وتار
ئاین و نامۆبونی کورد

پۆڵات جان

ڕۆڵی ئاین لە پاکتاوکردنی ھەستی نەتەوایەتی لە گەلی کورد دا

‎نوسنی : پۆڵات جان

‎وەرگێرانی لە عەرەبیەوە 

‎عمران ھاواری 

‎سەرەتا زۆر کرنگە بڵێین کە زەمینەی ڕەخنەکان بە پلەی یەکەم لە گرێی  نیشتمانی -نەتەواتیەوە سەرچاوە دەگرێت ، بە واتا ئەوەی پشت بە ناسنامەی ڕۆشنبیری و کەسایەتی کورد دەبەستێت کە زۆر لایەن  لە ڕێی ئاینەوە بەکاریان دەھێنن بۆ داپڵوسینی کەسایەتی کورد و نامۆکردنی لەخۆی و لایەنێکی پیرۆزیش بە ھەلومەرجی داگیرکاری و زاڵبون بەسەر کوردستاندا ببەخشێت  تا لەم جورە گرفتانەدا سەرگەدانی بکات کە کاریگەری  لەسەر یادەوەری ھەندێ کەسدا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بابەتە بەگشتی پێویستی بە ھەوڵێکی زانستی (مەعریفی)  و توێژینەوەیەکی قوڵ و گەنگەشە و گفتوگۆیەکی ھێمن و لەسەرخویە، بەڵام پیویست دەکان ڕونکردنەوە لەسەر ھەندێ بابەتێک بدەین :

‎یەکەم: کاتێک دەڵێم ئاین، مەبەستم ئاین بەگشتی نەک فڵان دین و فیسار دین، یان فیسار مەزھەب یان فڵان ڕێباز(تەریقەت).

‎دووەم: من لێرەدا نەھاتوم ھەڵسەنگاندن بو ئاینەکان بکەم، و بڵێم فڵان ئاین باشە و فیسار ئاین خراپ و ئەمەیان بەکەڵک دێت و ئەوەیان بەکەڵک نایەت. چونکە ئەم بابەتانە لق وگرفتی زۆریان لێ دەبێتەوە .

‎سێیەم: نکوڵیش لەوەدا ناکرێت سەرەتای سەرھەڵدانی زۆرێک لە ئاینەکان شوڕشێکی کومەڵایەتی  و ھەوڵێکی ئاکاری (ئەخلاق) و ویژدانی بووە دژی زۆرداری و ستەم و بەشمەینەتی.

‎چوارەم: دەسپێکی ھەر ئاینێک بەپێی تایبەتمەندی و ھەلومەرجی کومەڵێک یان کۆمەڵگایەکی دیاری کراو و بە پێی ھەڵکەوتە مێژووییە دیاری کراوەکەی دادەڕێژرێتەوە و لە چوارچێوەیەکدا قەتیس کراوە 

‎پێنجەم: ھەموو بەڵگە و دەرئەنجامەکان  بە ھەموو دەرکەوتە و ناوەڕۆکێکیەوە  پێمان دەڵێت کە گەلی کورد ڕوبەڕوی پیسترین پاکتاوی نەتەوایەتی بووە و لە ڕاستینەی خۆی دورخراوەتەوە  و جورێک نامۆبون بەخود لە تاکی کورد دا دروست کردووە.

‎شەشەم: بۆھەموو توێژەرێکی بابەتی و خوێنەرێکی بە ئاگا ئەوە لەپەرچاو بگرێت کە ھەریەک لە (فارس و تورک و عەرەب) ئاینیان بە ھەموو زیرەکیەکەوە بەکار ھێناوە بۆ  سەقامگیرکردنی دەستەڵاتی باوباپیرانیان و بەخشینی جۆرێک لە  شەرعیەتدان و پیرۆزی  ئلوھیەت بەخشین بە دەستەڵات و یاسا و لێپێچینەوەکانیان ، بۆ ئەوەی لە ئەنجامدا ھەرکەسێک ڕوبەڕوی ئەم دەستەڵاتانە ببێتەوە ، بەواتا ڕوبەڕوی پیروزی خواند بووەتەوە  و دژایەتی ڕاستی ڕەھا (الحقیقە المگلقە) ی کردووە.

