وتار
با کەرکوک بە مزایدە نەکرێت

شەھریە ئەحمەد محی الدین

ھەڵویستی نەیارانی کورد لە بەغداد پاش پرۆسەی ئازادکردنی عێراق( ٢٠٠٣ ) وەک خۆی ماوەتەوە ئەو کێشە و ململانێ سیاسی و ئیدارییەی لە کەرکوک ھەیە لەو دیاردانەن ، سەرباری ئەوەش کورد نەک لە بەغدا لەنێو ماڵی خۆشیدا  کۆک و تەبا نین بۆ ھیچ پرسێک، ئەمەش کاریگەری نەرێنی زۆری بەدوای خۆیدا کێش کردووە نیگەرانی کۆمەڵانی خەڵک لەو بارەیەوە دژ بە سیاسەتی  ئیدارەی شارەکە و ھەروەھا شیعە و تورکمانەکانیش بۆ مەرامی سیاسی و خواستەکانیان بەردەوام لە ھەلی ئەوەدان جێی پێی کورد لەق بکەن لە شارەکەدا. ئیستاش کە بەرەو قۆناغێکی تری ھەستیاردا تێپەردەبین ئەویش پێکھێنانی حکومەتی داھاتووە چونکە وڵاتانی دراوسێش چاویان بریوەتە ئەم قۆناغە لە نزیکەوە چاودێری ئەوە دەکەن ئێران بەجیا و تورکیا و سعودیەش ولاتانی  تریش بەھەمان شێوە ، ئەوەی بۆ کورد گرنگ بێت یەکریزی و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەیە کەبەدەستی ھێناوە یان دەبێت بیگەرێنێتەوە باوەشی خۆی ئەمەش بەتەنھا بە ھیچ کام لەلایەنەکان ناکرێت لەکاتێکدا لایەنەکان ھەمان ویست و بەرژەوەندی و پرۆژەیان ھەیە بۆ شارەکە بەڵام ھیچ ڕوون نیە ئاخۆ لایەنە کوردییەکان لەم سەروبەندەی خۆئامادەکردن بۆ پێکھێنانی پەرلەمانی داھاتوو بە لیستێک بەشداری دەکەن یان نا کە ئێستا ھەریەک لە کوتلە عێراقیەکان چاویان بریوەتە ئەوەو لەماوەی رابردوو نوری مالیکی کە ھەڵبژاردەی تارانە و راسپێردراوە بۆ پێکھێنانی بەرەیکی بەھێزی پەرلەمانی بەھاوکاری لیستی فەتح کە کۆی کورسیەکانیان کەمترە لە لیستی ئوتیل بابل کە ھەڵبژاردەی واشنتۆنن بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو گەورەترین بەڵێنی بۆ کورد پێشنیارکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ و چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تر، بەلام کورد نابێت خۆی بخزێنێتە چوارچێوەی بەڵێنێکەوە لەکاتێکدا رابردوویان دەرھەق بە کورد پاک نەبووە  بۆ ئەوەی رابردوو دوبارە نەبێتەوە پێویستە کورد یەک ھەڵوێست و پارێزەری مافە نەتەوایەتی و ئیداری و سیاسیەکان و ئەو دەستکەوتانەبن کە لە مادەی ١٤٠ دا خۆی دەبینێتەوە کە بە  بەداخەوە پێشێلی ئەو مافە کراوە، کاری پەرلەمانی داھاتوو قورس و ئالۆزە چونکە چەندین کێشەی یەکلانەکراوە ھەن دەبێت لەپەرلەمان چارەسەر بکرێن ئەمەش بۆ ئەم دۆخەی ئێستا کەمێک قورس  دەبێت ، کەرکوکیەکان مافی خۆیانە ژیانێکی شایستەیان ھەبێت سەرجەمی حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی عێراق  سەنگەرەیان دژ بە کەرکوکیەکان بووە ،ئەمەش  بەیەکگرتووی دەتوانرێت جارێکی تر پێگەی کورد بەھێزتر بکرێت سەرجەمی پرسە چارەنوسسازەکان یەکلابکرێنەوە ھەر لە مادەی ١٤٠ و مەسەلەی پێشمەرگەو رێکخستنی بودجەو موچە کە بۆ کورد حالێ حازر لەتەواوی کێشە یەکلانەکراوەکانی تر بەبایەخترە و دەبێت ئەم بەرژەوەندییە لەبەرچاوبگیرێت و سەرجەم لایەنە کوردیەکان بەرژەوەندی و مەرامی سیاسیان بۆ ئەوە بێت کە خزمەت بە شارەکە و ھاونیشتمانیان بکەن دوور لە بەرژەوەندییە شەخسیەکان.

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
ئاشتی عەبدوڵا
پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.