وتار
حەیدەرعەبادی، پیاوە مەترسی دارەکە!

فەهمی بورهان

دابەش بوونی جەمسەرە سەرەکێکانی شیعە بەسەر ھەردوو یاریکەرەسەرەکێکەی ناوچەکە(ئێران + ئەمریکا) چەندە پێکھاتنی ئەوحکومەتەو ئەجنداکەی بۆ چوارساڵی داھاتوو ئاڵۆزدەکات،بەئەندازەی ئەوەو زیاتریش ھەڵبژاردنی یەکێ لەو دووبەرەیەی لەلایەن کوردەوە زەحمەت ترکردووە، رەنگە بۆ ئەم دووخە ھەستیار و ئاڵۆزە، کە ئەشێت خوێندنەوەو ھەڵسەنگاندنی ورد وو بابەتی لە دەرەوەی روئیاو دیدی حزبێ وە بۆیی بکرێت، باشترین بژاردە یەک خیتابی ناو ماڵی کوردی بێ، لەدەرەوەی وێنا گشتێکەی بەردەم ئەم حکومەتەی کە دیارنیە ئەجندا و پڕۆژەی چیە و کورد لە ستراتیژیدا پێگەی چیە وچەندە؟ بەڵام لە ھوموو دۆخێکدا پشتیوانی نەکرد لە خودی عەبادی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران،دوور لە ھەڵچون و لێکدانەوەی نازانستی ئەرکی ئەخلاقی و سیاسی و مێژووی ئەم قۆناخەمانە،ئەم پیاوە لە ماوەی ڕابردوودا بە تەنھا وەشیەکیش کوردی بریندار نەکردوە، بەڵام مەترسێکانی ھەمیشە بە بێدەنگی و بە ھێمنی لەمپەڕێکی گەورەبوون لە بەردەم خواستەکانماندا، رەنگە ئەزموونی ماوەی کارکردنی لە لیژنەی دارای پەڕلەمان و ڕووداوەکانی ریفراندووم و ھەوڵەکانی ئێستای بۆ شێواندنی راستیە مێژوویەکانی کەرکوک بەسبن، کوردو سەرکردایەتێکەی ئەم کاراکتەرە ئاوت بکەن، بێگوومان عەبادی وەک کاراکتەر نەک ئەو بەرەیەی کاری تێدا ئەکات.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
ئاشتی عەبدوڵا
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.