وتار
زمانی جەستە (درۆزنەکان سەرلووتیان دەخورێنن)

چرۆ شەهاب

زمانی جەستە گرنگی تایبەتی خۆی ھەیە لەبواری پەیوەندی کردن لەگەڵ بەرامبەر و ھیچ کاتێک لە زمانی دەنگی کەمتر نەبوە و نابێت، چونکە زمانی جەستە لە ٥٥% و شێوازی دەربڕینی دەنگی لە ٣٨% و ٧% دەربڕینەکانە بە وشە و قسەکردن .

بونی زمانی جەستە لەلای ھەموو تاکێک بەگشتی و لای سیاسیەکان بەتایبەتی گرنگی خۆی ھەیە، ئەگەر لە ڕوانگەی سیاسیەوە سەیری زمانی جەستە بکەین، لە ڕووی جوڵەی دەست و سەر و دەموچاو دەبینین ھەریەکێکیان ئاماژەیەکە، ئەم جۆرە لە ئاماژانە بەردەوام بونەتە جێگەی سەرنجی میدیاکاران بەتایبەت لەکاتی دیدار و چاوپێکەوتنە میدیاییەکانەوە لەگەڵ بەرپرسان و دەستەڵات داران، چونکە لەڕێگەی شێوازی دەرکەوتنیان و بەکارھێنانی ھەندێک لە ئاماژەکان دەیانەوێت بێتاقەتی و ناڕازی بون و دڵەڕاوکێکانیان بشارنەوە، ئەمەش لەخۆیدا دەرنەخستنی ڕاستیەکانە.

لە زمانی جەستەدا دەتوانین پەیوەندیکردنی نا زارەکی بەسەر چەند جۆرێکدا دابەش دەبێت ئەوانیش:

یەکەم: دەربڕینەکانی دەموچاو، ئەم جۆرە لە پەیوەندیکردن لەگەڵ بەرامبەر زۆر گرنگە، چونکە دەربڕینەکانی دەموچاو دەتوانێت ھەستەکانی تاک دەربخات لەبەرامبەر ھەر کار و کاردانەوەیەک بەبێ ئەوەی پەنا بۆ دەربڕینە وشەییەکان ببات و ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم جۆرە دەربڕینانەی دەموچاو لە جیھاندا یەک شێوازە.

دووەم: جوڵەی جەستە، ئەم جۆرەیان بەھەمان شێوە لە جیھاندا یەک شێوەیە و دەتوانرێت لەسەر شێوازەکانی ڕۆشتن و دانیشتن و جوڵەکان لێکدانەوە بکرێت،چونکە جوڵەی جەستە سەروەتێکی زانیاریە کە کاتێک لەگەڵ بەرامبەرەکەماندا مامەڵە دەکەین.

سێیەم: ئاماژەکان، ئەمەش شێوازی جوڵەی بەکارھێنانی دەستەکان دەگرێتەوە لەکاتی گفتوگۆ یاخود وتار خوێندنەوەکان بە تایبەت کاتێک قسەکەر دەیەوێت تەبریرێک بۆ قسەکانی بھێنێتەوە.

چوارەم: پەیوەندیکردنی چاوەکان: ھەستی چاو زۆر گرنگە چونکە وەک دەوترێت چاوەکان ناتوانن درۆبکەن، ھەربۆیە بەگرنگترین پەیوەندیکردنی نازارەکی ئەژمار دەکرێت،چونکە دەتوانێت ئاڕاستەی گفتوگۆکان بگۆڕێت.

پێنجەم: دەنگ، دەتوانرێت لەڕێگەی دەنگەوە پەیوەندیەکانمان ئەنجام بدەین ،ئەگەر ھاتوو کەمترین وشەش بەکاربێنین، بەڵام دەتوانین لەڕێگەی شێوازی دەربڕینی وشەکانەوە توڕەیی و بێزاری و خۆشی و ناخۆشی و بێ متمانەیی و لاوازی دەرببڕین، ئەویش لەڕێگای تۆنی دەنگ و ئاوازی دەربڕینی دەنگەکە.

شەشەم: ڕواڵەت، جۆری بەکارھێنانی جل وبەرگ و ڕەنگەکانی و ھەروەھا شێوازی بڕین و چاککردنی قژ دەتوانین گەورەترین کاریگەری لەبەرامبەر بکەین، چونکە بەیەکێک لە ھۆکارە گرنگەکانی پەیوەندیکردن دادەنرێت.

