وتار
جەنگی دیاریکردنی سنور

ئەبوبەکر عەلی

پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نوسیم. مەسەلەکە جددیە و پاشەکشە چارەسەر نیە و ئامانج ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێمە. ڕیفراندۆم بکەین و نەکەین دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی داعش دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕازی نابن ئەو ناوچانە لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزی پێشمەرگەدا بمێننەوە، ئێستاش ئەوەی بە نیازنی و ئەگەری ھەیە ھەمان شتە، واتە ھەوڵدانە بۆ گێڕانەوەی کورد بۆ ھێڵی سەوز و سنورەکانی پێش ٢٠٠٣ خۆ ئەگەر ئەوەیان پێنەکرا، بە شەڕ نەک بە دیالۆگ، ھێڵێکی نوێ ی سنور بکێشن. مەبەستمە بڵێن ئەوان تازە دەستیان لە ھەرێم شتووە و دەزانن بە کەڵکی ئەوە نەماوە وەک بەشێ لە عێراق بمێنێتەوە. گەر جەنگیشیان ھەڵگیرساند بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بەرەنجامی ڕیفراندۆم نیە، بەڵکو بۆ ئەوەیە وەڵامی داخوازی کورد بۆ گفتوگۆ لەپێناو دیاریکردنی سنوور بە ھێز و خوێن بدەنەوە و یەکلایەنە سنورەکانی دەوڵەتی داھاتووی کوردستان دیاری بکەن و زۆرترین خاک و قەڵەمرەو لە ژێر چنگی پێشمەرگە دەرکەن، ئەمە خواستی ئەوانە، مەرج نیە وەک ئەوەی ئەوان دەیانەوێت بچێتە سەر، ھەر چۆنێ بێت لەحاڵەتی ھەڵگیرسانیدا،دوایەمین جەنگی کورد لە عێراقدا سنورەکان دیاری دەکات،ھەر بۆیە سەرکەوتن تیایدا چارەنوسسازە. خوای گەورە پشتیوانی گەلەکەمان بێت دژ بە شەڕ خوازانی حەق نەویست و ئیرادەی خێر و چاکە و چارەسەر بەسەر لۆژیکی شەڕ و ملھوڕیدا سەرخات. لە بیریشمان نەچێت لە ئێستادا بە پشتبەستن بە شەرعیەتێکی نوێ ی میللی یەوە کە ڕیفراندۆم دەستەبەری کردووە، بەرگری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم دەکەین کە ئەوەش ئاماژە و مانای نوێ بە ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر جەنگێکی نەخوازراو دەدات.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
كاروان یاروەیس
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.