ستایڵ
ستایڵ
٦ رێگا بۆ نەھێشتنی توانەوەی ماکیاژ لەھاویندا
SNN: 

لەخراپترین ئەو کێشانەی کەرووبەرووی خانمان دەبێتەوە لەوەرزی ھاویندا بریتیە لەخێرایی توانەوەی ماکیاژی دەم و چاو، ئەمەش بەھۆی کەشوھەوا و شێداری زۆرەوەیە سەرباری ئاستی کەمی پێکھاتەکانی جوانکاری یان زۆر لەپێست دانی.
دەتوانیت بەم رێگایانە رێگری بکەیت لەتوانەوەی ماکیاژ لەوەرزی ھاویندا:
١. پێداویستیەکانی ماکیاژت لەنێو سەلاجە ھەڵبگرە بۆ ئەوەی پێست سارد بکات و ماوەیەکی زیاتر بەرگە بگرێت.
٢. پارچە سەھۆڵ بھێنە بەسەر دەم و چاوت بەر لەوەی کرێمی ئەساسی لێ بدەیت.
٣. جۆرە پێکھاتەیەکی ماکیاژ بھێنە کەدژی تەڕبوون بێت.
٤. لەجیاتی بەکارھێنانی پەنجە بۆ بڵاوکردنەوەی ماکیاژ، ئیسفەنج بەکاربھێنە.
٥. ماکیاژێکی ھاوینەیی نەرم بەکاربھێنە.
٦. کەمێک لەجێگیرکاری ماکیاژ بەکاربھێنە دوای تەواوکردنی ماکیاژەکەت.

3 مانگ پێشتر - Jul 25 2017 8:59AM
2858
بابه‌تی زیاتر