وتار
ئەرکی ھاوڕێیانی چەکدار

پۆڵات جان

ئێمە وەک خەڵکی  ڕۆژئاوا  چەند دەیەیەک بەدەست ستەم و چەوسانەوەی دەستەڵاتی بەعسی ڕەگزپەرستەوە دەناڵاند ، نکوڵی لە ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمان وەک گەلێک دەکرا ، لە گوندەکانمان دەرکراین و عەرەبیان لە شونەکانمان نیشتەجێ دەکرد و سەدان ھەزاریشمان لە ناسنامەی  سوری بێبەشکراین و لەسەر خاک و ماڵ و گوندەکانی خۆمان بوینە کەسانێکی نامۆ و  بێگانە  و زمانی دایکی و گورانی و ڕۆشنبیری و جلوبەرگی کوردیمان لێ قەدەغەکرا و سزا و زیناندان و بگرە لەسەر ئاسانترین ھۆکاریش دەیانکوشین و ناسنامە و زمان و کلتوری عەرەبیشیان بە زۆر بەسەرماندا سەپاند و ھەرکەسێکیش سەرپێچی بکردایە ھەڕەشەیان لێ دەکرد و بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانیان دەکرد یان ناچاری کۆچبەری یان لە وڵات  ھەڵبێت بۆ ھاندەران ، بەم شێوەیە لە دەستی سیاسەتی بەعسی شۆڤێنی و داپڵوسنەر ڕزگارمان نەبوو تا ئەو کاتەی لە لایەن دەیان گروپی ئیسلامی سەر بە (جەیشی ئازاد) و گروپی جیھادی  ھەر لە  تیرۆرستانی (ئەحرار شام) تا دەگاتە بەرەی نوسرە و داعش و گروپە توندرەوەکانی تر و ئەم گروپانە لە لایەن وڵاتانی درەوە دژمان ھان دەدران کە لە سونگەی بیری شۆڤێنی ومەزھەبی و ئاینیانەوە  سەرچاوەی دەگرت و جارێ بە کوردی جیاخواز و (کافر و مرتد و بەکری گیراوی بیانی ) تاوانبار دەکراین و جارێکیش بە (دوژمنی شورش و ھاوپەیمانی بەعس) تاونبار دەکراین .

ئەو گروپانەی کە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد (گروپگەلێکی شورشگێرن)و (سەربازی ئازاد) و (لە پێناو ئازادی و دژی ئەسەد و ڕژێم ) تێدەکۆشن  بەڵام بینیمان بەرەی شەری دژی ئەسەدیان جێ ھێشت و لە باتی ئەوە ی بە ئاڕاستەی پایتەخت و ھەوڵێ ڕۆخانی ڕژێم بدەن و شۆرشەکەیان سەر بخەن بە فەرمانی دەوڵەتی تورکیا و بە ھاوکاری لۆجستی  ئەوان و لەڕێی خاکی دەوڵەتی تورکیاوە دژی کوردەکان شەڕیان لە (سەری کانی)ەوە دەست پێ کرد لە ساڵی (٢٠١٢---٢٠١٣)  و دەستیان کرد بە کوشت و کوشتار و لە ناوچەی باکوری حەلەب کوچبەریان بە کوردان کرد لە شارۆچکەی (تەلعران و تەل حاسڵ) کە دوو شارۆچکەی کوردی ڕەسەن بون و ماڵەکانیشیان تەقاندنەوە و لە گرێ سپی کەلوپەلەکانیان تاڵان کردن لە ساڵی (٢٠١٣)  و بۆ ماۆەی سێ ساڵ گەمارۆی گەرەکە کوردیەکانیان دا لە (شێخ مەقسود و ئەشرەفیەو نشینگەی شەبابی ) لە حەلەب . دەستیان کرد بە کوچبەری و بومبارانی ھەڕەمەکیان دەکردن بە بۆمبی جەھەننەم و گازی کلۆر و ھەروەھا لەساڵی (٢٠١٣) دا کوردەکانیان لە ڕققە دەرکرد و پەلاماری شارە کوردەکانیان دا لە ڕومێلان و قامیشلو و حەسەکە و تەلتەمر و دێرک و ھیچ گەڕەک و ناوچە و شارێک لە ھێرشەکانیان بێبەش نەما .

