وتار
سیناریۆیه‌کی مه‌ترسیداری تر به‌ده‌سته‌وه‌یه‌

هه‌ڵۆ پێنجوێنی‌

ئه‌مه‌ش سیناریۆیه‌کی تره‌؟

به‌کورتی پێش هاتنی داعش بۆ سنوره‌کانی عێراق

۱) هه‌موو گروپه‌ تیرۆرستیه‌کانیان له‌ژێربه‌یعه‌تی یه‌ک خه‌لیفه‌ی گوماناوی کۆکرده‌وه‌ به‌چه‌کدارو لایه‌نگرانیانه‌وه‌ له‌ سوریاو عێراق.

۲) ده‌رگای فرۆکه‌خانه‌و مه‌رزه‌ فه‌رمی و نافه‌رمیه‌کانیان له‌زۆربه‌ی وڵاتان بۆ واڵاکرد بۆ هاتنه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌ توندڕه‌وه‌کان و په‌یوه‌ندیکردنیان به‌ داعشه‌وه‌، به‌جۆرێک باسی ده‌کرا له‌ ئه‌مریکاو که‌نداوه‌وه‌ به‌ سه‌دان که‌س گه‌یشتوون.

۳) هه‌موو چاوپۆشیه‌ک له‌ ئه‌ردۆغان و وڵاتانی عربی کرا بۆ کارئاسانی و پێدانی پاره‌و لۆجستیک.

٤) ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌و ناوه‌وه‌ چاویان داخست له‌ ته‌راتێنی گروپه‌کانی داعش.

٥) له‌کاتی شه‌ڕیشدا شتی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی په‌یوه‌ندیه‌ ژێر به‌ژێره‌کانی سنوری موسڵ ده‌بینراو ده‌بیسترا، وه‌ک هاوکاری و گواستنه‌وه‌ و فریاکه‌وتنیان و بازرگانیکردن له‌گه‌ڵ داعش به‌ نه‌وتیشه‌وه‌.

٦) که‌س به‌جدی له‌که‌یسی جینۆسایدی شه‌نگال دا نه‌هاته‌ پێشه‌وه‌، جگه‌ له‌فرمێسکی درۆینه‌ بۆ خوشک و برا ئێزیدیه‌کان شتێکی جدی نه‌بینرا.!

ئێسته‌:-

دوای شکسته‌ یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی داعش له‌سوریاو عێراق که‌به‌شی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی ئه‌م شکستانه‌ی داعش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌ کوردیه‌کان بوون.

ئه‌و له‌شه‌کره‌ زۆره‌ی داعش به‌شێکی کوژران و به‌شێکی گیران و به‌شێکی وازیان هێناوه‌و به‌شی هه‌ره‌ زۆری په‌ڕاگه‌نده‌بوون. 

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای گومانه‌ بۆ سیناریۆیه‌کی ترو شه‌ڕێکی تر ئه‌مه‌یه‌

۱) داعش له‌گه‌ڵ دوژمنه‌ سه‌رسه‌خته‌کان ڕێک ده‌که‌وێ و به‌ناوخاک و ده‌سه‌ڵاتی سوریا و حیزب اڵه‌ له‌ناوچه‌یه‌که‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌کی تر ده‌گوازرێنه‌وه‌.

۲) په‌ڕاگه‌نده‌کانی موسڵ و به‌عاج و پاشان ته‌له‌عفه‌ر به‌شی هه‌ره‌ زۆری به‌بێ شه‌ڕ ناوچه‌کانیان چۆڵکرد و ونکران، که‌ هێزه‌ کوردیه‌کانیش له‌و سنوره‌ بێ ئاگا نین له‌م فلیمه‌.

که‌واته‌ ئاشکرایه‌ ئه‌مریکاو ڕوسیا و تورکیاو ئێران و عه‌ره‌به‌کان عێراق و سوریا و لایه‌نێکی کوردی له‌م که‌ین و به‌ینه‌ ئاگادارن و تێیدا هه‌ن.

که‌واته‌ سیناریۆیه‌کی مه‌ترسیداری تر به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌کاتی ڕیفراندۆمه‌ پڕ شه‌له‌له‌که‌ی کوردستاندا ده‌بێت چاوه‌روانی چی بکه‌ین. 

ئایا هه‌ره‌ زۆری شه‌ڕی داعش بۆ له‌ناوبردنی کورد نه‌بوو له‌ عفرینه‌وه‌ تا خانه‌قین، به‌ڵام شکستیان هێنا له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه‌.

وای لێ تێده‌گه‌م ئاگره‌که‌ هه‌ر خۆش ده‌کرێ و قوڵپ ده‌دات. ئایا ئه‌م جاره‌ش به‌ری کورد ناگرێته‌وه‌و به‌م حاڵه‌ شه‌ق و شڕه‌وه‌ توشی شه‌ڕێکی قورسی ترمان ناکه‌نه‌وه‌. بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماده‌کاریه‌کی بۆکرابێت.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.