‎حەوتەم: لە ئەنجامدا پاشخانی دەستەڵاتەکانی (فارس و تورک و عەرەب) لەم ڕێیەوە توانیان بەسەر زۆریک لە گەلان و خێڵ  زاڵ بن و بە تێپەڕبون کات پاکتاویان بکەن.

‎ھەشتەم:ئەوەی دەبێت فەرامۆشی نەکەین کە پاشخانی دەستەڵاتی (فارسەکان) یەکەم کەسانێک بون لەھەوڵی گۆشەگیرکردنی  باپیرە کوردە مادەکانمان بون لە شوناسی نەتەوایەتی و ئاینییان، ئەوەش لەڕێی قڕکردنی زۆرێک لە ڕابەرە ئاینیە زەردەشتیە مادەکان و ھەوڵدان بۆ گۆڕینی شوناسی ئاینی زەردەشتی لە ئاینێکی کۆمەڵایەتی بۆ ئاینی دەوڵەت،  بۆیە پاکتاوکردن و داگیرکاری گەلی کورد لە عەرەبەوە دەستی پێ نەکرد بەڵکو پێش ئەوان لە ھەوڵەکانی (قورش و قەمبیز) و بەتایبەت دوای پوچەڵکردنەوەی شۆڕش و ڕاپەڕینی (مادە)ەکان بە ڕابەرایەتی (موگ)ە زانا و ڕابەرە ئاینیەکانی زەردەشت.

‎نۆیەم: یەکێکی تر لە پاکتاوی ھەستی نەتەوەیی گەلی کورد لە ڕێی عەرەبەکانەوە ھات لە سەدەی حەوتەمی زایەنیدا،  زۆرێک لە کوردەکان بەرەنگاری داگیرکاری عەرەبەکان بونەوە ، دیارترین نمونەیان (بەرخۆدانی شارەزور) بوو،  بەڵام ناوچەکانی تر بی بەرەنگاربونەوە خویان بەدەستەوە داوە.

‎دەیەم: عەرەبەکان لە دورگەی عەرەبیەوە نەھاتون بەزۆری شمشێر بو تاڵانی و کوشتوبڕ کوردستان،  بەڵکو بە ئامانجی  بۆ ھەتا ھەتا مانەوە لەو ناوچانەدا ھاتون بۆ کوردستان، بەناوی عەرەب ھاتون، ھاتون تا پاشخانی کەلتوری و دابونەریتیان بکەنە جێگرەوەی شوناسی فەرھەنگ و کەلتوری نەتەوایەتی گەلی کورد .

‎یانزەیەم: لێرەشدا نابێت نکوڵی بکەین لە ڕۆڵی خراپی پاشخانی ھەندێک لە خێزانە کوردەکان  کە ھاوکاری داگیرکەرە نوێکانیان کردووە. 

‎دوانزەیەم:بە درێژایی تێپەڕبونی سەدەکان ئاین تیژترین شمشێری دەستی داگیرکەر و بەکرێگیراوە کوردەکانیەوە بووە، بە ئامانجی بێ شوناس و بێ ڕیشە ھێڵانەوەی گەلی کورد بووە لە ژێر ھەژمون و دەستەڵاتیاندا ، و ھەوڵی سەرپێچی و یاخی بون و ڕزگاری گەلەکەیان نەدەن. 

‎سیانزەیەم: زۆرێک لە بزوتنەوە کوردیەکان لە سەرەتای سەدەی نۆزدەیەم و بە تایبەتی تێکۆشانی میرنشینە کوردەکان بۆ پاراستنی دەستەڵاتیان بە ناوی کوفر و تەکفیرەوە دەستەڵاتی  فارس و عوسمانیەکان  بە چەکی ئاینی ڕوبەڕویان بونەوە و مەلا و ناوەندە ئاینیەکانیان بەسەردا زاڵ کردن و ئەوەی (مەلای خەتێ) لە دژی (پاشا محمدی ڕەواندوزی)  کردی دیارترین نمونەیانە. 