بەڵام ئێمە دەسەوسان نەماین  و چەند یەکەیەکمان پێک ھێنا و بەرگریمان لە ناوچەکانی خومان کرد و ھاوپەیمانیمان لەگەڵ نەتەوە جیاوازەکانی تری وەک عەرەب و سریان و ئەرمەنی ناوچەکەدا بەست و بە ھەموو شێوەیەک    بەرگریمان لە ناوچەکانمان کرد   لە کاتێکدا شار و ناوچەکانی تر سوریا نوقمی وێرانکاری و کوشت و کوشتار و تاڵانی بوبون  .

بەڵام ئێمە لە خۆبوردەییەکی مەزنمان لە خومان نیشان دا و ئازایەتی مان لە جەنگ  دژی گروپە  ئاینیە توندڕەوەکان و گروپە تیرۆرستەکان و بە تایبەت ڕێکخراوی قاعیدە و داعش و لەو ڕێیەوە توانا سەربازیەکانی  خۆمان سەلماند و توانیمان بەرپەرچیان بدەینەوە و توانیمان ھەزاران یەزیدی (کوردی شەنگال)  باشوری کوردستان   لە  کوشت و کوشتار ی داعش و لە کوبانیش بەرپەرچی تیرۆریستەکانمان دایەوە .

 ئازایەتی و قارەمانی  شەرەڤانانمان و بیری ئازاد و کراوە و ڕێکخستنی بەھێزمان و دیسپلینی سەربازیمان  سەرنجی جیھانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و پاڵی بە زۆرێک کەسایەتی و ڕێکخراو و حکومەتەکان نا   تا پەیوەندیمان  پێۆە بکەن  و نزیک بونەوە لە نێوانمان دا  ڕویدا  کە بووە ھۆی ئەوەی  پشتیوانی ئاسمانیان  پێشکەش کردین  و دوای ئەوە ڕاوێژکاری سەرباز ی و دوای ئەوە ھێزی سەربازی لەسەر زەوی  تا ببینیە ھاوبەش لە شەر دژی  ھەڕەشەئامێزترین و دڕندەترین  ڕێکخراو ی  تیروریستی  لە جیھاندا  و پێکەوە توانیمان گورزی کوشندەیان لی بدەین ، توانیمان ھەموو ئەو پلانانەی کە ھەندیک لایەن   و دەوڵەتی ئیقلیمی بو ئەم ناوچەیە دایانڕشتبوو   پوچەڵ بکەینەوە .  بە درێژایی ئەم جەنگی حەوساڵەمان  دژی ڕێکخراوە تیرۆریستی و گروپە توند ڕەوەکان  زیاد لە (٨٠٠٠) شەھیدی  کورد و عەرەب و سریان و نەتەوەکانی ترمان بەخشی . 

ھەشت ھەزار شەھید مان دا بۆ ئەوەی پارێزگاری لە  ناچەکەمان  و جیھان و مرۆڤایەتی بکەین و لە دەستی  وێرانکاری تیرور بیپارێزین ، ھەشت ھەزار  بۆ ئەوەی  ھەموو پێکھاتە جیاوازەکان لە ئاشتی و ئارامیدا بژین ، ھەشت ھەزار شەھید  بۆ ئەوەی زەنگی کڵێساکان  لێبدرێن و نوێژ و نزا لە مزگەوتەکاندا بکرێت، بۆ ئەوەی کورد و سریان  فێری زمانی دایکیان بکرێت   و فێری کلتور و ڕۆشنبیری  و مێژوی قەدەغە کراویان بکرێن. ، ھەشت ھەزار شەھید  بو ئەوەی جیھان و شارەکانی ئەوروپا  و ئەمریکا لە ئاشتیدا بژین و ڕزگاریان بێت  لەترسی ئەوەی تیرۆریستێک  بە بارھەڵگرێک تەقینەوە خوی بتەقێنێتەوە    یان ئاھەنگێڕەکان بکات بەژێرەوە  یان تەقەی ھەڕەمەکی  بکرێت بە سەرنشینانی میترۆ ،  بۆ ئەوەی  جارێکی تر ڕوداوەکانی  (نیس و شارلی ئەبدوو)  و کوشت و کوشتاری پاریس ی فەڕەنسا و مانشستەری بەریتانیا  و میترۆی ماڵبک و فڕۆکەخانەی بڕوکسل ی بەلجیکا و ھێرشەکانی ١١ ی ئەیلول و تەقنەوەکانی بۆستن و  لە ئەمریکا دوبارە نەبێتەوە .....

