وتار
بێکاری و ھەلی کار

چرۆ شەهاب

بێکاری یەکێکە لە دیاردەکان کە زۆرینە وڵاتانی دونیا پێوەی دەناڵێن و ھیچ وڵاتێک نیە لەم جۆرە دیاردەیە بەشێوەیەک لە شێوەکان لێی بێبەش ببێت، بەشێوەیەکی گشتی بێکاری لەساتەوەختی دەرکەوتنی شکستی ئابوریەوە ڕێژەکەی بەرەو ھەڵکشان دەچێت ئەمەش لەکاتی دروست بونی قەیرانی ئابوری کاتیدا ڕوودەدات کە بێگومان دروست بونی قەیرانە ئابوریەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ھۆکاری نێوخۆیی لە کاروباری ئیداری یاخود ڕێک نەخستن و خراپی لەنێوان بازاڕی کار و دەرچوان، ھەروەھا یەکێکی تر لە ھۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ دەرئەنجامی ئەو پاڵەپەستۆ دەرەکیەی کە دەکەوێتە سەر سیتنس ئابووری وڵات، ھەوو ئەمانە ڕووبەڕوی وڵاتان دەبنەوە لە کاتێکدا وڵاتان و پێگەی سیاسی و جوگرافییان بەھێزە و لە ھەمان کاتدا دەوڵەتن چ جای ئەوەی ئەم جۆرە لە شکستی ئابوری دوچاری ھەرێمێک ببێتەوە کە دەوڵەتی نییە و بەردەوام لە ڕێگەی پیلانەکانەوە دینگەکان بەر ھێرش و داڕوخان دەبنەوە و لە ھەر گەشەسەندنێکی ئابوریدا گورزی کەمەر شکێنی پێدەگەیەنن.

لە زۆربەی وڵاتانی دونیا بەردەوام دەوڵەت مەداران بەھەماھەنگی لەگەڵ توێژەران لەڕێگەی توێژینەوەی زانستیەوە دەگەڕێن بە دوای ھۆکارەکانی دروست بونی بێکاری و لە ھەوڵداندان بۆ چارەسەرکردنی لە ڕێگەی بەردەست خستنی ھەلی کار بۆ ھاونیشتمانیانیان،ئەگەر بێتوو وردتر بڕوانین دۆزی بێکاری لەدیاردەی بێکاریەوە سەری ھەڵداوە ، ھەربۆیە ئەگەر بەشێوازێکی زانستیانە لە بونی بێکاری نەکۆڵدرێتەوە بێگومان چارەسەرەکان ئاسان نابن.

لە توێژینەوە زانستیەکاندا دەرکەوتووە گرفتی بێکاری ( کۆمەڵایەتی ، فێرکردن،سیاسی،ئاسایش و ئارامی) زەمینە سازی دەکەن لە دروست بون و سەرھەڵدانی تاوان و توندڕەوی و کاری توندوتیژی، ھەر لەڕوانگەی ئەمجۆرە توێژینەوانەوەدا، دەردەکەوێت کە بێکاری مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فێرکردن و ئاشتی و ئاسایش و ئارامی وڵات، لەپێناو دروستکردنی گەورەترین بەربەست لەدروست بونی ئەم مەترسیانەوە بەرنامەی کاری لیستی ١٠٥ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئارامی و ھەلی کار و خزمەتە، گەر بەوردی لە دروشمەکان بڕوانین دەبینین یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەھەستکردن بە بەرپرسیارێتیەکی گەورە شانی داوەتە بەر ھەرسێ دروشمەکە و دەیەوێت پراکتیزەی بکات و ھەوڵی جێبەجێکردنی بدات، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەستیان بەڕوودانی مەترسی گەورە کردووە لەسەر ئارانی و ژیانی ھاونیشتمانیانی خۆی بەبێ جیاوازی تائیفی و مەزھەبی و ئاینی.

ھەلی کار

لەبونی بێکاری بێگومان تەنھا چارەسەر بەدەست خستنی ھەلی کارە لە وڵاتدا، گرفتی سەرەکی لە دابینکردنی ھەلی کار بەبوژاندنەوە و خستنە گەڕی دەیان و سەدان کارگەی جۆراوجۆرە، لەگەڵ ئەمانەشدا خوێندن و دەرچون لە زانکۆکان پێویستە بەپێی پێویستی بازاڕبێت، لەگەڵ ئەمانەشدا پێویستە متمانەی ھاونیشتمانیان بە کەرتی تایبەت دەستەبەر بکەین کە بێگومان ئەمەش بەدانانی پڕۆژەیاسای تایبەتە بەیاسای کارە،چونکە لای ھەموان ئاشکرایە لەبەر نەبونی متمانەی کارکردن لە کەرتی تایبەتدا وایکردووە کە تاک ڕوو لەکەرتی گشتی بکات و بەردەوام چاوی لەدامەزراندن بێت لەناو دامەزراوەکانی حکومەت.

کەواتە وا پێویست دەکات لەناو پڕۆژە یاسای کار پشتیوانی تەواوی کارمەندانی دامەزراوەی کەرتی تایبەت بکرێت و ھەموو فەرمانبەرێک ھەست بکات مافەکانی پارێزراوبێت و یاسایەک ھەبێت پشتیوانی بکات، بۆ ئەمەش بێگومان لیستی ١٠٥ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان خۆی خستۆتە ژێرباری خزمەتکردنێکی گەورە بە دەستەبەرکردنی ھەلی کار و ڕەوینەوەی ئەو گرژییەی بەھۆی بێکاریەوە بەرۆکی تاکەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری گرتووە.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.