‎چواردەیەم: پاشخانە دەستەڵاتدارەکانی (فارس و تورک و عەرەب)  کاتێک کوردەکان داوای مافی تایبەتمەندی مرۆیی و سەربەخۆیی نەتەوەییان دەکرد دەیانوت ئێمە ھەمومان (مسڵمانین) .

‎پانزیەم: زۆرێک لە ڕێباز (تەریقەت)  و (تەکیە) ئاینەکانی کورد ڕۆڵێکی خراپیان گێراوە لە ھێڵانەوەی گەلی کورد لە ژێر چەپۆکی داگیرکەردا و ڕێبازی (نەقشبەندی) کە ئەڵقە لە گوێی تورکەکان بون باشترین بەڵگەیە بۆ سەلماندنی ئەو ڕاستیە.

‎شانزەیەم: دەستەڵاتە تورکەکان دەستەڵاتێکی عەلمانیان لە خۆرئاوای ئەنادۆڵدا دامەزراند (کە زۆرینەیان تورک بون) بەڵام لە ھەمان کاتدا شێخەکانیان ھاندا بۆ دامەزراندنی حیزبە ئاینیە تونڕەوەکان بۆ نمونە (حزب اللە، ھودا پار، و ھەتد)  لە  باکوری کوردستان (ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ)  و تا ئێستا دەستەڵاتە یەک لە دوای یەکە تورکەکان دین و بە تایبەتی (ئیسلامی سیاسی) بۆ ھەڵخەڵەتانی کورد بەکار دەھێنن بۆ ئەوەی ھەمویان یان ھەندێکیان لەژێر ڕکێفی  نەتەوەی تورکدا بھێڵنەوە. 

‎حەڤدەیەم: دەبێت ئەوەش لەبیر نەکەین کە (سەدام)  لە ژێر چەتری سورەتی (ئەنفال) چ تاوانێکی دڕندانەی دژ بەگەلی  کورد نەکرد ، ھەروەھا دەستەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران و بە تایبەت دەستەڵاتی کوماری ئیسلامی ئێران لە ژێر سایەی (ولایەتی فەقێ) دژی کورد بەناوی (جەنگ دژی دوژمنانی خودا) چ کوشتارێکیان دژی کورد نەکرد؟ ھەروەھا گورپە ئیسلامیە توندڕەوەکان چ کوشت و کوشتارێکیان لە (شنگال)  و ڕۆژئاوا  نەکرد و لەگەڵ جاشە بەکرێگیراوەکانی عەرەب و ھەندێک لە کوردە جاشە ئاخونچیەکانی تورک لە ژێر سایەی سورەتی (فەتح) عەفرینیان داگیر و کاول کرد.

‎ھەژدەیەم: لێرەدا دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەم بابەتە ناکرێت لە وتارێک یان کتێبێکدا قەتیس بکەین، ھەروەھا ناکرێت ھەموو گلەیی و گازندە وتاوانەکان بخرێتە ئەستۆی  خودی ئاین و ھەروەھا نابێت نکوڵی لەوە بکەین کە ھەموو کومەڵگاکان پێویستیان بەلایەنی مەعنەوی ڕۆحی ئاینە، بۆیە لێرەدا ئێمە دژایەتی خودی ئاین ناکەین وەک  یەکێک لە سەرچاوەی گرفتەکان و بانگەشەی بەرنگاربونەوەشی ناکەین، بەڵکو ھەموو ھەوڵێکمان بو بۆ ڕاچڵەکین و بە ئاگاھاتنەوەی کومەڵگای کوردە لەو یاری و فریوکاریانەی بەناوی ئاینەوە پێیان دەکرێت.