ئێمە  لەبری ھەموو جیھان جەنگاین و قوربانیمان دا  و سەرکەوتنمان بەدەست ھێنا، لە کاتێکدا لەشکری وڵاتان و حکومەتەکان  لە بەرامبەر تیرۆرستاندا شکستیان ھێنا ، ئەمڕۆش دوای ئەو ھەموو ئازارانەی   گەلەکەمان و تەواوی کەمایەتیەکانی ناوچەکە  پێیەوە دەیناڵاند   و دوای جەنگێکی خوێناوی  لە ماوەی حەوت ساڵەدا  و دوای ھەزاران شەھید  و بریندار  و ئاوارە ،  مافی ئەوەمان ھەیە  ئازادیمان بەدەست بھێنین  و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکان ڕێزمان لێ بگرن  و دەوڵەتە زلھێزەکان

ڕێز لە بژاردەکانمان بگرن  و دەبێت  وەڵامدەرمان بن لە بەرامبەر ئەوەی ئێمە لە بری ھەموو جیھاندا ئەنجاممان دا ، ئێستاش  بەرپرسێاریەتی ئەم پێزانینە  لە بەرامبەر گەلی کورد و تەواوی کەمە نەتەوایەتیەکانی تر  کەوتووەتە ئەستوی ھەموو جیھان . نەتەوە یەکگرتووەکان ، یەکێتی ئەوروپا ،  ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، لە ئەستویدایەتی ڕێز لە قوربانیەکانی گەلی کورد و  ئەو ھێزە سەربازیانەی  دژی تیرۆر جەنگان و جیھانیان لە ھەڕەشەی تیرۆر ڕزگار کرد ، ئێمە ھاوڕێ و ھاوپەیمانی وھاوبەشی  کرداری و بنەڕەتی  ھاوپەیمانی نێودەوڵەتین کە دژی تیروری جھیانی جەنگاین و دەجەنگین کە بە داعش ناسراوە .  ھەروەک چون ئێمە ھاوڕێی چەکداری ھەموو ئەو کەسانەین دژی تیرۆر  داعش جەنگاوەن . ھەروەک چون بنەما و بەھا و ئاکارێک لە نێوان ھاوڕێیان چەکداردا ھەیە ، ئەوانەی لەیەک خەندەقدا  شان بە شانی یەکتر جەنگان  نائەخلاقی و بێمێشکیە لە کاتی جەنگدا پشت لە ھاوڕێی چەکدارت بکەی و پشتت بۆ دوژمن چۆڵ بکات،  ئەویش بو دوژمنێک کە لە یەکەمین ھەلدا بوی بڕەخسێت ھەوڵی لە ناوبردنی بدات .  ھاوڕێی چەکداری ڕاستەقینە  لە کاتی شەردا خەندەقەکان بەجێ ناھێڵن و پاشەکشێش ناکەن تا دڵنیا نەبن لەوەی کە  سەرکەوتنیان دژی دوژمن بەدەست ھێناوە و دڵنیا بنەوە لە پاراستنی ئەو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی بەدەستیان ھێناوە لە گوڕەپانی جەنگدا، ئەوەش ژیری نیە کە ھەموو ئەو دەستکەوت و دەرئەنجامانە لەسەر سینیەکی زێڕیندا  پێشکەشی  وڵاتانێک بکەیت کە خوی تیرۆر لە وڵاتەکەیدا جێبەجی دەکات و پشتیوان و ھاوکاری گروپە تیرۆریستیەکانە

