوروپیەکان ئێستا بونیان ھەیە. 

باسی ئەمڕۆ ، ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسیەکانە، کۆمەڵێک دەڵی بەبەرجاوی خەڵکەوە دەدزم ، کۆمەڵیکی تر بە خەڵک دەڵێن ئەوان دەدزن وەرنە دەنگ ئێمە پشتیوانیتان دەکەین، بابەتی ڕیفراندۆم وو سیناریۆکەی پارتی و یەکێتی ، کێشە دروستکردنی نێوان ھەرێم و بەغا، سنورو بازرگانی نێوان ولاتانی دراوسێ کە پەیوەستە بە ڕیفراندۆم و ناکۆکیە سیاسیەکانی ناوەکی ، لەو راوێژکارو توێژەرانە کەلە لیستی کۆنە بەعسیەکاندا ناویان ھاتوە ، چەقۆ وەشێن و داوێن پیس تێکدەری پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان و  خوێندکاری قوتابخانەی دەزگای پاراستن و ئیستغباراتەکەی ئەوکات کە بەردەوام بەھەمان فەرھەنگی ئەودەستورە دەدوێ بەبیانوی من لە دڵسۆزم کاردەکەم بێ بەرامبەر، خۆیکردوە بەھەوێنی ھەر تاکێکی کۆمەڵگەو دەدوێ . 

لەسەرەتاو کۆتاھی مێژوی ھەر نەتەوەیەکدا ناکۆکی ھەبوەو جارەسەری بۆ کراوە جا بە دۆرانی سیاسی بێت یان بردنەوەی گرەوی ئەو ڕەخنەگرانەی پەیدابون و توانیویانە ببنە بەربەست ، ئێمەش وەک ھەمو ئەو نەتەوانە بەشێکبوین لەو گێژاوە سیاسیە نێودەوڵەتیانەی بونیان ھەیە و خۆبەخشانە بەربەستیمان کردوە لە ھەرکەسێکی ناتەندروست خۆی بە ڕێکخراوێک یان حیزبێکەوە ھەڵواسێ بۆسڕینەوەی ڕابوردوی خۆیی و  پلەو پۆستێک، ئەوەی ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی پێ دەسپێردرێ ھەمیشەو بەردەوام لەژێر کۆنترۆڵی خەڵکانێکدان کەدەیانەوێت پەرلەمان و حکومەت و بەرپرسەکانیان تەندروسبن و ئایندەی گەل لە لوتکەی سەرفرازیدابێت . 

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.