وتار
ئەمریکا دەهۆڵی "حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی" خامۆش کرد

سەمیر هەورامی

لەپەراوێزی بەیاننامە گرنگەکەی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا کە ئێوارەی ئەمڕۆ ٣٠-١٠-٢٠١٧ بڵاوی کردەوە، ئاماژە گەلێکمان بۆ دەردەکەوێت، کە کۆی بابەتەکەش ھەڵئەگرێت تەحلیلاتی جۆراو جۆری بۆ بکرێت، بەڵام ئەوەی ڕوونە، ئەمریکا لەگەڵ ھەوڵ و پیلانە ناوخۆیی و دەرەکیەکان نیە بۆ تێکدانی ڕەوشی سیاسی ھەرێمی کوردستان و بەتایەبەت پرسی ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بگرە دژی بیرۆکەی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانیە.

لەو بەیاننامەیە بۆ یەکەم جار ڕاستەوخۆ ناوی سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت دەھێنرێت و پشتگیری خۆیانی بۆ دووپات دەکاتەوە، ھەر لەو بارەیەوەش داوای لە لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان کرد کە ھاوکاری نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بن بۆ دۆزینەوەی دەرچەیەکی سیاسی بۆ ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، تەنانەت لەو پەیامەدا شەرعیەت و ئەحەقیەت دەدات بە حکومەتی ھەرێم کە گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەند بکەن لەسەر کۆی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان نەک لایەنە سیاسیەکەن کە ئەمەش ڕاستیەکی تاڵە بۆ ھەندێت بەڵام تەندروسترە.

ھەر لەو پەیامەی ئەمریکا و بەیاننامەکانی تریشیان، چەند پابەندی بە یەکپارچەیی خاکی عێراق تێدایە، دوو ھێندەش بە یەکگرتووی و یەکپارچەیی ھەرێمی کوردستانی تێدایە، ھەمان کاتیش ئیعازدانە بە بەغدا کە تەنھاو و تەنھا لەگەڵ حکومەتی ھەرێم گفتوگۆ بکات بۆ گەیشتن بە چارەسەر.

دیارە ئەمریکا لە گەمە نێوخۆیی و دەرەکیەکان زۆر بە ئاگایە و بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی نیە!!، ئەو حکومەتەی کە زۆر کەسی بە ناو سیاسەتمەدار باسی دەکەن و بێئەوەی ھیچ زانیاریەکیان لەسەری ھەبێت، لای ھەندێک لەوانە کە حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی تەنھا مانای ئەوەیە کە ئەم حکومەتە ئێستا ھەڵبوەشێتەوە، ئێ ئەمریکاش بەم پەیامە ئەو دەھۆڵەی خامۆش کرد و دژایەتی خۆی ئاشکرا کرد. 

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.