وتار
کارگەکان؛وەک ھیوایەک بۆ بوژاندنەوەی ئابوری ھەرێمی کوردستان

سەرکۆ یونس

 لە مێژوی ئابوریدا کارگەکان (وەک بەشێک لە پرۆسەکانی ئابوری) ھەمیشە ڕۆڵی بوژاندنەوەی کەرتە ئابورییەکانیان لە ئەستۆگرتوە. بەڵام لە شۆڕشی پیشەسازیدا (بەھۆی گۆڕانی ھاوکێشەکانی بەرھەمھێنان و خێراکردنی پرۆسەکانی بەرھەمھێنانەوە) ئیدی کارگەکان بەتەواوی وەک فاکتەرێکی سەرەکی گەشەسەندنی ئابوری دەرکەوتن. ئیدی ئەو شۆڕشە بوو بە دەستپێکی چەندین وەرچەرخانی ئابوری گرنگ، دوای سەردەمێکی درێژ پرۆسەکە چەندید گۆرڕنکاری دیکەی بەدوای خۆیدا ھێنا، ھەروەھا خوڵقێنەری جیھانگیریش بوو. لەم پرۆسانەدا ئابوری سەنتەری کارەکان بو، بەمانایەکی دیکە خواستە ئابوریەکان بون بە بنەمای بەشێکی گرنگ لەو داھێنانە، ئەویش لە پێناو پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی و کەمکردنەوەی تێچونی بەرھەمھێنان، بەکارھێنانی دەرامەتە ئابورییە دەگمەنەکان بوو بەشێوەیەک کە بەشی پێداویستە بێکۆتاییەکانی مرۆٌٌٌڤ بکات. لە ھەریًمی کوردستان تائێستا ناوە ناوە گوێبیستی کردنەوەی کارگەکان دەبین لە کەرتە جیاوازەکانی ئابوریدا، رڕستی بۆ ئابورییەکی وەک ھەرێمی کوردستان دەکرێـت بکرێتە بنەمای بوژاندنەوەیەکی فرە ڕەھەندی ئابوری. ئابوری ھەرێمی کوردستان تا ئێستا ئابورییەکە کە لەسەر بنەمای بەکاربردن کاردەکات، واتا ڕەگەزی بەرھەمھێنان تێیدا زۆر لاوازە، کردنەوەی ئەم کارگانە دەکرێت فریادڕەسی ڕزگارکردنی ئابوری ھەرێمی کوردستان لە نەخۆشی بەکاربردن. کردنەوەی کارگەی زەیتی زەیتون لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجە، دەکرێـت وەک یەکێک لە ھەواڵە ئابوریە گرنگەکان خوێندنەوەی بۆ بکەین، ئەم پرۆژەیە پرٍِِۆژەی بەپیشەسازیکردنی بەرھەمە کشتوکاڵییەکانە، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەئاوییەکانی حکومەت لەھەرێمی کوردستاندا (١٠) ھەزار دۆنم زەوی چێنراو بەزەیتون ھەیە و کەنزیکەی دوو ملیۆن داری زەیتونیان لەخۆگرتوە شایانی باسە تەنھا لەسنوری پارێزگای ھەڵەبجەدا زیاتر لە(٣٠٠) دۆنم زەوی چێنراو بەزەیتون ھەیە و ئەم ڕێژەیەش لەزیاد بووندایە باشترین بژاردە بۆ حکومەتی ھەرێم پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەتە بۆ دروستکردن چەندین کارگەی ترە لە بوارە جیاوازەکاندا. بۆ ئەم بابەتە پێویستە سیاسەتی پاراستنی بەرھەمی پیشەسازییەکانی ناوخۆ پەیڕەو بکات، وەک بەخشینی کارگەکان لە باج و دانانی گومورگ لەسەر ئەو بەرھەمە ھاوشێوانەی کە ھاوردەدەکرێـت بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت دورستکردنی کارگەی زەیتی زەیتون ئەم چەند سودە بە ئابوری ھەرێم و ناوچەکە بگەیەنێت: 

١. بوژاندنەوەی کەرتی پیشەسازی و گەشەسەندی ئابوری ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە، ھەروەھا بەھێزبونی کەرتی تایبەت لە بواری پیشەسازی و کشتوکالڕ دا، بەم شێوەیە دەکرێت لە ئایندەدا چەندیدن گۆڕڕنکاری گەورەتر بەدەستبھێنرێـت لەو بوارە جیاوازانەدا.

٢. لەڕیگەی ئەم کارگەوە دەکرێـت بەرھەمە ناوخۆییەکان ساغبکرێـتەوە، بەمەش جوتیاران دەپارێزێن لە نزمبونەوەی نرخی بەرھەمەکانیان، ھەروەھا گەرەنتییەکە بۆ زیادبونی بەرھەمی زەیتون لە ناوچەکەدا. 

٣. بەھۆی ئەو تایبەتمەندیانەوە کە بەرھەمی زەیتون ھەیەتی لە ئێستادا لە ھەرێمی کوردستاندا بە ڕێژەیەکی زۆر خواستی لەسەر ھەیە، بۆ پڕکردنەوەی ئەم خواستەش ھەرێمی کوردستان لەدەرەوە ئەم بەرھەمەی ھاوردە دەکرد. بەکردنەوەی ئەم کارگەیە ڕێگا لە چونە دەرەوەی پارەی ناوخۆی ھەرێم دەگیرێـت بۆ دەرەوە.

٤. ھەڵبەت کردنەوەی ئەم کارگەیە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ھەلی کارکردن بۆ ژمارەیەک لە دانیشتوان دەڕەخسێنت، بەمەش دەبێـتە ھۆی کەمکردنەوەی ئەو رێژەی بێکارییەی کە لە ئێستادا لەسەرو لەسەدا بیستەوەیە. 

٥. لە ئەگەری سەرکەوتنی کارگەکەدا، دەکرێت کە ساڵانە ڕوبەرێکی فراوانی زەوییەکان ببێـت بەم بەرھەمە. ھەمدیس ئەمە سەرکەوتنە وەھا دەکات کە ڕەنگە ساڵانی داھاتو چەندین کارگەی جیاوازتری لە بوارەکانی دیکەدا لیٍَبکرێـەوە بۆنمونە لە بورای پیشەسازی ھەنار و ھەنجیر یاخود بەرھەمە ئاژەڵییەکانی دیکە.

٦. سەرباری ڕەھەندە ئابوریەکانی، بەھۆی گۆڕینی ناوچەکە بۆ سەوزایی و زیادکردنی ڕوبەری سەوزای لە ئەم پارێزگایەدا زیاد دەکات و لە ڕوی گەشتیاریشەوە کاریگەری ھەیە لەسەر ناوچەیەکە

*ئابوریناس

« ھەموو وتارەکان کەلە تۆڕی ھەواڵی سلێمانی بڵاودەبێتەوە، تەنھا بیروبۆچونی نوسەرەکەیەتی »
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.