بەھۆی گرنگی زمانی جەستەوە دەشێت تایبەتمەندی گەورە ھەبێت لە زمانی جەستەدا، کەئەوانیش تایبەتمەندی زمانی پەیوەندیکردنی ھاوچەرخە کە پشت دەبەستێت بە دەربڕینەکانی جەستە کە ئەوەش زانستێکە دەخوێندرێت لە پەیوەندیکردنی نازارەکی.

لەگەڵ ئەمەشدا جوڵەی جەستە دەکەوێتە پێش قسەکردن، چونکە ھەر جوڵەیەک دەربڕینی مێشکە، کە نایەوێت بە وشە دەریببڕێت و زانستی زمانی جەستە ھەندێک جوڵە دەردەخات کە مرۆڤەکان بە شێوازێکی لاشعوری دەریدەبڕن، وەک ئەوەی کە جوڵە جەستەییە لاشعوریەکان ئاوێنەی ئەو مانایانەبن کە دەمانەوێت لە ناخی خۆماندا بیان شارینەوە.

ئەگەر لەڕووی گرنگیەوە لە پەیوەندیکردنی نازارەکی بڕوانین دەبینین چەند ڕۆڵێک دەبینێت کە ئەوانیش:

یەکەم: دووبارەبونەوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە کاتێک بەشێوازی نازارەکی دووبارەی ئەو وشە زارەکیە دەکەیت کە دەتەوێت بوترێت.

دووەم: ناڕێکی، لەم شێوازی ڕۆڵەی نازارەکیەدا واتاکان پێچەوانەی ئەو بابەتەیە کە دەتەوێت بیگەیەنیتە بەرامبەر.

سێیەم: گۆڕینەوە، لێرەدا قسەکەر بە نازارەکی دەتوانێت کاری پەیوەندیکردنەکەی ئەنجام بدات وەک لەوەی بە زارەکی بیڵێت، وەک ئەوەی دەتوانرێت بە چاو پەیامێک بگەیەنیت .

چوارەم: تەواوکار، دەتوارێت لەگەڵ زارەکیدا نازارەکی تەواوکاری ئەو بابەتەبێت کە قسەکەر دەیەوێت بیگەیەنێت.

پێنجەم: دیالێکت، لەم بەشەدا کاتێک قسەکەر پەیامێک دەگەیەنێت بەڵام شێوازی دیالێکتی ناڕوونەو ناتوانرێت لێی تێبگەیت ئەو کاتە پەیوەندیکردنی نازارەکی خۆی دەخزێنێتە ناو بابەتەکە بە ئامانجی ڕەوینەوەی لێک نەگەیشتنەکە.

لەبواری زمانی جەستە و بەکارھێنانەکانی زارەکی ونازارەکی بەتایبەتی لەبواری میدیادا سەرنجتان بۆ ئەم نمونانە ڕادەکێشم.

نمونەی یەکەم خۆی لە ھەردوو دەستدا دەبینێتەوە ، کاتێک کەسێک دەستەکانی بە شێوازێکی ئیسراحەتە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەستی کراوە ڕاستگۆیی و ئەمانەتی کەسەکە دەردەخات.

لە نمونەی دووەمدا کاتێک بەدەست سەلام دەکەیت و سەلامکردنەکە بەھێزەوەیە، ئەمش دەریدەخات کە بەزمانی جەستە دەڵێت من کەسێکی بەھێزترم لە تۆ ،ئیتر ئەو بەھێزیە لە ڕووی بەژن و باڵا یان مادی یاخود بەکەسێتی.

یەکێک لەخاڵەگرنگەکانی زمانی جەستە دەرکەوتنی درۆکردنە، کاتێک کەسێک بە درۆیەک وەڵامی بەرامبەرەکەی دەداتەوە، ڕاستەوخۆ جۆرێک لە ھۆرمۆنی جەستە پاڵدەنرێت بۆ ئەو شوێنانەی کە زۆرترین موولوولەی خوێنی تێدایە و پێویستی بە خوران دەبێت،ھەربۆیە درۆزنەکان پەنادەبەن بۆ خوراندنی سەرلوتیان.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
ئازاد ئیبراهیم ئەحمەد
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.