وتار
مەترسیەکانی ڕیفراندۆم لەناوچە جێناکۆکەکان بەھەند وەربگرن

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت و کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان تێیدا بەشدار نەبن کەبۆتە بابەتێکی گەرمی ڕۆژ، ئەوا ئەنجام نەدان و بڕیاردان لەھەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمەکە زۆر باشترە چونکە کورد بەدەستی خۆی بەشێکی گەورەی باشوری کوردستان ڕادەستی حکومەتی ناوەند دەکات بەیەکجاری کەساڵانێکە قوربانی لەپێناو ئازادکردنیدا دەدرێت ، ئیتر پێناسەکردنی کەرکوک بە دڵ و قودس و قیبلە جگە لەمزایەدەو خۆش خەیاڵی ھیچی تر نیە .

بۆیە گوێنەدان بە ھەڕەشەو ئاگادارییەکانی وڵاتانی زلھێز ، یەکێتی ئەوروپا ، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ، ئەنجومەنی ئاسایش یاریکردنە بەئاگر و دەبێت ئەو کەس وحیزبانەی کەبڕیاری ڕیفراندۆمێکی بێ زەمینەسازی و کۆدەنگی نیشتمانی و پاڵپشتی نێو دەوڵەتیان داوە بەرپرسیارێتی ھەموو ئەو ڕووداوپێشھاتانە ھەڵبگرن کە لەئایندەدا ڕوو بەڕووی خاک وخەڵکی کوردستان بەگشتی و ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی دەبێتەوە .

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.