‎نۆزدەیەم:  ھاوشانی ئەم ئاینە باوانە،  ئاینە ناوچەییە کوردیە ڕەسەنەکانیش ھوکارێک بون لە قەتیسکردنی کۆمەڵگا ناوچەییەکان و پێکھاتە نەتەوەییە کوردەکان لە گوشەیەکی تەنگدا،  و نەیانتوانی بەڕوی نەتەوەکانی دەوروبەریاندا بکرێنەوە و ھەروەھا لەوەدا شکستیان ھێنا کە خوی بگەیەنێتە ئاستێک کە ببێتە ناسنامەی گەلێک  بە شێوەیەکی گشتی، ھەروەھا شکستی ھێنا لە وەی ھاوشانی پێشکەوتنە کومەڵایەتی و شارستانیەکان ھەنگاو بنێت،  لە کۆتاییشدا ئەو کاریگەریە مەعنەوی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەیان نەماوە  لەبەر ئەوەی ھیچ چاکسازیەکی جەوھەری و ڕێکخستنی پێویستیان لە ئاینەکەیاندا نەکرد.

 

‎بە کورتیەکەی:

‎بەڵام ھۆکاری ھێنانە کایەی ئەم قسانە  بە تایبەت لەم کاتەدا دەکرێت چیە؟

-

‎بابەتەکە ھەم کونە و ھەم نوێیە. لەبەرئەوەی کەرەستەکانی سەرقاڵکردنی کومەڵگای کورد و کومەڵگاکانی تر لە ڕێی زۆرێک لە ڕەوشە جیاوازەکانەوە ئەنجام دەدرێت و یەکێک لەو ڕەوشانەش ئاینە! 

‎تازە بە تازە وەک گەلی کورد لە شەڕێکی خوێناوی کە چەند ساڵێکی خایەند ڕزگارمان بووە کە توشی تەکفیر و خونڕشتن و بەکویلەکردنی ژنەکانمان و ھەزاران شەھیدمان لەو پێناوەدا بەخشی  تا توانیمان ئەو ھەڕەشەیە لە خۆمان دور بکەینەوە .

‎وەک گەلی کورد دەیان گەنجی گەنجی کوردمان بینی  کە لەباشور و باکوردا چونە ڕێزی  ڕێکخراوە تەکفیریە تیرۆرستەکان و لە شارە کوردیەکاندا خۆیان دەتەقاندەوە لە ڕۆژئاوا.

‎زۆرێک لە زانای ئاینی و مەلاکانمانی کوردمان بینی لە میمبەرەکانیانەوە ھاواریان دەکرد و ھێزەکانیان تەکفیر دەکردین  کە ڕوبەڕوی گروپە تەکفیر و تیرۆرستەکان دەبونەوە. 

‎سەدان ھەزار خەڵکی سادە و ھەڵخەڵەتاوی کوردمان بینی لە پارێزگاکاندان دەنگیان بە داگیرکەری تورک دەدا لە ھەڵبژاردنەکانی  تورکیادا کە کەوتبونە ژێر کاریگەری بانگەشە ئاینی و بەڵێنەکانی ئەو دنیا.

‎ھەروەھا لەم دواییانەدا تێبینی ئەوەمان کرد لە سەرەتاکانی جەنگی سوریا لە مەلا و ئیسلامی سیاسی و ئارەزوی مەزھەبی لەلایەن ھەندێک کەسایەتی کوردەکانی ڕۆژئاوا کە لە وتارەکانیاندا لایەنگری گروپە ئیسلامیەکانیان دەکرد. و ھەوڵدانێکی پوچ و شکستخواردویان بۆ زیندوو کردنەوەی  ڕۆڵی نەقشبەندی و سەوداکردن پێیەوە  و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد بژاردەیەکی باشترە لە ئیسلامی توندڕەوی داعشی و لەمڕێیەوە دەیانویست ئاشتەنگ لەبەردەم ئیسلامی ڕۆشنبیر  یان ئیسلامی کومەڵایەتی دورمەودا دروست بکەن؛

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
د.بەختیارشاوەیس
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.