وتار
دەنگدان وھەڵبژاردن بۆچی ؟

نەبەزمستەفا ئەمین

چەمکی ھەڵبژاردن وەک ھەر جەمکێکی تر کۆمەڵێک پێناسە لە خۆ دەگریت یان بریتیە لە ڕێگە خۆشکردن بۆ گوستنەوەی گۆڕانکاری نێو کۆمەڵگا یان مەرجێکە لە مەرجەکانی ئارامی ودڵنیایی جێگیری سیستەمە سیاسی وئابوریەکان یان ئامرازێک   بێت کە ھاو وڵاتیان  دەتوانن لە ڕێگەیەوە  ئەو کەسانە ھەڵبژێرن کە ئەرکی  بەڕێوە بردنی ولات وممارەسەکردنی دەسەڵاتیان  پێدەبەخشن ....ھتد ئەگەر ھەڵبژاردن مافێکی  مەدەنی بێت بۆ گشت ھا وولاتیان بەلەبەرچاوگرتنی تەمەن(١٨)سال وکامڵیەتی عەقڵ، تاچەند گرنگە بەشداری تاک لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکانی  پەرلەمان وسەرۆکایەتی وئەنجومەنی پارێزگاو شارەوانیەکان ....ھتد؟؟؟؟ ئەگەر دەنگدان ئامرازێک بێت بۆ زانینی  ڕای گشتی و ھەنێک جاریش بۆزانینی ڕای  توێژێکی دیاریکراو سەبارەت بە بڕیارێکی تایبەت وھەڵبژاردن یەکێک بێت لە  خەسلەتەکانی دیموکراسی ئەی دەنگدانی وشیارانەودەنگدەری وشیار تا چەند  گرنگە لە سەرکەوتنی  پرۆسەکە ؟؟؟؟ئەی تاچەندئەوھەڵبژاردنانەی بەڕێوەچوون بەشێک بوون لەخواست وجێگای ئومێد

 بوون و جارەسەربوون بۆھاوولاتیان؟؟؟ئەگەر ھەڵبژاردن ماف بێت یان ئەرک یان ھەردوکیان ئایابەشداربوونی تاک تەنھا بۆ بەشداریەوبەر ئەنجام گروبێک لە شکڵ وشێوەی تازەدێنەپێشێ وخواستەکان لە شوێنی خۆیان نەجوڵاون؟؟؟؟ئە مەو پرسیار گەلێکی ترئەی پاش دەنگدان بە قەولی ستالین کە دەڵێ "گرنگ نیە کێ دەنگ دەدات گرنگ ئەوەیە کێ دەنگەکان دەبژێرێت"  .ئاشکرایەمیکانیزمی گۆڕینی دەنگی ھاو وڵاتیانی دەنگدەر بۆ کورسی نوێنەرایەتی  بەئەندازەیەکی زۆر وابەستەیە بە سیستەمی سیاسی ویاسای ھەڵبژاردن ... ئایا ئەوەی لای خۆمان دەگوزەری  وھەلبژاردن بە شێوەی یەک بازنە لە بەرژەوەندی کام حزب ولایەندایە؟؟؟؟؟ئایا بە شداری کردن ونەکردنی تاک لە پرۆسەکە ھیچ ئاماژەیەکی پێیە بۆ دەسەلات وسیستەم .

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.