وتار
گەندەڵی ومافی مرۆڤ ؛

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا

دوێنێ ۹-۱۲ و ئەمڕۆ ۱۰-۱۲ وەک دوو ڕۆژی جیهانی دیاریکروان ، یەکەمیان بۆ بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی ، و دووەمیشیان بۆ مافی مرۆڤ .
بەبڕوای من هیچیان پێویستی بەدیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت نیە چونکە گەندەڵی هێندە بەربڵاوو فروانە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ دەبێت ڕووبەڕوویان ببینەوە .
مرۆڤەکانیش پێویستیان بەوەیە هەموو کات مافپارێزراوبن ولە ژیانێکی شەرەفمەندانە بژین .
گەندەڵی مرۆڤەکان دەیکەن ،و مرۆڤەکانیش سەرچاوەی دروستبوونی گەندەڵین .
مەترسیەکانی گەندەڵی بەپێی پێوەرەنێودەوڵەتیەکان لەدوای تێرۆرەوە دێت لەڕووی  هەڕەشەوە بۆسەر کۆمەڵگاومرۆڤایەتی .
مرۆڤیش گەورەترین وزیرەکترین بونەوەری سەرزەوییە لەڕووی ژیریی و مەعریفەوە ، بۆیە بۆ بەگژاچونەوەی مەترسیەکی زەبەلاح وترسناکی وەک گەندەڵی ئەوە پێویستی بەعەقڵی بونەوەرە گەورەوژیرەکانە لەسەر زەمینی واقیعدا .
بەداخەوە لەساڵانی ڕابردوودا گەر گەندەڵی ومشەخۆری حاڵەت بوبێت ، لەئێستادا تەشەنەیکردوەو بۆتەدیاردەیەکی ترسناک ومەترسیدار لەنێو کۆمەڵگەی کوردیدا ، لەوەش خراپتر هێندە خراپ ئەو پەتایە تەشەنەیکردوەو مرۆڤەکانی تێوەئاڵاوگلاوە خەریکە گەندەڵی دەبێت یان دەکرێته بەرژەوەندی گشتی .
بۆیە مرۆڤەکان پێویست دەکات لەچەندئاستێکدا لەڕێی دامەزراوە فەرمی ونافەرمیەکانیشەوە ڕووبەڕووی گەندەڵی وگەندەڵکارانیش ببنەوە .
لەدنیادا مرۆڤەگەندەڵەکان شەرمەزارو ڕیسوا دەکرێن بەڵام لەم مەملەکەتەی ئێمەدا پۆست وپایەی زیاتریان پێ دەدرێت ، لەوڵاتانی تر هەرکەس گەندەڵکارێک ئاشکرا بکات جگەلە ڕێزلێنانی تایبەت خەڵاتی ئازایەتیشی دەکرێت ، کەچی لەم هەرێم ووڵاتەدا ئەوەی گەندەڵی ئاشکرادەکات لەلایەن گەندەڵکارەکەوە ژیانی دەخرێتە مەترسیەوە .
لەم هەرێمەی لەمەڕخۆماندا هەموو شتەکان پێچەوانەدەبنەوە گەندەڵکاری ڕۆژ گاڵتە بەمشەخۆری شەو دەکات و مشەخۆرەکانیش پێکەنینیان بە مشورخۆرەکان دێت .
بۆیە هێندە بەسە بوترێت گەر ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی شەرمەزارکردنی گەندەڵکاران نەکرێتە کلتورێکی هەمیشەیی وبەتەواوی نەچەسپێنرێت لەناخ وهزرماندا ئەوا دوور نیە لەچەند ساڵێکی داهاتوی نزیکدا گەندەڵکاران ڕۆحمان بەشێنەیی ودەست جەمعی دەکێشن .
گرنگ نیە ڕۆژێک بۆ دژەگەندەڵی و ڕۆژێ بۆمافەکانمان هەبێت ، گرنگتر لەوە سازوئامادەبونمانە بۆ چاکسازی و پاراستنی شکۆی مرۆڤبونمان .

ــ عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا .............. ۱۰-۱۲-۲۰۱۸ .

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.