لە کاتێکدا  دەزانین داعش ھێشتا کۆتایی پێ نەھاتووە  و تەنھا بریتی نین لە چەند یەکەیەکی سەربازی  چەکدار ، بەڵکو  ھەڵگری ئایدۆلوجیا و بیر وباوەڕێکن کە لە کات و ھەلی  گونجاودا دەکرێت قەتێیس یان بەرفراوانتر بکرێن  ، ھەروەک چون  تیرۆر  تەنھا داعش نیە ، بەڵکو دەیان ڕێکخستن  و گروپگەلی توندڕەو ی وەک (قاعیدە) و ھاوشێوەکانیان لە ناوچەیەکدا چالاک دەبن . ھەروەک چون ھێشتا ئەم ھەڕەشەیە بەرۆکی کورد و کەمە نەتەوەکانی تری و بە تایبەت مەسیحی و یەزیدیەکانی بەرنەداوە ، بگرە ئەگەر ھەڕەشەی داعش نەمێنێ ئەوا ھەڕەشەی تورکیا و گروپە ئاینیە توندڕەوەکان وەک ھەڕەشەیەک بۆ ئەرمەن و سریان و ئێزیدیەکان دەمێننەوە و ھەمیشە لەژێر ھەڕەشەی  پاکتاوکردنی نەژادیدان .  بە تایبەت زۆربەی مەسیحی و یەزیدی و ھەندێک لە کوردەکانیش لە دەست کوشت و کوشتاری تورکەکان ھەڵھاتون بو سوریا .  ھەروەک چون پلانی ئێران و گروپە شیعە توند ڕەوەکان ئەوانیش ھەڕەشەن لەسەر عەرەبە  سوننەکان و کورد بەگشتی و ئاشتی جیھانی و ئیقلیمیەکانیش بە ھەمان شێوە  ، ئەم گەلە شایستەی ئەوەیە بە ئازادی و کەرامەتەوە بژیت، شایستەی ئەوەیە لە نێو کەلتور و فەرھەنگی خۆیدا بژیت ، شایستەی   پشتوانی و ھاوکاری نێو دەوڵەتیە ،  شایستەی ئەوەیە نیە دوبارە بۆ ئاژەڵە دڕندەکان بە جێ بھێڵرێن  کە ھەڕەشە ی لە ناوچونیان لێ دەکات و کەڵبەیەیان لێ چیڕ دەکەنەوە  و پاشماوە تیرۆرستەکان لە سەر شارە سنوریەکانی کوردەکاتەوە بو توڵەکردنەوە  و لە ناوبردنیان ،  بەم شێوەیەش توڵە لەو خەڵک  و قارەمانانە دەکەنەوە کە لەبری ھەموو جیھان دژی تیرۆر جەنگاون . دوای ئەوە چیتر ھیچ ھێزێک نیە لە ھەموو ڕوژھەڵاتی ناوەڕاستدا ئامادە بێت ڕوبەڕوی گروپە تیرۆریستیە نوێکان ببێتەوە  کەلەوانەیە دوای چەند ساڵێک لە بیابان یان ژۆری دەزگا زانیاریەکان سەر ھەڵدەدەنەوە . 

ئێمە لەمڕۆدا چاوەڕێی  ئەوە لە ھاوڕێ چەکدارەکانمان دەکەین بە وەفا و ڕاستگۆ بن لە بەرامبەر ھەموو ئەو شتانەی پێشکەشمان کرد ھەر لە قوربانیدان  و ئەو سەرکەوتنە مێژوویانەی کە پێکەوە بەدەستمان ھێنا . ،  ئەرکی ھاوڕێ چەکدارەکانمان ئەوەیە دەسبەرداری  ھاوڕێکانیان نەبن و پشتیان تێنەکەن و ئازادی بۆ خۆیان و خێزان و گەل و خاکیان دابین بکەن و لە ڕوی نێودەوڵەتیەوە دانیان پێدا بنرێت ،  تەنھا لەو کاتەدا ھاوڕێ چەکدارەکان وەفای و ڕاستگۆیی و دادپەروەری خۆیانیانمان بۆ دەسەلمێنن

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.