وتار
جوڵە پیشەسازی وبازرگانیەکانی ھەرێم مەترسیان لەسەرە ؛

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

حکومەتی عێراق چەند ھەنگاوێکی گرتۆتەبەر بۆ لەباربردن ونەھێشتنی جوڵەی پیشەسازی وبازرگانی لەھەرێمی کوردستاندا ، ئەو ھەنگاوو ڕێوشوێنانەش گرویەتیەبەر تاڕادەیەکی زۆر کاریگەرییان داناوەو گەربەردەوام بێت ئەوا لەئایندەدا بەتەواوەتی جوڵەی بازرگانی بەگشتی و پیشەسازیش بەتایبەتیش لەوەستان نزیکدەکاتەوە .لەئێستادا لەکۆی (۳٥۰۰ ) کارگەی بەرھەم ھێنانی کاڵاوشمەکی جۆراوجۆرکەکەرتی تایبەت خاوەندارێتیان دەکات زیاتر لە ( ۲۰۰۰ ) ھەزارکارگەیان دەرگاکانیان کڵۆم دراون ولەکارکردن وەستاون ، کەبەشێکی زۆریان ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆقەیرانی دارایی ، ئەمەجگە لەوەی کەلەکۆی ئەو (۳۲) کارگەحکومیەی کەلەساڵانی ڕابردوودا لەکاردابوون لەئێستادا کەمتر لەنیوەیان لەکارکردن بەردەوامن.

گەرلەساڵانی ڕابردوودا بەنموونە ساڵی (۲۰۱۳) لەلایەن وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی ھەرێمی کوردسنانەوە ( ٤۰۰ بۆ ٥۰۰ ) مۆڵەتی کارکردن وکردنەوەی کارگە وەرگیرابێت ، ئەوا لەمساڵدا (۲۰۱۷) لەلایەن ئەو وەزارەتەوە تەنھا ( ۱۲۰ بۆ ۱۳۰ ) مۆڵەت دراوە بە وەبەرھێن وبازرگانان ، وەلەدوای ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفراندۆم و ڕوداوەکانی( ۱٦)ی ئۆکتۆبەرو ڕۆژانی دواتر ھیچ بازرگان وخاوەن کارێک داوای مۆڵەت وکردنەوەی کارگەی نەکردوە.

حکومەتی ناوەند چەند ڕێوشوێنێکی لەئێستادا گرۆتۆتەبەر کەگەڕ بیرلەچارەسەرییان نەکرێتەوە ئەوا دوور نیە ھەردوو بواری بازرگانی وپیشەسازی بەرەوپوکانەوە بچن . لەو ڕێوشوێنانەش کەگیراونەتەبەر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بریتین لە ؛

ــ دەبێت بازرگانانی ھەرێم مۆڵەتی کارکردنیان لەوەزارەتی بازرگانی عێراق وەربگرن بۆ کارکردن ، نەک وەزارەتەکەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان .

ــ ئەو کاڵاو شمەکانەی لەکارگەکانی ھەرێمەوە بەرھەم دەھێنرێن وھەناردەی ناوەڕاست وخواروی عێراق دەکرێت لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە گومرک دەکرێن وەک ھەر کاڵاو شمەکێکی تر کەلە وڵاتانی ترەوە ھاوردەی عێراق دەکرێت ، تەنانەت زۆرجار جگە لەگومرککردنی کاڵاو شمەکەکان کۆسپ ولەمپەریش بۆ بازرگانانی کوردو بەرھەمەکانیانیشیان دروستدەکەن ، کەبە پێی یاسا ناکرێت ونابێت بەھیچ شێوەیەک کاڵاوشمەک لەنێوان شارەکانی وڵاتێکدا گومرک بکرێت لەکاتی گواستنەوەیان لەنێوان شارەکاندا .

ــ زیاتر لە (٤۰)ڕۆژە دەروازەکانی پەروێزخان وحاجی ئۆمەران بەداخراوی ھێڵدراونەتەوەو ناشزانرێت ئایندەیان بەکوێ دەگات ، ئەوەش وایکردوە تاڕادەیەکی زۆر ئاڕاستەی بازرگانی کەپێشتر لەو دەروازانەوە ئەنجامدەدران بگۆڕدرێن بۆدەروازەکانی تری سەربەحکومەتی ناوەند ،ئەمە جگە لەبێکارکردنی ھەزاران کەس کەپێشتر ژیان وگوزەرانیان لەسەرئەو دەروازانە بوون .

گەرحکومەتی ناوەند ئەم ڕێوشوێنانەی گرتبێتەبەر بۆ داتەپینی پیشەسازی وبازرگانی ھەرێم ، ئەوا حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش شتێکی لەوکەمترنەکردوە بۆپشتگوێخستن وپەراوێزخستنی ھەردوو بوارەکە ، کە لەبری کارئاسانی وھاوکاریکردنی بواری پیشەسازی ئەویش بەدروستکردنی بازاڕبۆ ساخ کردنەوەی بەرھەمەکانیان وپاراستنیان ،کەچی دێت ولەکاتێکدا بێ بازاڕی تەنگی پێ ھەڵچنیون وڕێژەی ھەژاریش لەچاوپێش دروستبونی قەیران وتەنگەژەی دارایی بۆ لە (٤۰۰٪ ) بەرزبۆتەوە ، ئەمیش دێت نرخی کارەبا لەسەر ناوچە پیشەسازی وبازرگانیەکان بەبەراورد بەساڵی (۲۰۱۳ ) لە ( ٤۲۰٪ ) زیادکردوە بێ ئەوەی پرس وڕاوێژ تەنانەت بە بەرپرسانی وەزارەتی پەیوەندیداریش بکرێت .

ئەمەجگە لەزیادکردنی باج وڕسومات وتاریفەی گومرکی ،بەم ھەنگاوانەش لەم دۆخەدا ھەرێم خۆشی پشکی گەورەی بەردەکەوێت لەلاوازکردن و مراندنی بواری بازرگانی وپیشەسازی .

بۆیە گەربەزوویی بەڕاوێژکردن بەپسپۆڕان وشارەزایانی ھەردوو بوارەکە نەخشەڕێگاو میکانیزمی خێراو گونجاو نەدۆزرێتەوەو دانەنرێت ئەوا لەچەند ساڵێکی زۆرنزیکی داھاتوودا سێکتەرەکانی پیشەسازی وبازرگانی یان دەبنەسفر یان نزیکدەبێتەوە لێی .

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.